فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( إِبْنُ حَبِيب – ئیبن و حه‌بیب ) به‌كورتی ناسینی ( إِبْنُ حَبِيب – ئیبن و حه‌بیب ) به‌كورتی ناوی عبدالملك ی كوڕی حه‌بیبی ؛ ئیلبیری ؛ قورطوبییه . پێشه‌وا و زانای مه‌زهه‌بی مالیكی ؛ فه‌قیه و زانای ئه‌نده‌لوس . له‌سه‌رده‌می ئیمامی مالیك له ساڵی 174 ی كۆچی له‌دایك بووه . كه‌سێكی زۆر شاره‌زابوو له فیقه و شه‌ریعه‌ت ؛ خاوه‌نی په‌رتووك و نوسینی زۆربوو . به سه‌حنون وترا : ئیبن و حه‌بیب مرد ! ؛ وتی : زانای ئه‌نده‌لوس مرد ؛ به‌ڵكو والله زانای دونیا مرد . ده‌گێرنه‌وه ئیبن و حه‌بیب له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌فه‌رێكی ناودهریابوونه له‌ناكاو بایه‌كی زۆر به‌هێز دێت ؛ ئیبن و حه‌بیب ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت : خوایه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی من ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی تۆیه ئه‌وا ڕزگارمان بكه ؛ خوای په‌روه‌ردگار دوعاكه‌ی قه‌بول ده‌كات و ڕزگاریان ده‌كات . ئیبن و حه‌بیب – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - له ساڵی 238 ی كۆچی وه‌فاتی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 6 / صفر / 1443 ك – 14 / 9 / 2021 م |