فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چۆنیه‌تی جه‌نگی حونه‌ین ( غَزْوَةُ حُنَيْن ) . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . چۆنیه‌تی جه‌نگی حونه‌ین ( غَزْوَةُ حُنَيْن ) . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . .............................................................. له‌دوای ئازادكردنی مه‌ككه له‌مانگی ڕه‌مه‌زان ساڵی هه‌شته‌می كۆچی دوژمنایه‌تی بێ باوه‌ران به‌رامبه‌ر به باوه‌ڕداران ده‌ستی پێكرد لهجیههتی رۆژه‌هه‌ڵاتی مه‌ككه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند هۆزێكی عه‌ره‌به‌وه له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه هۆزی هه‌وازن و ثهقیف . پیاوه‌كانیان به‌چه‌كه‌وه خۆیان ئاماده‌كرد هێرش بكه‌نه سهرمهككه و موسڵمانان ! هۆزی هه‌وازن هۆزێكی گه‌وره‌یه له‌شوێنێكی فراوانی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی بوون كه زۆربه‌یان له نه‌جد و حیجاز نیشته‌جێ بوون . خانوه‌كانیان درێژده‌بێته‌وه بۆ حونه‌ین ؛ له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی مه‌كه‌وه هه‌تا باشوری نه‌جدی خۆرئاوا . به‌ڵام هۆزی ثهقیف كه بهگهورهرتین باڵی هۆزی هه‌وازن داده‌نرێت نیشته‌جێی شاری تائیفن له باشوری رۆژهه‌لاتی مه‌ككه‌وه . به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كۆنه‌وه دوژمنایه‌تی هه‌بوو له‌نێوان هۆزی هه‌وازن و هۆزی قوره‌یش ؛ به‌رده‌وام یه‌كتریان بهدژومنی سه‌رسه‌ختی یه‌كتر ده‌زانی ؛ جا دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم شاری مه‌ككه‌ی ئازاد كرد‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی هاتنه ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام ؛ هۆزی هه‌وازن كه‌وتنه قه‌له‌ق و دڵه‌ڕاوكێوه و پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌دیان به قائیدێكی نوێی قوره‌یشی ده‌زانی و بریاریان دا بیوه‌ستێنن پێش ئه‌وه‌ی هێرشیان بكاته سه‌ر . هۆزی ثهقیف و هه‌وازن له‌گه‌ڵ بوونی ناكۆكی له‌نێوانیان بڕیاریاندا له‌گه‌ڵ به‌نی نه‌صر و جوشه‌م و سه‌عدی بنی به‌كر و وه خه‌ڵكانێك له به‌نی هیلال و جگه له‌وانیش یه‌كیان گرت بۆئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر مه‌ككه و سه‌ربكه‌ون به‌سه‌ریاندا . ژماره‌ی جه‌نگاوه‌رانی ئه‌م هۆزانه گه‌ییشته نزیكه‌ی بیست هه‌زار جه‌نگاوه‌ر ؛ له‌شوێنێك كۆبوونه به‌ناوی ئهوطاس نزیك له‌دۆڵی حونه‌ین ؛ وه نزیكه‌ی بیست و چوار هه‌زار وشتریان پێ بوو وه ژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌ڕ و ماڵات . وه قائیدی لهشكرهیان ناوی ( مالیكی كوڕی عه‌وف ) بوو كه گه‌وره‌ی هۆزی هه‌وازن بوو ؛ وه به‌كه‌سێكی زۆر ئازا و به‌توانا ناسرابوو . مالیكی كوری عه‌وف فه‌رمانی پێ كردن كه خێزان و منداڵ و هه‌موو ماڵ و سامانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن و له‌دوای لهشكرهكهیاندا بنێن . بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌كان زۆر به‌دلسۆزانه به‌رگری له‌خۆیان و خێزان و ماڵ و سامانیان بكه‌ن . ژماره‌ی به‌شدرابوانی له‌شكره‌كه‌یان به ئافره‌ت و منداڵ و پیاوانی به‌ته‌مه‌نه‌وه گه‌ییشته