فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
پايه‌كانى ئيسلام پايه‌كانى ئيسلام پايه‌كانى ئيسلام : بريتىيه له‌و بنچينانهى كه‌وا ئاينى ئيسلامى له سه‌ر بنيات نراوه و بريتىيه له پێنج پايه كه باسكراون له‌و فهرموودهيهى كه (ابن عمر(ڕه‌زای خوای لێبێت)) له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) ده‌يگێڕێته‌وه كه‌وا فه‌رموويه‌تى : ((بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسَةٍ : عَلَى أَنْ يُوَحَّدَ اللَّهُ ـ وفي رواية : عَلَى خَمْسٍ ـ : شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدَاً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ ، وَصِيَامِ رَمَضَانَ ، وَالْحَجِّ)) ، فَقَالَ رَجُلٌ : الْحَجِّ وَصِيَامِ رَمَضَانَ ، قَالَ : لاَ ، ((صِيَامِ رَمَضَانَ وَالْحَجِّ)) هَكَذَا سَمِعْتُهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) رواه البخاري ، كتاب الإيـمان ، باب الإيـمان وقول النبي (صلی الله علیه وسلم) ) : "بُنِيَ الإسلام على خمس" ، رقم : (8) ، ورواه مسلم ، كتاب الإيـمان ، باب بيان أركان الإسلام ودعائمه العظام ، رقم : (111) . واته : ئيسلام بنيات نراوه له سه‌ر پێنج پايه : له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا خوا به ته‌نها بپه‌رسترێت ـ وه له ريوايه‌تێكى تردا هاتووه : شايهتى دان به‌وه‌ى كه‌وا هيچ په‌رستراوێك نىيه شايسته‌ى په‌رستن بێت جگه له خوا ، وه به‌ڕاستى (مُحمَّد (صلی الله علیه وسلم) ) عه‌بد و پێغه‌مبه‌رى خوايه ، و ئه‌نجامدانى نوێژ ، و زه‌كات دان ، و ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان ، و حه‌ج كردن ، پياوێك وتى : حه‌ج كردن و ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان ، (ابن عمر) فه‌رمووى : نه‌خێر ، ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان و حه‌ج كردن ، به‌م شێوه بيستوومه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) . 1 ـ شايهتى دان به‌وه‌ى كه‌وا هيچ په‌رستراوێك نىيه شايسته‌ى په‌رستن بێت جگه له خوا ، وه به‌ڕاستى (مُحمَّد (صلی الله علیه وسلم) ) عه‌بد و پێغه‌مبه‌رى خوايه : بريتىيه له باوه‌ڕێكى يه‌كلا و بێگومان كه‌وا به شايهتى دان به زمان دهريدهبڕێت ، ئه‌وه‌نده يه‌كلا و بێگومانه له‌و باوهڕهيدا وه‌كو بڵێى به چاو ده‌يبينێت ، وه ئه‌م شايهتى دانه كراوه به يه‌ك پايه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه شايهتى پێدراو له دانه‌يه‌ك زياتره : ئه‌مه‌ش يان له به‌ر ئه‌وه‌يه كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕاگه‌يه‌نه‌ره له لايه‌ن خواى گه‌وره‌وه ، ئه‌وا شايهتى دان بۆى به عهبدايهتى و پێغه‌مبه‌رايه‌تى له ته‌واوكه‌رى شايهتى دانه به‌وه‌ى كه هيچ په‌رستراوێك نىيه شايسته‌ى په‌رستن بێت جگه له خوا . وه يان له به‌ر ئه‌وه‌يه كه‌وا ئه‌م دوو شايهتى دانه بنچينه و بنه‌ماى ڕاست و دروستێتى و قه‌بوڵ كردنى كرده‌وه‌كانه ، چونكه هيچ كرده‌وه‌يه‌ك ڕاست و دروست نىيه و قهبوڵيش ناكرێت ئيللا به نيه‌ت پاكى بۆ خواى گه‌وره و شوێنكهوتنيش بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله علیه وسلم) نه‌بێت : چونكه به (نيه‌ت پاكى بۆ خواى گه‌وره / الإخلاص لله) شايهتى (هيچ په‌رستراوێك نىيه شايسته‌ى په‌رستن بێت جگه له خوا) به دى دێت ، وه به (شوێنكه‌وتن بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله علیه وسلم) ) شايهتى (به‌ڕاستى مُحمَّد (صلی الله علیه وسلم) عه‌بد و پێغه‌مبه‌رى خوايه) به دى دێت . وه له به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م شايهتومانه گه‌وره‌يه : ئازادكردنى دڵ و ده‌روونه له به‌ندايه‌تى كردن بۆ دروستكراوه‌كان و هه‌روه‌ها له شوێنكهوتنيش بۆ جگه له پێغه‌مبه‌ران . 