فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( ئیمامی شافیعی ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی ناسینی ( ئیمامی شافیعی ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی ناوی موحه‌ممه‌دی كوڕی ئیدریسی كوڕی عه‌بباسه ؛ نازناوی ئه‌بو عبدالله یه ؛ ناسراوه به ئیمامی شافیعی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - . پێشه‌وا و شه‌رع زان ؛ سێیه‌م پێشه‌وا له‌پێشه‌وایانی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه له‌زانستی فیقهی ئیسلامی‌دا ؛ دامه‌زرێنه‌ری زانستی ( أُصُولُ الفِقْهِ ) ؛ وه پێشه‌وا له زانستی ته‌فسیر و زانستی فه‌رمووده ؛ ئیمامی ئه‌حمه‌د – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : شافیعی وه‌ك خۆروایه بۆ دونیا ؛ وه وه‌ك ته‌ندروست باشی وایه بۆ خه‌ڵك ! . هه‌ندێك له نوسراو و په‌رتووكه‌كانی ؛ له‌وانه : په‌رتووكی ( الأُمِّ ) وه ( الرِّسالَةُ القَدِيمَةُ ) وه ( الرِّسالَةُ الجَدِيدَةُ ) وه ( إِخْتِلافُ الحَدِيثِ ) وه ( أَحْكامُ القُرْآن ) وه ( إِبْطالُ الإِسْتِحْسان ) وه جگه له‌مانه‌ش . له ساڵی 150 ی كۆچی له‌غه‌ززه‌ی وڵاتی شام له‌دایك بووه ؛ پاشان له‌ته‌مه‌نی دووساڵی دایكی ده‌یبات بۆ مه‌ككه ؛ له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی هه‌موو قورئانی پیرۆز له‌به‌ر ده‌كات . وه له ساڵی 204 ی كۆچی به‌هۆی نه‌خۆشی له میصر كۆچی دوایی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار ڕه‌حمی پێ بكات - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 13 / صفر / 1443 ك – 21 / 9 / 2021 م |