فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( ئیمامی ئه‌بو داود ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی .
ناسینی ( ئیمامی ئه‌بو داود ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی . ناوی سوله‌یمانی كوڕی ئه‌شعه‌ثی كوڕی ئیسحاقه ؛ ناسراوه به ئه‌بو داود – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - . یه‌كێكه له پێشه‌وایانی زانستی فه‌رمووده ؛ بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانست و فه‌رمووده چۆته وڵاتی خوراسان و كوفه و به‌غداد و دیمه‌شق و میصر . وه یه‌كێكه له كوتابیه‌كانی ئیمامی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - . خاوه‌نی چه‌ندین نوسراو و په‌رتووكی به‌سووده له‌زانستی عه‌قیده و فیقه و فه‌رمووده ؛ وانه په‌رتووكی : ( البَعْثُ وَ النُّشُور ) وه ( سُنَنُ أَبِي داود ) وه ( المَراسِيل ) وه ( النَّاسِخُ وَ المَنْسُوخ ) وه ( دَلائِلُ النُّبُوَّة ) وه ( أَصْحابُ شُعْبَة ) وه جگه له‌مانه‌ش . له ساڵی 202 ی كۆچی له‌شاری سجستانی وڵاتی ئه‌فغانستان له دایك بووه . وه له ساڵی 275 ی كۆچی له به‌صره كۆچی دوایی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت و ڕه‌حمی پێ بكات - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 18 / صفر / 1443 ك – 25 / 9 / 2021 م |