فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( ئیمامی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی ناسینی ( ئیمامی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی ناوی ئه‌حمه‌دی كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی حه‌نبه‌لی شه‌یبانییه - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – نازناوی باوكی عبدالله یه ؛ ناسراوه به ئیمامی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل . پێشه‌واو شه‌رع زان و فه‌رمووده‌ناس ؛ چواره‌م پێشه‌وا له پێشه‌وایانی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه ؛ خاوه‌نی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی له فیقهی ئیسلامی ؛ كه‌سێكی زۆر زانا و ڕه‌وشت به‌رز و تهقواداربووه ؛ ئیمامی شافیعی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌به‌غداد ده‌رچووم هیچ كه‌سێكم له‌دوای خۆم جێ نه‌هێشت وه‌ك ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل لهخواترستر و زاناتربێت ! . هه‌ندێك له نوسراو و په‌رتووكه‌كانی ؛ له‌وانه په‌رتووكی : ( المُسْنَد ) وه ( أُصُولُ السُّنَّة ) وه ( الزُّهُد ) وه ( فَضائِلُ الصَّحابَة ) وه ( الرَّدُّ على الجَهْمِيَّةِ وَ الزَّنادِقَةِ ) وه ( العِلَلُ و مَعْرِفَةُ الرِّجالِ ) ؛ وه جگه له‌مانه‌ش . له ساڵی 164 ی كۆچی له به‌غداد له دایك بووه . وه له ساڵی 241 ی كۆچی له‌ڕۆژی جومعه‌دا له به‌غداد كۆچی دوایی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 13 / صفر / 1443 ك – 21 / 9 / 2021 م |