فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چیرۆكی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج ( يَأْجُوجُ وَ مَأْجُوج ) - وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . چیرۆكی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج ( يَأْجُوجُ وَ مَأْجُوج ) . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . ....................... دوو كۆمه‌ڵن له‌نه‌وه‌كانی ئاده‌م . كه‌سانی بێ باوه‌ڕن و ئه‌هلی شه‌ڕ و خراپه‌كارین . هیچ شتێك نابێته به‌ربه‌ست له‌ئه‌نجامدانی خراپه‌كارییان ! به‌هۆی زۆری سته‌مكاری و دڵڕه‌قی و بێ باوه‌ڕییان . له‌كۆتایی زه‌مان ده‌رده‌چن و به‌سه‌رزه‌ویدا بڵاو ده‌بنه‌وه ! ذوالقرنين سه‌ددێكی دروست كردووه له‌نێوان ئه‌وان و خه‌ڵكیدا . هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار له‌سوڕه‌تی كه‌هفدا باسی كردووه . كاتێك پادشای پیاوچاك ( ذوالقرنين ) گه‌ییشته شوێنی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج . كه به‌دیاری كراوی ته‌نها خوا ده‌زانێت شوێنه‌كه‌یان له‌كوێیه . خه‌ڵكی شوێنه‌كه سكاڵای شه‌ڕ و خراپه‌ی یه‌ئجوج ومه‌ئجوجیان له‌لا كرد . داوایان لێیكرد سه‌ددێكیان بۆ دروست بكات له‌نێوان ئه‌وان و یه‌ئجوج و مه‌ئجوجدا بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن لێیان . ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه و سه‌دێكی پته‌وی له‌نێوان دووچیادا بۆ دروست كردن به‌پارچه ئاسن و مسی تواوه . مسی تواوه‌ی به‌سه‌رپارچه ئاسنه‌كاندا كرد و تا ئاستی چیاكان به‌رزی كرده‌وه . بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن به‌سه‌ر بكه‌ون ؛ وه نه‌توانن كونی بكه‌ن و بیڕوخێنن . ئا به‌م سه‌دده گه‌وره و تۆكمه‌یه شه‌ر و خراپه‌یانی له‌خه‌ڵكی دوورخسته‌وه . خوای په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا باسی كردووه مانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌دده‌كه‌ی كردووه هه‌تا كاتێكی دیاریكراو ! وه ئه‌م كاته‌ش ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌فه‌رمووده‌كانیدا باسی كردووه . كه له كۆتایی زه‌مان و ده‌رده‌چن و هاتنیان نیشانه‌یه‌كه له‌نیشانه گه‌وره‌كانی ڕۆژی دوایی . كاتێك ده‌رده‌چن ژماره‌یان گه‌لێك زۆره و خوای په‌روه‌ردگار له‌قوڕئانی پیرۆزدا باسی كردووه و فه‌رموویه‌تی : (حَتَّىٰ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُمْ مِنْ كُلِّ حَدَبٍ يَنْسِلُونَ ) . الانبیا‌ء : 96 . واته : ژیان (درێژه‌ی ده‌بێ) تا ئه‌و کاته‌ی (به‌ربه‌سته‌که‌ی) یأجوج و مأجوج ده‌کرێته‌وه و له هه‌موو به‌رزاییه‌که‌وه به‌په‌له دێنه خواره‌وه . له‌ژێر رۆشنایی ئایه‌ته‌كانی قورئان ئه‌و‌به‌ربه‌سته‌ی ( ذوالقرنين ) دروستی كردووه ئێستا هه‌یه و وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و بۆته ڕێگر له هێرشكردنی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج بۆ دانیشتوانی سه‌رزه‌وی . هه‌موو به‌یانییه‌ك ده‌چن هه‌وڵی كون كردنی سه‌دده‌كه ده‌ده‌ن هه‌تا نزیك ده‌بێت كونی بكه‌ن