فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( ئیمامی ترمذي ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی ناسینی ( ئیمامی ترمذي ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی ناوی موحه‌ممه‌دی كوڕی عیسای كوڕی سهورهتی كوڕی موسایه ؛ نازناوی ئه‌بو عیسایه ؛ وه به ترمذي ناسراوه - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - . یه‌كێكه له پێشه‌وایانی زانستی فه‌رمووده و كه‌سێكی خاوه‌ن متمانه و زانست بووه ؛ بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانست و فه‌رمووده سه‌ردانی وڵاتی خوراسان و عیراق و حیجازی كردووه . پێشه‌وا ئیبن و كه‌ثیر – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ترمذي یه‌كێكه له پێشه‌وایانی زانستی فه‌رمووده وه خاوه‌نی چه‌ند په‌رتووكێكی ناوداره ؛ له‌وانه : پهرتووكي ( الجَامِع – وه پێشی ده‌وترێ = سُنَن التِّرْمِذِي ) وه ( الشَّمائِلُ المُحَمَّدِيَّة ) وه ( أَسْماءُ الصَّحابَة ) وه جگه له‌مانه‌ش . په‌رتووكی ( الجَامِع ) له‌ناودارترین پهرتووكهكانیهتی و يه‌كێكه له‌م شه‌ش په‌رتووكه‌ی زانایان بۆی ده‌گه‌رێنه‌وه . له ساڵی 209 ی كۆچی له ترمذ له باشووری ئۆزبه‌كستان له دایك بووه . وه له ساڵی 279 ی كۆچی له ترمذ له‌ته‌مه‌نی 70 ساڵی كۆچی دوایی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 16 / صفر / 1443 ك – 23 / 9 / 2021 م |