فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( ئیمامی بوخاری ) به‌كورتی – ڕحمه‌تی خوای لێبێت - ناسینی ( ئیمامی بوخاری ) به‌كورتی – ڕحمه‌تی خوای لێبێت - ناوی موحه‌ممه‌دی كوڕی ئیسماعیلی كوڕی ئیبراهیمی كوڕی موغیره‌یه ؛ ناسراوه به بوخاری . پێشه‌وا و فه‌رمووده‌ناس و شه‌رع زان ؛ خاوه‌نی په‌رتووكی : ( الْجَامِعُ الصَّحِيح ) كه ڕاسترین په‌رتووكه له‌دوای په‌رتووكی خوای په‌روه‌ردگار . ئیمامی بوخاری – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : په‌رتووكه‌كه‌م ( الْجَامِعُ الصَّحِيح ) له‌ماوه‌ی 16 ساڵ نوسیوه‌ته‌وه ؛ وه كردوومه‌ته حوججه و به‌ڵگه له‌نێوان خۆم و خوای په‌روه‌ردگار . وه فه‌رموویه‌تی : هیچ فهرموودهیهكم له‌ناو په‌رتووكه‌كه‌م دانه‌ناوه ئیلا له‌پێشدا ده‌ست نوێژم گرتووه و دوو ڕكه‌عه‌ت نوێژم كردووه پاشان فه‌رمووده‌كه‌م تیادا داناوه ! وه هه‌روه‌ها له په‌رتووكه‌كانی بریتین له : ( التَّارِيخُ الْكَبِير ) وه ( ألْأدَبُ الْمُفْرَد ) وه ( أَلْقِرَآءَةُ خَلْفَ الْإِمام ) وه جگه له‌مانه‌ش . له ساڵی 194 ی كۆچی له بوخارای ئوزبه‌كستان له‌دایك بووه . وه له ساڵی 256 ی كۆچی له گوندێكی سه‌مه‌رقه‌ند كۆچی دوایی كردووه - خوای گه‌وره لێی خۆش بێت - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 10 / صفر / 1443 ك – 18 / 9 / 2021 م |