فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( إِبْنُ مُفْلِح – ئیبن و موفلیح ) به‌كورتی ناسینی ( إِبْنُ مُفْلِح – ئیبن و موفلیح ) به‌كورتی ناوی موحه‌ممه‌دی كوڕی موفلیحه . پێشه‌وا و زانای حه‌نبه‌لی ؛ شێخی حه‌نبه‌لیه‌كان له‌سه‌رده‌می خۆی ؛ خاوه‌نی په‌رتووكی : ( الفُرُوع ) له فیقهی حه‌نبه‌لی ؛ وه ( الْآدآبُ الشَّرْعِيَّة ) . پێشه‌وا ئیبن ولقهییم – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هیچ كه‌سێك له ئیبن و موفلیح شاره‌زا ترنیه لهمهزههمی ئیمامی ئه‌حمه‌د . ئاماده‌ی وانه‌كانی شێخی ئیسلام ئیبن و ته‌یمییه بووه : شاره‌زاترین كه‌س بووه به نوسراو و هه‌ڵبژێردراوه زانستیه‌كانی شێخی ئیسلام ئیبن و ته‌یمییه - ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت - ؛ پێشه‌وا ئیبن و لقهییم – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - بۆ بابه‌ته هه‌ڵبژێردراوه زانستیه‌كانی شێخی ئیسلام بۆلای ئیبن و موفلیح ده‌گه‌ڕایه‌وه . ئیبن و ته‌یمییه - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – پێی ده‌فه‌رموو : تۆ كوڕی موفلیح نی به‌ڵكو تۆ موفلیحی . له ساڵی 708 ی كۆچی له فه‌له‌ستین له‌دایك بووه پاشان چۆته دیمه‌شق . وه له ساڵی 763 ی كۆچی وه‌فاتی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 8 / صفر / 1443 ك – 16 / 9 / 2021 |