نزیكه‌ی 80000هه‌شتا هه‌زار كه‌س . به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌ولای مه‌ككه ؛ وه ئه‌م هۆزانه له‌كاتی هاوپه‌یمانیان سه‌ركرده‌یه‌كی تریشیان دانا به‌ناوی دوره‌یدی كوری صومه كه پیاوێكی زۆر به‌ته‌مه‌ن و نابینا بوو ته‌مه‌نی نزیكه‌ی سه‌د ساڵ بوو ! كاتێك دوره‌ید گوێی له‌ده‌نگی ئافره‌تان و منداڵان و وشتره‌كان بوو زۆرپێی سه‌یربوو پرسیاری له مالیك كرد و ووتی : بۆچی ئافره‌تان و منداڵانت هێناوه بۆ جه‌نگ ؟ وتی بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كان به‌هه‌موو هێز و توانایه‌كیان به‌رگری بكه‌ن ؛ به‌ڵام دوره‌ید ئه‌مكاره‌ی پێ باش نه‌بوو و لۆمه‌ی كرد و پێی وت ئه‌گه‌ر سه‌رنه‌كه‌وین ئه‌وا هه‌موو شتێك له‌ده‌ست ده‌ده‌ین ؛ به‌ڵام مالیك قسه‌ی دوره‌یدی ڕه‌تكرده‌وه له‌سه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی سووربوو ! دوره‌ید بێ ده‌نگ بوو ده‌یزانی به‌قسه‌ی ناكات به‌ڵام پێشنیاری كرد كه راسته‌وخۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ موسلمانان نه‌كه‌ن به‌ڵكو خۆمان له‌شوێن حهشاربدهین هه‌تا له‌شكری موسڵمانان پێمان ده‌گات ئینجا هێرشیان بكه‌ینه سه‌ر! هه‌واڵ به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم گه‌ییشت كه هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب له‌ده‌ورو به‌ری مه‌ككه كۆبوونه‌وه‌ته‌وه بۆ هێرش كردنه سه‌ریان ! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شاری مه‌ككه مانگێك بوو ئازاد كرابوو وه خه‌ڵكه‌كه‌ی تازه موسڵمان ببوو ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه‌سێكی نارد بۆ ناو ئه‌م هۆزانه به‌ناوی عبدالله ی كوری حهدرهد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان بمێنێته‌وه و هه‌واڵیان بزانێت و ژماره‌ی جه‌نگاوه‌ره‌كانیان بزانێت . عبدالله گه‌رایه‌وه لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم هه‌واڵی ئه‌م له‌شكره گه‌وره‌یه‌ی پێدا . ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بریاری دا كه ئهوموجاهیدانهی له‌ئازاد كردنی مه‌ككه به‌شداربوون خۆیان ئاماده‌بكه‌ن كه ژماره‌یان 10000 ده هه‌زار موجاهید بوو وه دوو ههزاركهسیتریشان هاته‌ناو له‌خه‌ڵكی مه‌ككه ئه‌وانه‌ی تازه موسڵمان ببوون له‌سه‌رووی هه‌مویان ئه‌بو سوفیانی كوڕی حه‌ڕب . پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین له بریاری پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بۆ به‌شداركردنی تازه موسڵمانه‌كانی مه‌ككه له‌م جه‌نگه‌دا ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌م موسلمانانه‌ی له‌م جه‌نگه‌دا به‌شداركرد له‌كاتێك تازه موسڵمان بووبوون و هه‌ندێكیان له‌وانه‌یه هه‌ردوو دڵ بووبوون له ئیسلام ؛ پێشبینی ده‌كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و تازه موسلمان بووانه له‌ناو مه‌ككه جێ بھێڵێت له‌وانه‌یه پاشگه‌ز ببنه‌وه له ئیسلام به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر موسڵمانان له‌م جه‌نگه‌دا سه‌رنه‌كه‌ون . وه هه‌روه‌رها ده‌رچوونی ئه‌و تازه موسڵمان بووانه له‌مه‌ككه بۆ جه‌نگ سوودێكی تری ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌ناو