فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( ئیمامی ئیبن جه‌وزی ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی . ناسینی ( ئیمامی ئیبن جه‌وزی ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی . ناوی عبدالرحمن ی كوڕی عه‌لی كوڕی موحه‌ممه‌دی قوره‌یشی ته‌یمی بهكرییه ؛ نازناوی ئه‌بو لفهرجه ؛ به ئیبن جه‌وزی ناسراوه به‌هۆی بوونی دره‌ختی جه‌وز – گوێز – له‌ناو حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌یان له شاری واسیط ؛ ئه‌وترێت له هیچ شوێنێكی ئه‌م شاره‌دا دره‌ختی جه‌وز نه‌بووه جگه له‌حه‌وشه‌ی ماڵی ئیبن جه‌وزی نه‌بێت – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – بۆیه ئه‌م نازناوه‌ی لێندراوه ؛ والله أعلم . پێشه‌وا و فه‌رمووده‌ناس و مێژووناس و زانای مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی ؛ كه‌سێكی كاریگه‌ر له وتار و ئامۆژگاری و نووسیندا ؛ ڕه‌چه‌ڵه‌كی بۆ موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌بو به‌كری صدیق ده‌گه‌ڕێته‌وه - ڕه‌زای خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت - . خاوه‌نی چه‌ندین په‌رتووكی ناودار و به‌سووده له‌وانه په‌رتووكی : ( زَادُ المَسِير في عِلْمِ التَفْسِر ) وه ( نَواسِخُ القُرْآن ) وه ( المَوضُوعات مِن الأَحاديثِ المَرْفُوعات ) وه ( صِفَةُ الصَّفْوَة ) وه ( تَلْبِيسُ إِبْلِيس ) وه ( تارِيخُ بَيتِ المَقْدِس ) وه ( التَّبْصِرَة في الوَعْظ ) وه زۆر په‌رتووكی تر . له ساڵی 515 ی كۆچی له به‌غداد له دایك بووه . وه له ساڵی 597 ی كۆچی هه‌ر له به‌غداد كۆچی دوایی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت و ڕه‌حمی پێ بكات - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 18 / صفر / 1443 ك – 25 / 9 / 2021 م |