فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( ئیمامی طه‌حاوی ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی ناسینی ( ئیمامی طه‌حاوی ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی ناوی ئه‌حمه‌دی كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی سه‌لامه‌ی ئه‌زدی طهحاوییه ؛ نازناوی ئه‌بو جه‌عفه‌ره ؛ وه به طه‌حاوی ناسراوه - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – . پێشه‌وا و شه‌رع زان و خاوه‌ن متمانه ؛ له‌خێزانێكی خواناس و شاره‌زا له‌دین پێ گه‌ییشتووه ؛ دایكی ئافره‌تێكی زۆر شاره‌زا بووه له‌دین و خوشكی ئیمامی موزه‌نی بووه . پێشه‌وا ذه‌هه‌بی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێشه‌وا طه‌حاوی كه‌سێكی شه‌رع زان و ئاقڵ و تێگه‌ییشتوو بووه . وه پێشه‌وا ئیبن و كه‌ثیر – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێشه‌وا طه‌حاوی خاوه‌نی چه‌ندین په‌رتووكی به‌سووده ؛ وه یه‌كێكه له‌وكه‌سانه‌ی كه جێگای متمانه‌ن و باوهرپێكراون . هه‌ندێك له نوسراو و په‌رتووكه‌كانی پێشه‌وا طه‌حاوی له‌وانه په‌رتووكی : ( العَقيدَةُ الطَّحاوِيَّة ) وه ( إِخْتِلافُ العُلَمآء ) وه ( بَيانُ السُّنَّةِ وَ الجَماعَةِ في العَقِيدَة ) وه ( الفَرآئِض ) وه ( كِتابُ التَّارِيخ ) ؛ وه جگه له‌مانه‌ش . له ساڵی 238 ی كۆچی له گوندی طهحاوا له میصر له دایك بووه . وه له ساڵی 321 ی كۆچی له میصر كۆچی دوایی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 16 / صفر / 1443 ك – 23 / 9 / 2021 م |