مه‌ككه مابوانهوه ئه‌وا هۆزه‌كانی تر له موشریكه‌كان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستن و موسڵمانان له‌یه‌ك كاتدا تووشی دوژمنی داخیلی و خاریجی ده‌بوون ! بۆیه بریاڕهكانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم حیكمه‌ت و دانایی و دووربینی زۆری تێدابوو . له 6 ی شه‌والی ساڵی هه‌شتی كۆچی له‌شكری موسڵمانان له‌مه‌ككه ده‌رچوو به‌ره‌و ئهوطاس ؛ له‌دوای چواررۆژ كه ده‌كاته 10 ی شه‌وال ؛ له‌شكری موسڵمانان گه‌ییشته دۆڵی حونه‌ین له‌وێ خۆیان ئاماده‌كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی دواتر ڕووبه‌ڕووی موشریكه‌كان ببنه‌وه . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه‌سێكی نار بۆ شوێنێكی به‌رز بۆ ئه‌وه‌ی چاودێره‌ی له‌شكری دوژمن بكات ئاگای له جموجۆڵێان هه‌بێت ؛ رۆژی دواتر ئه‌م هاوه‌ڵه به‌رێزه له‌كاتی به‌ره‌به‌یان گه‌ڕایه‌وه و هه‌واڵی به پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم كه ڕێگاكه سه‌لامه‌ته . ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌شكره‌كه‌ی كرد به‌چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پۆل له‌دوای پۆل له‌ناو دۆڵی حونه‌ین به‌ڕێ بكه‌ون هه‌تا ده‌گه‌ن به ئهوطاس و له‌وێ ڕووبه‌ڕووی دوژمن ببنه‌وه . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه‌تیبه‌ی یه‌كه‌می به 700 حه‌وت سه‌د موجاهید به‌ڕێ كرد له‌هۆزی به‌نی سوله‌یم به‌سه‌ركردایه‌تی خالیدی كوری وه‌لید – ڕه‌زای خوای لێ بێ - ؛ وه كه‌تیبه‌كانی تریشی به‌دوادا به‌ڕێ كرد كه ژماره‌یان 29 بیست و نۆ كه‌تیبه بوو . له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی خۆر كه‌تیبه‌ی یه‌كه‌می موسڵمانان به‌سه‌ر كردایه‌تی خالید به‌خێڕایی به‌ڕێكه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی زوو له ئهوطاس به‌دوژمن بگات ؛ به‌ڵام له‌ناكاو تووشی كه‌مینێكی دوژمن بوون له‌دوولاوه به‌به‌رد و تیر هێرشیان كرایه سه‌ر . مالیكی كوری عه‌وف ئامۆژگاری بورهیدی كوری صومهی وه‌رگرت كه جه‌نگاوه‌ره‌كانی له‌ناو دره‌خته‌كانی دۆڵی حونه‌ین حه‌شاربدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌نهێنی هێرش بكه‌نه سه‌ر له‌شكری موسڵمانان به‌تیر و به‌رد هاویشتن به‌سه‌ریاندا و په‌رته‌وازه‌یی دروست كردن له‌نێوانیاندا ! خالیدی كوری وه‌لید و كه‌سانی ڕیزی پێشه‌وه یه‌كه‌م كه‌س بوون به‌ر ئه‌م هێڕشه كه‌وتن ؛ كاتێك له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه تێرباران كران كه‌تیبه‌كه‌ی خالید په‌رته‌وازه بوو وو به‌ره‌و دواوه ده‌كشانه‌وه ؛ به‌ڵام خالید ڕه‌زای خوای لێ بێ هه‌وڵی ده‌دا كه رایان بگرێت و نه‌گه‌ڕێنه‌وه دواوه و كۆببنه‌وه ودووباره هێرشیان بكه‌نه سه‌ر ؛ به‌ڵام هه‌رله‌كاتی بانگ كردنیان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه خالید ڕه‌زای خوای لێ بێ تووشی پێكانی چه‌ند تیرێك بوو و له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی هاته خواره‌وه تووشی پێكانێكی زۆر مه‌ترسیداربوو ؛ چه‌ند هاوه‌ڵێك خالیدیان هه‌ڵگرت و دووریان خسته‌وه و له‌لایه‌كی دۆڵه‌كه‌یان جێگیركرد و نه‌یده‌توانی هیچ جوله‌یه‌ك بكات ؛ وه شله‌ژانێكی زۆر كه‌وته نێو له‌شكری موسلمانان و به‌ره‌و دواوه ده‌كشانه‌وه و ڕێزه‌كان په‌رته‌وازه‌بوون ! پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم خۆی وه ته‌نها 10 كه‌س له‌هاوه‌ڵانی ڕووبه‌ڕووی دوژمن ببونه‌وه ؛ هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون بریتی بوون له ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر و عه‌لی و عه‌بباسی مامی ره‌زای خوایان لێ بێ . