په‌یامێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ چاوپیسی !

پەیامێکی گرنگ ..
سەبارەت بە چاوپیسی !
موسڵمانی بەڕێز هەرکاتێک سەرسام بووی بەشتی کەسێک جا جوانی بێت یان دەوڵەمەندی بێت یان زیرەکی و نمرەی بەرزبێت یان هەرشتێکی تر بێت ئەوا بڵێ ( ما شاء الله تبارك الله ) دوعای بەرەکەتی بۆ بکە و حەسوودی پێ مەبە چونکە ئەمە خوا پێی بەخشیوە و نابێت ڕقت لەشتێک بێت کە خوا بەوکەسەی بەخشیوە .
وە ئەوانەی خوا نیعمەتی پێ بەخشیون بۆ ئەوەی لەچاوی پیس پارێزراوبن ئەوا پێویستە زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران و خەوتنان و هەستان لەخەو بخوێنن کە لە کتابی قەڵای موسڵماندا هەیە .
وە ئاگاداربن ! بەناوی خۆپاراستن لەچاوی پیس خۆتان لە نوشتە و مۆریە شینە و ئەوشتانە بپارێزن و بەخۆتانەوە هەڵی نەواسن چونکە هەڵواسینی ئەم شتانە بێ سوودە ، وە تاوانێکی زۆر گەورەیە و شەریک بۆخوا دانانە .
خوا هەموو لایەک بپارێزێ . والسلام عليكم .
نوسینی : مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .
١٤  محرم / ١٤٤٣ ك _ ٢٣ / ٨ / ٢٠٢١ م