فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسينی ( ئیبن و ته‌یمییه ) به‌كورتی ناسينی ( ئیبن و ته‌یمییه ) به‌كورتی ناوی ئه‌حمه‌دی كوڕی عبدالحلیم ی كوڕی عبدالسلام ه ؛ نازناوی : باوكی عه‌بباس ؛ ئیبن و ته‌یمییه ؛ پێشه‌وا و شاره‌زا له‌دین ؛ ڕاڤه‌وان و موجته‌هید ؛ شێخی ئیسلام . له ساڵی 661 ی كۆچی له شاری ( حه‌ڕڕان ) له‌دایك بووه ؛ باوكی ده‌یبات بۆ دیمه‌شق ؛ كه‌سێكی پێشكه‌وتوو و شاره‌زای لێ ده‌رده‌چێت و ده‌ناسرێت . به ده‌یان په‌رتووك و نوسراوی به‌سوودی هه‌یه : له‌وانه : ( منهاجُ السنة النبوية ) وه ( دَرءُ تعارضُ العقلِ والنقلِ ) وه ( الصَّارِمُ المَسلول ) وه ( العقيدة الواسطِيَّة ) ؛ وه جگه له‌مانه . وه له ساڵی 728 ی كۆچی له به‌ندیخانه‌ی قه‌لعه له‌دیمه‌شق كۆچی دوایی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت و ڕه‌حمی پێ بكات - . هه‌موو خه‌ڵكی دیمه‌شق به‌دوای جهنازهیهكهوه بوون بۆ نوێژ له‌سه‌ر كردن و ناشتنی له گۆڕستان . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 5 / صفر / 1443 ك – 13 / 9 / 2021 م |