فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( إِبْنُ حَجَرٍ العَسْقَلانِي – ئیبن و حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی ) به‌كورتی ( ناسینی ( إِبْنُ حَجَرٍ العَسْقَلانِي – ئیبن و حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی ) به‌كورتی ) ناوی ئه‌حمه‌دی كوڕی عه‌لی كوڕی موحه‌ممه‌ده ؛ ناسراو به ئیبن و حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی . پێشه‌وا و شاره‌زا له‌فه‌رمووده ؛ زانای مه‌زهه‌بی شافیعی ؛ خاوه‌نی چه‌ندین په‌رتووك و نوسراوی ناودار ؛ ناودارترینیان : په‌رتووكی ( فَتْحُ البَارِي بِشَرْحِ صَحِيحِ البُخَارِي ) وه په‌رتووكی ( الإِصَابَة في تَمْيِيز الصَّحابة ) وه په‌رتووكی ( الدُّرَرُ الكامِنَةُ في أعْيانِ المِائَةِ الثَّامِنَة ) وه په‌رتووكی ( التَّلْخِصُ الحَبير في تَخْريجِ احادِيثِ الرَّافِعِيِّ الكَبير ) وه په‌رتووكی ( نُزْهَةُ النَّظَرِ في تَوضِيحِ نُخْبَةِ الفِكَر ) وه په‌رتووكی ( تَقْريبُ التَّهْذيب ) وه جگه له‌مانه‌ش . په‌رتووك و نوسراوه‌كانی هه‌ر له‌سه‌رده‌می خۆیدا بڵاو بویه‌وه و پادشایان به‌دیاری به‌یه‌كیان ده‌دا . له مانگی شه‌عبانی ساڵی 773 ی كۆچی له میصری كۆن له ماڵێكی قه‌راغ ده‌ریای نیل له‌دایك بووه . وه له ساڵی 852 ی كۆچی به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی . 6 / صفر / 1443 ك – 14 / 9 / 2021 م |