فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( ئیمامی مالیك ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی ناسینی ( ئیمامی مالیك ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی ناوی مالیكی كوڕی ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكی كوڕی ئهبوعامیره - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - ؛ باپیره‌ی یه‌كێكه له گه‌وره زانایانی تابیعین و فه‌رمووده‌ی له كۆمه‌ڵێك سه‌حابه گێڕاوه‌ته‌وه - ڕه‌زای خوایان لێبێت - . پێشه‌وا و شه‌رع زان و فه‌رمووده ناس ؛ دووه‌م ئیمام له ئیمامه‌كانی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه له فیقهی ئیسلامی‌دا ؛ كه‌سێكی ناسراوبووه به زانستی زۆر و شاره‌زا له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم . خاوه‌نی په‌رتووكی ( المُوَطَّأ ) ئه‌م په‌رتووكه لهسهرهتایهمینی كۆكراوه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایه صلی الله علیه وسلم ؛ وه له ناودارترین و راسترینی په‌رتووكه‌كانی فه‌رمووده‌یه ؛ ئیمامی شافیعی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : هیچ په‌رتووكێك نیه له‌دوای په‌رتووكی خوای په‌روه‌ردگار ڕاستربێت له په‌رتووكی موهطَّهئی ئیمامی مالیك – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - . وه لهنوسراو و په‌رتووكه‌كانی بریتین له : په‌رتووكی ( الرَّدُ على القَدَرِيَّة ) وه ( حِسابُ مَدارِ الزَّمانِ و مَنازِلِ القَمَر ) وه ( التَّفْسِيرُ لِغَرِيبِ القُرْآن ) وه جگه له‌مانه‌ش . له ساڵی 93 ی كۆچی له شاری مه‌دینه له دایك بووه . وه له ساڵی 179 ی كۆچی له‌شاری مه‌دینه كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی به‌قیع نێژراوه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت - . وه‌رگێرانی مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 10 / صفر / 1443 ك – 18 / 9 / 2021 م |