فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( پێشه‌وا موحه‌ممه‌دی كوڕی عبدالوهاب ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی . ناسینی ( پێشه‌وا موحه‌ممه‌دی كوڕی عبدالوهاب ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی . ناوی موحه‌ممه‌دی كوڕی عبدالوهابی كوڕی سوله‌یمانی ته‌میمییه - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - . زانا و پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه ؛ سه‌رخه‌ری ته‌وحید و سوننه‌ت ؛ له‌ناوبه‌ری شیرك و بیدعه . له‌خێزانێكی شاره‌زا و خواناس پێگه‌ییشتووه ؛ باوكی شه‌رع زان و قازی بووه ؛ وه باپیریشی به‌هه‌مان شێوه . له‌ته‌مه‌نی منداڵی هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر كردووه ؛ كه‌سێكی تێگه‌ییشتوو و زیره‌ك بووه ؛ وه له‌نوسین و له‌به‌ركردندا زۆر خێرا بووه . بانگه‌وازی خه‌ڵكی كردووه بۆ ته‌نها خواپه‌رستی و دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ریك بۆخوادانان ؛ وه بانگه‌وازی كردوون بۆ ده‌ست گرتن به قورئان و سوننه‌ت و دووركه‌وتنه‌وه له بیدعه و خورافیات . خاوه‌نی چه‌ندین نوسرا و په‌رتووكی به‌سووده له‌وانه : په‌رتووكی : ( كِتابُ التَّوْحِيد ) وه ( فَضْلُ الإِسْلام ) وه ( مَسائِلُ الجَاهِلِيَّة ) وه ( شُرُوطُ الصَّلاةِ وَ أرْكانُها ) وه ( كَشْفُ الشُّبُهات ) ؛ وه زۆر په‌رتووكی تر . له ساڵی 1115 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی 1703 ی میلادی له شاری عویه‌ینه‌ی وڵاتی سعودیا له‌دایك بووه . وه له ساڵی 1206 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی 1791 ی میلادی له شاری درعیه‌ی وڵاتی سعودیا له‌ته‌مه‌نی 91 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت و ڕه‌حمی پێ بكات - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 19 / صفر / 1443 ك – 26 / 9 / 2021 م |