فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئامۆژگاریه‌كی گرنگ بۆ خوشكانی باوه‌ڕدار سه‌باره‌ت به سه‌یركردنی وێنه و ڤیدیۆی مامۆستایانی ئایینی و قورئان خوێنان . ئامۆژگاریه‌كی گرنگ بۆ خوشكانی باوه‌ڕدار .. سه‌باره‌ت به‌سه‌یر كردنی وێنه و ڤیدیۆی مامۆستایانی ئایینی و قوڕئان خوێنان .. خوشكی باوه‌ردار ئاگاداربه شه‌یتان فێڵت لێ نه‌كات و تووشی گوناه و تاوانت نه‌كات ! حوكمی سه‌یری كردنی پیاوی نامه‌حره‌م ئه‌گه‌ر به‌شه‌هوه‌ت و چێژلێوه‌رگرتن و كاریگه‌ربوون پێیه‌وه بێت ئه‌وا به كۆ ده‌نگی زانایان به به‌ڵگه‌ی قورئان و فه‌رموده حه‌ڕامه . به‌ڵام هه‌ندێك له‌زانایان نه‌ك هه‌مویان ؛ فه‌رمویانه : ئه‌گه‌ر سه‌یركردنه‌كه به‌بێ شه‌هوه‌ت بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا دروسته به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رموده‌ی كه باسی یاریكردنی حه‌به‌شیه‌كان ده‌كات له‌ناو مزگه‌وت له‌رۆژی جه‌ژندا كه دایكه عائیشه - ڕه‌زای خوای لێ بێ - له‌دوای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم سه‌یری كردوون . وه ئه‌م بۆچوونه هه‌موو زانایان له‌سه‌ری كۆ ده‌نگ نین بۆیه بۆ ئافره‌ت باشتر و سه‌لامه‌تتر ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی له‌سه‌یركردنی پیاوی نامه‌حره‌م بپارێزێت ئه‌گه‌رچی مامۆستای ئایینی و قورئان خوێنیش بێت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی فیتنه نه‌بێت و شه‌یتان فێڵی لێ نه‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست نه‌كات ؛ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئافره‌ت مێردی هه‌بوو وه مێرده‌كه‌ی پێی ناخۆش بوو سه‌یری مامۆستا پیاوه‌كه بكات یان پێی ناخۆش بوو سه‌یری قورئان خوێنه‌كه بكات ئه‌وا واجبه له‌سه‌ری گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی بكات و سه‌یری هیچ پیاوێكی نامه‌حره‌م نه‌كات ئه‌گه‌رنا زۆر گوناهبار ده‌بێت . _ وه خوشكی باوه‌ڕدار ئاگاداربه ! دروست نیه وێنه‌ی مامۆستایانی ئایینی و قورئان خوێنان له‌سه‌ر پرۆفایله‌كه‌ت دابنێی یان بڵاوی بكه‌یته‌وه له‌ناو تۆره ! زۆر ئاگاداری خۆتبه و پارێزگار و تهقواداربه . وصلی الله عله نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 19 / محرم / 1443 ك – 28 / 8 / 2021 م
|