فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( إِبْنُ خُزَيْمَة – ئیبن و خوزه‌یمه ) به‌كورتی ناسینی ( إِبْنُ خُزَيْمَة – ئیبن و خوزه‌یمه ) به‌كورتی ناوی موحه‌ممه‌دی كوڕی ئیسحاقی كوڕی خوزه‌یمه‌ی سوله‌مییه . پێشه‌وا و فه‌رمووده‌ناس ؛ زانا و فه‌قیهی مه‌زهه‌بی شافیعی ؛ خاوه‌نی په‌رتووكی : ( الصَّحِيح ) وه په‌رتووكی ( التَّوحِيد ) . هه‌ر له منداڵیه‌وه گرنگی داوه به زانستی فه‌رمووده و فیقهی شه‌ریعه‌ت ؛ هه‌تا وای لێهات نموونه‌ی پێ ده‌هێندرایه‌وه له زۆری زانست و شاره‌زابوون له‌دین . پرسیاری لێكرا : ئایه ئه‌م زانسته‌ت له‌كوێ و چۆن به‌ده‌ست هێنا ؟ فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : (ماءُ زمزم لِمَا شُرب له ) . واته : ئاوی زه‌مزه‌م بۆ ئه‌وه‌یه كه بۆی ده‌خورێته‌وه . جا من كاتێك ئاوی زه‌مزه‌مم خوارده‌وه داوای زانستی به‌سوودم له‌خوا كرد . له‌ساڵی 223 ی كۆچی له نه‌یسابوور له‌دایك بووه . وه له ساڵی 311 ی كۆچی وه‌فاتی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی . 6 / صفر / 1443 ك – 14 / 9 / 2021 م |