فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌حكامه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی . ئه‌حكامه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی باشترین ڕۆژی هه‌فته .. ڕۆژی جه‌ژنی موسڵمانانه له كۆتایی هه‌فته‌دا . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : به‌ڕاستی باشترین ڕۆژی ئێوه ڕۆژی هه‌ینیه . بۆیه خوای په‌روه‌ردگار تایبه‌تی كردووه به‌چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك . له‌وانه : نوێژی هه‌ینی .. كه فه‌ڕزی عه‌ینه له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێك به‌بێ ڕای جیاواز له‌نێوان زانایان . وه وازهێنان لێی له تاوانه گه‌وره و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه ! پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : كه‌سانێك یان ده‌بێت ته‌وبه بكه‌ن واز له ته‌رك كردنی جومعه‌كان بێنن ؛ یان ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار مۆر له‌سه‌ر دڵیان ده‌دات ؛ پاشان ده‌چنه ڕیزی بێ ئاگا و غافلهكانهوه . نوێژی جومعه له‌سه‌ر پیاوی موسڵمان واجب ده‌بێت به چه‌ند مه‌رجێك : له‌وانه ( ئه‌قڵ ) ؛ وه ( بالغ بوون ) . نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر منداڵ واجب نیه به‌ڵام فه‌رمانی پێ ده‌كرێت كاتێك ته‌مه‌نی بوو به حه‌وت ساڵ . وه مه‌رجی تریان بریتیه له نیشته‌جێ بوون له‌شاری خۆت . نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر گه‌شتیار واجب نیه ئیلا ئه‌گه‌ر له‌شارێك نیشته‌جێ بێ له‌كاتی نوێژی هه‌ینیدا – وه توانای چوونه مزگه‌وتی هه‌بوو – ئه‌وكات له‌سه‌ری واجب ده‌بێت . وه مه‌رجی تریان بریتیه له له‌شساغی . نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر نه‌خۆش واجب نیه ؛ وه له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ش واجب نیه كه له‌گه‌ڵ نه‌خۆش دایه و یارمه‌تی ده‌دات و ناتوانێت به‌ته‌نها جێی بهێڵێت . وه مه‌رجی تریان ئه‌وه‌یه كه نوێژی هه‌ینی ته‌نها له‌سه‌ر پیاوان واجبه و له‌سه‌ر ئافره‌تان واجب نیه . به‌لام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بچێت بۆ نوێژی هه‌ینی ئه‌وا نوێژه‌كه‌ی دروسته و جێگای نوێژی نیوه‌ڕۆی بۆ ده‌گرێته‌وه . وه كاتی نوێژی هه‌ینی هه‌مان كاتی نوێژی نیوه‌رۆیه . نوێژی هه‌ینی به دووركهعهت ده‌كرێت؛ ئیمام له‌قورئان خوێنده‌وه‌دا ده‌نگی به‌رز ده‌كاته‌وه . هه‌ركه‌سێك بگات به ئیمام له ڕكوعی ركه‌عه‌تی دووه‌م پێش ئه‌وه‌ی هه‌ستێته‌وه ئه‌وا به پاداشتی نوێژی هه‌ینی گه‌ییشتووه . به‌ڵام دوای سه‌لام دانه‌وه‌ی ئیمام ده‌بێت هه‌ستێته‌وه و ڕكهعهتێكی تربكات و نوێژه‌كه‌ی ته‌واو بكات . وه هه‌ركه‌سێك له‌نوێژی هه‌ینی به ئیمام بگات له‌دوای هه‌ستانه‌وه‌ی ئیمام له‌ركوعی ركه‌عه‌تی دووه‌م ئه‌وا نه‌گه‌ییشتووه به نوێژی هه‌ینی و ده‌بێت له‌دوای سه‌لام دانه‌وه‌ی ئیمام هه‌ستێته‌وه و چوار ركهعهت نوێژ بكات . وه هه‌ركه‌سێك دره‌نگ هات بۆ جومعه ئه‌وا با به‌سه‌ر شان و ملی خه‌لك بازنهدات و ئه‌زیه‌تیان نه‌دات . وه با دانه‌نیشێت هه‌تا دوو ركهعهت نوێژی تحية المسجد ده‌كات ئه‌گه‌رچی ئیمام له‌وكاتدا وتاریش بخوێنێته‌وه . وه هه‌ركه‌سێك له‌كاتی وتارخوێندنه‌وه‌ی ئیمام به‌هاوڕێكه‌ی بڵێت بێ ده‌نگبه ئه‌وا له‌غوی كردووه و پاداشتی جومعه‌ی له‌ده‌ست چووه . پهلهبكه و زوو برۆ بۆ جومعه . با هیچ شتێكی دونیا سه‌رقالت نه‌كات . بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پاداشته گه‌وره‌یه‌ت له‌ده‌ست نه‌چێت . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ . الجمعة : 9 . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه کاتێك که بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینی دا به په‌له بڕۆن بۆ یادی خوا (و نوێژه هه‌ینی) و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن ئا ئه‌وه بۆ ئێوه چاکتره ئه‌گه‌ر بزانن و تێ بگه‌ن. وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 18 / 8 / 2021
|