فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چه‌ند زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به مانگی محرم ( چه‌ند زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به مانگی محرم ) _ مانگی موحه‌ڕه‌م مانگێكی زۆر پیرۆزه و كرده‌وه‌ی چاك تیایدا زۆر گه‌وره و مه‌زنه به‌تایبه‌تی ڕۆژووی سوننه‌ت . _ ئه‌م مانگه سهرهتایهمین مانگه له‌مانگه‌كانی ساڵی كۆچی : پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەم مانگەدا له‌مه‌ككه کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە ؛ بۆیە عومەری کوری خەتاب رەزای خوای لێبێت ئەم مانگەی کردە سەرەتای مانگی ساڵی کۆچی . _ هۆكاری ناونانی ئه‌م مانگه به مانگی محرم : بۆیە بەم ناوە نراوە چونکە ئه‌م مانگه یەکێکە لەوچوارمانگەی كه جه‌نگ تیایدا قه‌ده‌غه و حەرامە – جگە لەحالەتی بەرگری کردن - ؛ وە هەروەها پێی دەوترێت ( الشَهر الحرَام ) ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ۚ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ ۚ وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً ۚ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ) . التوبة : 36 . واته : بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای خوا دوانزه مانگه، له‌کتێبی خوادا له (لوح المحفوظ) دا دیاریکراوه، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، چوار مانگی به حه‌رام داناوه (واته جه‌نگ تیایدا نابێت به‌رپا ببێت)، هه‌ر ئه‌وه‌یه ئایین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست، که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا سته‌م له خۆتان مه‌که‌ن و جه‌نگ به‌رپا مه‌که‌ن، به‌ڵکو ته‌نها دژی موشریکانی (شه‌ڕه‌نگێز) هه‌مووتان بجه‌نگن به گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه ده‌جه‌نگن به‌گشتی، ئینجا بشزانن که خوا یارو یاوه‌ری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ده‌ترسن و پارێزکارن. _ فه‌زڵی مانگی محرم : بێگومان فه‌زڵ و پاداشتی كرده‌وه‌ی چاك له‌م مانگه‌دا گه‌لێك زۆره به‌تایبه‌تی به ڕۆژووبوون ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ( أَفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ رَمَضَانَ شَهْرُ اللَّهِ الْمُحَرَّمُ، وَأَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ صَلَاةُ اللَّيْلِ) رواه مسلم . . . _ وه له‌م مانگه‌دا به‌ڕۆژووبوونی تاسوعا و عاشورا هه‌یه كه ده‌كاته نۆیه‌م و ده‌یه‌می مانگی موحه‌ره‌م ؛ به‌رۆژووبوون له‌م رۆژه‌دا گوناه و تاوانی ساڵێك ده‌سڕێته‌وه ! پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : (صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ ) رواه مسلم : 1162 . واته : بەرۆژوو بوونی رۆژی عاشورا ئومێدم وایە ببێتە كه‌فاره‌تی گشت تاوانه بچووكه‌كانی ساڵی ڕابدوو . _ سونه‌توایه له‌گه‌ڵ عاشورا‌ء تاسوعاش بهڕۆژووببی ؛ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) كاتێك ڕۆژى عاشورا‌ء به ڕۆژوو بوو وه ئه‌مرى به موسڵمانان كرد به به‌ڕۆژوو بوون له‌م ڕۆژه دا ، هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانى (ڕه‌زای خوایان لێبێت) فه‌رموويان : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله علیه‌وسلم) ڕۆژى عاشورا‌ء ڕۆژێكه جوله‌كه‌و گاوره‌كان به گه‌وره‌ى داده‌نێن (واته تێيدا به ڕۆژوو ده‌بن) پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه‌وسلم) فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ساڵى داهاتوو هات (إن شا‌ء الله) ڕۆژى نۆيه‌ميش به ڕۆژوو ده‌بين ، به‌ڵام ساڵى داهاتوو نه‌هات پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه‌وسلم) وه‌فاتى كرد . _ حیكمه‌ت له به‌رۆژووبوونی رۆژی عاشورا‌ء : خوای په‌روه‌ردگار له‌م رۆژه‌دا پێغه‌مبه‌ر و مو‌سا و قه‌ومه‌كه‌ی سه‌رخست به‌سه‌ر فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانی ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كاتێك هاته شاری مه‌دینه بینی جوله‌كه‌كان له‌م رۆژه‌دا به‌رۆژوو ده‌بن ؛ لێی پرسین ئایه له‌به‌رچی ئێوه له‌م رۆژه‌دا به‌رۆژوو ده‌بن ؟ وتیان : له‌م رۆژه‌دا خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ر موسای به‌سه‌ر فیرعه‌وندا سه‌رخست و فیرعه‌ون و شوێن كه‌وتوانی له‌ناوئاودا خنكاند ؛ بۆیه پێغه‌مبه‌ر مو‌سا سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت له‌م رۆژه‌دا وه‌كو شوكرێك بۆخوای په‌روه‌ردگار به‌ڕۆژووبوو ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : ئێمه له‌ئێوه له‌پێشترین بۆ مو‌سا سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ؛ بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌م رۆژه‌دا به‌رۆژووبوو وه فه‌رمانی به هاوه‌ڵان كرد ئه‌وانیش له‌م رۆژه‌دا به‌رۆژوو ببن . _ حوكمی به‌ته‌نها به‌رۆژووبوونی ڕۆژی عاشورا‌ء : زانايان – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رمویانه : به‌رۆژووبوونی ڕۆژی عاشورا‌ء به‌ته‌نها دروسته و ئاساییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕؤژێك له‌پێشی یان له‌دوای له‌گه‌ڵ بگیردرێت باشتره . _ حوكمی به‌رۆژووبوونی رۆژی عاشورا‌ء له رۆژی جومعه‌دا یان له رۆژی شه‌ممه‌دا : زۆرێك له‌زانایان – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رمویانه : ئه‌گه‌ر رۆژی تاسوعا یان عاشورا‌ء یان عه‌ره‌فه بكه‌وێته رۆژی جومعه یان بكه‌وێته رۆژی شه‌ممه ئه‌وا به‌ڕۆژووبوون تیایدا دروسته و ئاساییه چونكه ڕۆژووه‌كه به‌مه‌به‌ستی فه‌زڵی ڕۆژه‌كه ده‌گیرێت نه‌ك به مه‌به‌ستی جومعه و شه‌ممه . _ گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووی قه‌رز له ڕۆژی تاسوعا و عاشورادا : زانایان – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رمویانه : ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ڕۆژووی قه‌رز له‌رۆژی تاسوعا و عاشوڕادا بگرێته‌وه ئه‌وا پێویسته نیه‌تی سه‌ره‌كی گرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه بێت ؛ وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا با نیه‌ت و ئومێدی به‌ده‌ست هێنانی پاداشتی رۆژووی تاسوعا و عاشورای هه‌بێت إن شا‌ء الله خوای په‌روه‌ردگار پاداشتی رۆژووی تاسوعا و عاشوڕاشی پێ ده‌به‌خشێت . خوای په‌روه‌ردگار ڕژوو و تاعه‌تی هه‌موولایه‌ك قه‌بول بكات و لێمان ڕازی بێت وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی . 16 ذوالحجة 1442 ك - 26 / 7 / 2021 م |