فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵ و چاكه‌كانی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب - ڕه‌زای خوای لێ بێ - فه‌زڵ و چاكه‌كانی پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب – ڕه‌زای خوای لێ بێ – 1_ مژده‌ی به‌هه‌شتی پێ دراوه . 2_ دووه‌م خه‌لیفه‌ی موسلمانانه . 3_ به‌كه‌سێكی زۆر دادپه‌روه‌ر ناسراوه . 4_ شه‌یتان لێی ده‌ترسا . 5_ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ئه‌گه‌ر له‌دوای من پێغه‌مبه‌رێك هه‌بێت ئه‌وه عومه‌ره - ڕه‌زای خوای لێ بێ - . 6_ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌خوا پاڕایه‌وه و فه‌رمووی : خوایه ئیسلام به‌یه‌كێك له‌م دوانه به‌عیززه‌ت بكه‌ی و سه‌ربخه‌ی ( به ئه‌بو جه‌هل یان عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ) ؛ خوای په‌روه‌ردگار عومه‌ری كوڕی خه‌تتابی هه‌ڵبژارد و هیدایه‌تیدا بۆ ئیسلام . 7_ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌خه‌ودا كۆشكێكی زێری لهخوبینی پێی وترا ئه‌وه كۆشكی عومه‌ری كوری خه‌تتابه - ڕه‌زای خوای لێ بێ - . 8_ وه فه‌رمویه‌تی : له‌خه‌ودا شیریان بۆ هێنام هه‌ندێكیم خوارده‌وه پاشان ئه‌وه‌ی مایه‌وه دام به عومه‌ری كوری خه‌تتاب ؛ وتیان : ئه‌م خه‌ونه به‌مانای چی دێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم؟ فه‌رمووی : به مانای زانست دێت ؛ بۆیه ئیمامی عومه‌ر كه‌سێكی زۆر شاره‌زابوو له‌دین – ڕه‌زای خوای لێ بێ - . 9_ له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئه‌و شام و عیراق و قودس و مه‌دائین و مصر و جه‌زیره ئازادكران . 10_ ئه‌و بوو ڕۆژ ژمێری كۆچی دانا . 11_ چه‌ند ئایه‌تێكی قورئان به موافقی بۆچوونی ئه‌و دابه‌زیون . 12 _ له‌دوای ئیمامی ئه‌بوبه‌كر ئیمامی عومه‌ر خۆشه‌ویسترین كه‌س بووه له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم . 13_ خه‌زووری پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلی الله علیه وسلم ؛ حه‌فصه‌ی كچی خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوابوو صلی الله علیه وسلم . 14_ له‌ناو نوێژدا به خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی لێی دراو شه‌هید بوو له‌لایه‌ن كه‌سێكی مه‌جوسی كافر . 15_ له‌ته‌نیشت گۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم نێژرا . نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 18 / 8 / 2021 |