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بانگی هاوه‌ڵانی ده‌كرد و پێ ده‌فه‌رموون بۆلای من بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام به‌هۆی شڵه‌ژانه‌وه ده‌نگیان نه‌ده‌بیست ؛ له‌وكاتدا هه‌ندێك لهههوهزانهكان به‌ره‌و لای پێغه‌مبه‌ری خوا هاتن صلی الله علیه وسلم بۆ ئه‌وه‌ی بیكوژن ! كه‌سێكی زۆر به‌هێزیان هاته پێشه‌وه و ئاڵایه‌كی ره‌شی پێ بوو ؛ ئیمامی عه‌لی له‌گه‌ل پیاوێكی ئه‌نصاری بۆی هاتنه پێشه‌وه و كوشتیان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی به‌روه‌رووی دوژمن ده‌رۆییشت وه عه‌بباسی مامی و ئه‌بو سوفیانی كوری حه‌ربی له‌گه‌ڵ بوو ؛ وه بهندهنگێكی به‌رز ئه‌یفه‌رموو من پێغه‌مبه‌ری خوام و درۆنیه من كوری عبداللمطلب م ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمانی به عه‌بباسی مامی كرد به‌ده‌نگێكی زۆر به‌رز بانگ بكات و بڵێت ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌یعه‌تتان پێداوم لهژێردرهختهكه بگه‌ڕێنه‌وه لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ؛ كاتێك هاوه‌ڵان ده‌نگی عه‌بباسیان بیست – ڕه‌زای خوای لێ بێ - هه‌ر هه‌موویان خێرا گه‌ڕانه‌وه لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ؛ ژماره‌یان له‌ده‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم زۆربوو و بوون به هه‌زاران موجاهید . ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمانی كرد به هێرش بردن ؛ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هێرشیان كرده سه‌ر موشریكه‌كان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم مشتێك خۆلی هه‌ڵگرت و به‌ره و له‌شكری موشریكه‌كانی هاویشت و فه‌رمووی ئه‌م ڕوخسارانه ریسوابن ؛ به ئیزنی خوا ئه‌م خۆڵه چووه ناو ده‌م و چاویان ؛ جا كاتێك له‌شكری موسڵمانان به له‌شكری مالیكی كوری عه‌وف گه‌ییشت مالیك بریاری دا جه‌نگاوه‌رانی هۆزی هه‌وازن بكشێنێته‌وه جه‌نگاوه‌رانی هۆزی سه‌قیف بێنه پێشه‌وه ؛ دوای ئه‌وه‌ی گشتیان په‌رته‌وازه‌بوون و به‌ره‌و دواوه كشانه‌وه ؛ مالیكی كوڕی عه‌وف دووباره له‌شكره‌كه‌ی ئاماده‌كرده‌وه ؛ وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم هاوه‌ڵانی زیاتر ڕێكخست و ئاماده‌كرد وه له‌وكاتدا پرسیاری حاڵی خالیدی كوری وه‌لیدی كرد هه‌واڵیان پێدا كه زۆر به‌سه‌ختی برینداربووه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم چووه‌لای خالید ره‌زای خوای لێ بێ دوعای بۆ كرد و فووی كرد به‌سه‌ر برینه‌كانیدا ڕاسته‌وخۆ خالید چاك بووه و هێز و توانایه‌كی زۆری هاته‌وه به‌ر – كه ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌ك بوو له موعجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم . خالید هاته‌وه ناو له‌شكر و سه‌ركردایه‌تی كه‌تیبه‌ی به‌نی سوله‌یمی گرته‌وه ده‌ست كه له‌دوای ئه‌و درابوه ده‌ست زوبه‌یری كوری عه‌وام ؛ خالید ره‌زای خوای لێ بێ خۆی و كه‌تیبه‌ی هێڕشی كرده‌وه سه‌ر موشریكه‌كان و به‌ره و دواوه پاشه‌كشه‌ی پێ كردن ؛ هۆزه‌كان له‌م ڕێگایه‌دا په‌رته‌وازه‌ییان تیادا دروست بوو ؛ هه‌ندێكیان به‌ره‌ولای تائیف رۆییشتن وه هه‌ندێكیان به‌ره‌و وادی نه‌خله رۆییشتن وه هه‌ندێكیان به‌ره‌و ئه‌وتاس ڕۆییشتن بۆ پارێزگاری كردن له كه‌س و كار و ماڵ و سامانیان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمانی به زوبه‌یری كوری عه‌وام كرد له‌ناو ئه‌م دۆڵه‌دا بمێنێته‌وه بۆ پاراستنی سوارچاكه‌كانی خالیدی كوری وه‌لید ؛ وه فه‌رمانی به‌هه‌ندێكی تر له‌هاوه‌ڵانی كرد به‌سه‌ر كردایه‌تی ئه‌بو عامری ئه‌شعه‌ری به‌ره و پێشه‌وه‌ی دوژمن برۆن و به‌سه‌ریان سه‌ركه‌ون ؛ كاتێك پێیان گه‌ییشتن ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕویدا و ئه‌بو عامر ره‌زای خوای لێ بێ نۆ كه‌سی له‌موشریكه‌كان كوشت به‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سی ! به‌ڵام له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌یه‌م كوژرا ؛ ئینجا ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری ئاڵاكه‌ی گرته ده‌ست و بوو به ئه‌میریان و به‌رده‌وام بوون له‌جه‌نگ كردن له‌گه‌لیان هه‌تا شكستیان به‌دوژمن هێناو گه‌ییشتن به سهربازگهكهیان و گه‌مارۆیاندان ؛ وه له‌وكاتدا هه‌ندێك له‌موسڵمانان به‌دوای هه‌ڵاتوه موشریكه‌كان كه‌وتن له‌وادی نه‌خله هه‌تا پێیان گه‌ییشتن و توانیان دوره‌یدی كوری صومه بكوژن كه یه‌كێك بوو له‌سه‌ر كرده‌كانیان . وه مالیكی كوری عه‌وف به‌ره و تائیف ڕایكرد و پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌گه‌ل هاوه‌ڵانی به‌دوایه‌وه رۆییشت و هه‌تا پێیان گه‌ییشتن ئینجا بۆماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ڕۆژ گهمارۆیانی دا ؛ سوپاس بۆخوا جه‌نگی حونهیهن به‌سه‌ركه‌وتنی موسلمانان كۆتایی پێ هات . جه‌نگی حونیهن لهناخۆشترینی شوێنه‌كان بوو له‌سه‌ر موسڵمانان چونكه سه‌ره‌تا به‌بێ ئاگایی تووشی كه‌مین و بۆسه‌ی دوژمن هاتن ؛ ئه‌م كه‌مینه به‌هه‌مان شێوه‌ی كه‌مینی بوحه‌یره‌ی تراسیمین بوو له‌جه‌نگی ڕۆمه‌كان نزیكه‌ی پێش 19 سال . زیانی موسلمانان له‌م جه‌نگه‌دا ته‌نها بریتی بوو له‌كوژرانی 4 چواركه‌س ؛ وه زیانی هۆزی هه‌وازن بریتی بوو له كوشتنی 70 حه‌فتا كه‌سیان وه به‌دیل گیرانی 6000 شه‌ش هه‌زار كه‌سیان له‌پیاو و ئافره‌تانیان ؛ وه وشتر و ماڵ و سامانێكی زۆریشیان له‌ده‌ستدا و بوو به‌ده‌ست كه‌وت بۆ موسڵمانان . وه له‌گه‌ل به‌ده‌ست هێنانی ده‌ست كه‌وتێكی زۆر له‌جه‌نگی حونه‌ین ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگ بوو ئه‌وه بوو كه خالیدی كوری وه‌لید ڕه‌زای خوای لێ بێ وانه‌یه‌كی زۆر گرنگی وه‌رگرت و فێری چۆنیه‌تی كه‌مین دانان بوو له‌كاتی جه‌نگه‌كان ؛ ئه‌م وانه‌یه‌ی له فوتوحاتی ئیسلامی سوود لێ وه‌رگرت و تیایدا سه‌ركه‌وتوو بوو . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 20 / محرم / 1433 ك – 29 / 8 / 2021 م
|