2 ـ وه ئه‌نجامدانى نوێژ به ڕێكوپێكى بريتىيه له : په‌رستنى خواى گه‌وره به كردنى نوێژه‌كان له سه‌ر شێوازێكى ڕێك و ڕاست و به‌رده‌وام و ته‌واو و كامڵا له ڕووى كاته‌كان و شێوه‌ى ئهنجامدانيهوه .وه له به‌رهه‌مه‌كانى نوێژ كردن : فراوان بوونى سنگ و ئۆقره‌گرتنى چاو و ڕێگرى كردن له خراپه‌كارى و تاوان . 3 ـ زه‌كات دان بريتىيه له : په‌رستنى خواى گه‌وره به بهخشينى ئه‌ندازه‌ى واجب كرا‌و له‌و ماڵانه‌دا كه‌وا حه‌قى زه‌كاتى تێدايه .وه له به‌رهه‌مه‌كانى زه‌كات دان : پاك كردنه‌وه‌ى ده‌روونه له ڕه‌وشتى سوكى ڕه‌زيلى و چاوچنۆكى ، هه‌روه‌ها پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستى ئيسلام و موسڵمانان . 4 ـ ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان بريتىيه له : په‌رستنى خواى گه‌وره به خۆگرتنه‌وه له بهتاڵكهرهوهكانى ڕۆژوو له ڕۆژى ڕه‌مه‌زاندا . وه له به‌رهه‌مه‌كانى ڕۆژوو : ڕاهێنانى ده‌روونه له سه‌ر وازهێنان له شته خۆش و خوازراوه‌كان به مه‌به‌ستى ده‌ستخستنى ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره . 5 ـ حه‌ج كردنى ماڵى خوا بريتىيه له : په‌رستنى خواى گه‌وره به ڕۆيشتن بۆ ماڵه حورمهتگيراوهكهى بۆ ئه‌نجامدانى دروشمه‌كانى حه‌ج .وه له به‌رهه‌مه‌كانى حه‌ج كردن : ڕاهێنانى ده‌روونه له سه‌ر بهخشينى تواناى ماڵى و جه‌سته‌يى له گوێــڕايهڵـى كردنى خـواى گه‌وره ، له به‌ر ئه‌مه حه‌ج كردن جۆرێكه له جيهاد و تێكۆشان له پێناوى خواى گه‌وره . ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ى كه باسمان كردن بۆ ئه‌م پايه و بنه‌مايانه‌ى ئيسلام و ئه‌وانه‌ش كه باسمان نه‌كردوون ئه‌م ئوممه‌ته وا لێده‌كات كه‌وا ببێت به ئوممه‌تێكى موسڵمانى پاك و بێگه‌رد و ديندارى ئه‌نجامبدات بۆ خوا به دينى حه‌ق و ڕاستى ، وه ڕه‌فتار بكات له گه‌ڵ دروستكراوه‌كانى خوادا به دادپه‌روه‌رى و ڕاستگۆيهتى ، چونكه دروشم و ئه‌حكامه شهرعيهكانى تر‌ى جگه له‌م پايانه چاك ده‌بێت به چاك بوونى ئه‌مانه ، وه بارودۆخ و حاڵى ئوممه‌ت چاك ده‌بێت به چاك بوونى بارى ئاينى ئوممه‌ت ، وه به ئه‌ندازه‌ى له ده‌ست چوونى چاكێتى بارى ئاينى ئوممه‌ت چاكێتى و باش بوونى حاڵا و بارودۆخى له ده‌ست ده‌چێت و ده‌فه‌وتێت . جا هه‌ر كه‌سێك ده‌يه‌وێت ئه‌مه‌ى بۆ ڕوونببێته‌وه ئه‌وا با ئه‌م ئايهتانه بخوێنێته‌وه : خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى :( وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آَمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتًا وَهُمْ نَائِمُونَ أَوَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ )[الأعراف 96/97/98/99] .واته : به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى شار و دێهاته‌كان باوه‌ڕبێنن و له خوا بترسن و خۆپارێزى بكه‌ن له تاوان ئه‌وا ئێمه ده‌رگاكانى خێر و فه‌ڕى ئاسمان و زه‌وييان بۆ دهكهينهوه به‌ڵام ئه‌وان حه‌ق و ڕاستيان به درۆ خسته‌وه بۆيه ئێمه‌ش لهناويانمان برد به هۆى كرده‌وه‌كانى خۆيانه‌وه ، ئايا خه‌ڵكى شار و دێهاته‌كان دڵنيان له‌وه‌ى كه‌وا له شه‌ودا سزامان نايانگرێته‌وه له كاتێكدا كه خه‌وتوون ؟ يان ئايا خه‌ڵكى شار و دێهاته‌كان دڵنيان له‌وه‌ى كه‌وا له كاتى چێشته‌نگاودا سزامان نايانگرێـتهوه له كاتێكدا كه يارى ده‌كه‌ن ؟ ئايا ئه‌وان دڵنيان له مه‌كرى خوا به‌ڕاستى كه‌س دڵنيا نىيه له مه‌كرى خوا ئيللا خهڵكانێـكى خهسارۆمـهند نه‌بن . وه با بڕوانێته مێژووى خه‌ڵكانى ڕابردوو ، چونكه به‌ڕاستى مێژوو په‌ند و ئامۆژگارىيه بۆ خاوه‌ن بير و هۆشه‌كان ، وه چاو ڕۆشنىيه بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌وا په‌رده سه‌ر دڵى نه‌گرتوون ، خواش يارمه‌تيده‌ره . ئاماده‌کردنی : مامۆستا محمد عبدالرحمن |