فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئایه حوكمی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری چیه ؟ ئایه حوكمی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری چیه ؟ وه ئایه هیچ ڕێخهرێك هه‌یه پابه‌ند بوون پێیه‌وه واجب بێت له‌كاتی به‌كارهێنانی ؟ لهچاكیهتی ئافره‌ت ئه‌وه‌یه كه خۆی بۆ مێرده‌كه‌ی جوان بكات و بڕازێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زه‌ووی مێردی بۆلای خۆی زیاتر بكات . ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌بێت له‌سنووری ڕێخهرهكانی شهرعدابێت ؛ له‌وانه : _ نابێت جوانی و ڕازاوهییهكهی بۆ پیاوی نامه‌حره‌م ده‌ربخات . _ خۆبه‌دوورخستن لهوكهرهسته و ماددانه‌ی زیان به ته‌ندروستی و پێستی ده‌گه‌یه‌نێت . _ خۆبه‌دوورخستن له‌وشتانه‌ی كاریگه‌ری له‌ده‌ست نوێژی ده‌كات له‌وكاتانه‌ی كه بێ نوێژ نیه و له‌سووری مانه و زه‌ییستاندا نیه ؛ وه‌ك بۆیه لهنینۆكدان ؛ كه بێگومان ده‌ست نوێژ له‌سه‌ر بۆیه‌ی نینۆك دروست نیه . _ خۆبه‌دوورخستن له‌و كه‌ره‌سته و ماددانه‌ی لهپێكهاتهكانیدا شتی پیس و نادروست هه‌یه . _ خۆبه‌دوورخستن لهخۆجوان كردن بهشتی حه‌ڕام و قه‌ده‌غه‌كراو ؛ وه‌ك خاڵ كوتان و تاتۆكردن و برۆكردن و باڕووكه و لكاندنی پرچی صناعی بهموهكانی سه‌ر . خوای په‌روه‌ردگار نه‌فره‌تی كردووه له و ئافره‌تانه‌ی پرچی صناعی به‌پرچی خه‌ڵك ده‌لكێنن وه ئه‌وانه‌ش بۆیان ده‌لكێندرێت ؛ وه ئه‌وانه‌ی برۆی خه‌ڵك ده‌كه‌ن وه ئه‌وانه‌ش بۆیان ده‌كرێت ؛ وه ئه‌وانه‌ی خاڵ ده‌كوتن و تاتۆ بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن وه ئه‌وانه‌ش بۆیان ده‌كرێت ؛ بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌بێت . جۆرێك لهخاڵ كوتان بریتیه له به‌كارهێنانی ده‌رزی و ڕه‌نگ بۆ نوسین و نه‌خش دروست كردن له‌سه‌ر پێست ؛ كه بێگومان دروست نیه . _ به‌ڵام به‌كارهێنانی ڕه‌نكی كاتی بۆ سه‌رپێست و لاشه دروسته و ئاساییه وه‌ك خه‌نه و كل و جگه له‌مانه‌ش . _ وه پێویسته ئافره‌ت بزانێت كه باشترین ڕازاوه بۆی ته‌قوا و له‌خواترسانه . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : (يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنْزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآتِكُمْ وَرِيشًا ۖ وَلِبَاسُ التَّقْوَىٰ ذَٰلِكَ خَيْرٌ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ ) . الأعراف : 26 . واته : ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م ، ئێمه به‌ڕاستی پۆشاکی له‌بارمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون ، عه‌وره‌ت و ئه‌وه‌ی پێتان ناخۆشه ده‌ربکه‌وێت دای ئه‌پۆشێت ، هه‌روه‌ها جل و به‌رگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه (به‌ڵام بیرتان نه‌چێت) که پۆشاکی ته‌قواو خواناسی چاکتر و خێردارتر و به‌فه‌ڕتره ، ئه‌و پۆشاکه (ماددی و مه‌عنه‌ویانه) له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی خوای گه‌وره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیربكه‌نه‌وه و ئامۆژگاری وه‌ربگرن . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 15 / محرم / 1443 ك = 24 / 8 / 2021 م
|