به‌ڵام سه‌ركرده‌كه‌یان پێیان ده‌ڵێت بگه‌ڕێنه‌وه به‌یانی ده‌گه‌ڕێینه‌وه و كونی ده‌كه‌ین . كاتێك به‌یانی دێنه‌وه ده‌بینن سه‌دده‌كه له‌جاران تۆكمه تر و توندتربووه ! به‌رده‌وام هه‌موو ڕۆژێك به‌م شێوه ده‌بن تا كاتی ده‌رچوونیان دێت . جا كه كاتی ده‌رچوونیان هات سه‌دده‌كه كه‌مێك كون ده‌كه‌ن تا تیشكی خۆر ده‌بینن ؛ گه‌وره‌كه‌یان پێیان ده‌ڵێت بگه‌ڕێنه‌وه به‌یانی دێین إن شا‌ء الله ته‌واوی ده‌كه‌ین . كاتێك به‌یانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بینن ئه‌وكاره‌ی كردویانه وه‌كو خۆیه‌تی ئینجا خوا ڕێگه‌یان ده‌دات و ڕاسته‌وخۆ سه‌دده‌كه كون ده‌كه‌ن و دێنه‌ده‌ره‌وه و به‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاوده‌بنه‌وه و ئاوی ڕووباره‌كان ده‌خۆنه‌وه . كاتێك به‌ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌رییه تێ ده‌په‌ڕن و ئه‌وانه‌ی به‌شی پێشه‌وه له ئاوه‌كه ده‌خۆنه‌وه كه‌سی كۆتاییان كاتتێك به شوێنی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه ده‌گات ده‌ڵێت وه‌ختێك لێره ئاو هه‌بووه ! خه‌ڵكی له‌ترسی ئه‌وان له حه‌شارگه‌كان خۆیان ده‌شارنه‌وه ! ئه‌وكات یه‌ئجوج و مه‌ئجوج زیاتر له‌خۆبایی ده‌بن و تیره‌كانیان له ئاسمان ده‌گرن و ! كاتێك تیره‌كانانیان ده‌گه‌ڕێته خواره‌وه ده‌بینن به‌خوێن سوور بووه ! كه ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگاره بۆیان . بۆیه زیاتر له‌خۆبایی ده‌بن و ده‌ڵێن : به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئاسمان و زه‌وی سه‌ركه‌وتین ! ئینجا خوای په‌روه‌ردگار كرمێكیان بۆ ده‌نێرێت و هه‌موویان له‌ناو ده‌چن . گشتیان ده‌بن به‌خۆراكی گیانله‌به‌رانی سه‌رزه‌وی و به‌خواردنیان زۆر قه‌ڵه‌وده‌بن . هاتنی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج له‌ریزبه‌ندی نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی له‌دوای هاتنه خواره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر عیسایه - علیه الصلاة والسلام - . كاتێك یه‌ئجوج و مه‌ئجوج دێن خوای په‌روه‌ردگار وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر عیسی - علیه الصلاة والسلام - ده‌نێرێت كه خۆی و باوه‌ڕداران بچن بۆ چیای ( طور ) . چونكه هیچ هێزێك له‌سه‌ر زه‌وی توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌ئجوج و مه‌ئجوجیان نیه ! ئه‌وكات پێغه‌مبه‌ر عیسی - علیه الصلاة والسلام – له‌خوای گه‌وره ده‌پارێته‌وه یه‌ئجوج و مه‌ئجوج له‌ناوببات . خوای په‌روه‌ردگار كرمێك بۆ یه‌ئجوج و مه‌ئجوج ده‌نێرێت له ملیانه‌وه ده‌چێته ژووره‌وه ! هه‌رهه‌موویان ڕاسته‌وخۆ به‌یه‌كه‌وه ده‌مرن و له‌ناو ده‌چن ! ئینجا سه‌رزه‌وی پڕده‌بێت له‌بۆنی گه‌نیوی لاشه‌یان ! خوای په‌روه‌ردگار هه‌ندێك باڵنده ده‌نێرێت ئه‌و‌ه‌نده گه‌وره‌ن ملیان وه‌ك ملی وشتروایه ! هه‌ڵیان ده‌گرن و فڕه‌یان ده‌ده‌نه ئه‌وشوێنه‌ی ویستی خوای په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ره . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 13 / صفر / 1443 ك – 21 / 9 / 2021 م |