فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( إِبْنُ سِيدَه – ئیبن و سیده ) به‌كورتی ناسینی ( إِبْنُ سِيدَه – ئیبن و سیده ) به‌كورتی ناوی عه‌لی كوڕی ئیسماعیل ه . پێشه‌واو شاره‌زا له زمانه‌وانی ؛ خاوه‌نی په‌رتووكی : ( الْمُحْكَمُ و الْمُحِيطُ الْأَعْظَم ) وه په‌رتووكی ( الْمُخَصَّص ) في اللُّغَة . وه په‌رتووكێكی تری هه‌یه به‌ناوی ( العالَمُ في اللُّغَة ) نزیكه‌ی 100 به‌رگه ؛ له‌م په‌رتووكه‌دا به زانستی فه‌له‌ك ده‌ستی پێكردووه وه به‌زانستی ( ذَرَّة ) كۆتایی پێ هێناوه . به زیره‌كی ئه‌و نموونه ده‌هێندرایه‌وه ! ؛ وه كه‌سێكی نابینابووه . ئه‌بو عومه‌ری طهلهمهنكی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - فه‌رموویه‌تی : چوومه مورسیه ؛ داوام له‌خه‌ڵكی ئه‌وی كرد گوێم لێ بگرن له‌وتنی فه‌رهه‌نگی په‌رتووكی غه‌ریبی موصهننهف ؛ وتم : یه‌كێك له‌ئێوه با بیخوێنێته‌وه و منیش په‌رتووكه‌كه‌م به‌ده‌سته‌وه ده‌گرم ؛ پیاوێكی نابینایان بۆهێنام كه ناسراوبوو به ئیبن و سیده ؛ هه‌موو په‌رتووكه‌كه‌ی بۆ خوێندمه‌وه ؛ سه‌رسامی حیفظ و له‌به‌ركردنه‌كه‌ی بووم ! له ساڵی 398 ی كۆچی له مورسیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس له‌دایك بووه . وه له ساڵی 458 ی كۆچی له‌ته‌مه‌نی 60 ساڵی كۆچی دوایی كردووه - خوای گه‌وره لێی خۆش بێت - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 7 / صفر / 1443 ك – 15 / 9 / 2021 م |