فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( پێشه‌وا ئه‌لبانی ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی . ناسینی ( پێشه‌وا ئه‌لبانی ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی . ناوی موحه‌ممه‌دی كوڕی نوحی كوڕی نه‌جاتی كوڕی ئاده‌می ئهشقودری ئه‌لبانییه ؛ به ( محمد ناصر ا‌لدین الالبانی) ناسراوه – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - . پێشه‌وا و فه‌رمووده‌ناس ؛ یه‌كیكه له‌زانا دیار و ناسرهوهكانی سه‌رده‌م له زانستی فه‌رمووده‌دا ؛ سه‌ردانی زۆرێك له‌وڵاتانی كردووه بۆ بانگه‌وازی كردن و وانه وتووه له‌وانه : وڵاتی سعودیا و قه‌ته‌ر و كووه‌یت و میصر و ئیمارات و ئیسبانیا و ئینجیلتهرا و ئه‌لمانیا و ئوستورالیا و لوبنان . خاوه‌نی چه‌ندین نوسراو و په‌رتووكی ناودار و به‌سووده له‌وانه : ( سِلْسِلَةُ الأَحادِيثِ الصَّحِيحَةِ وَ الضَّعِيفَة ) وه ( صَحِيح و ضَعيف التَّرْغِيب وَ التَّرْهِيب ) وه ( إِرْواءُ الغَلِيل ) وه ( المَرْأَةُ المُسْلِمَة ) وه ( فِقْهُ السِّيرَة ) ؛ وه زۆر په‌رتووكی تر . له ساڵی 1333 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی 1914 ی میلادی له ئوشقودرهی پایته‌ختی كۆنی ئه‌لبانیا له دایك بووه . وه له ساڵی 1420 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی 1999 ی میلادی له‌شاری عه‌ممانی پایته‌خی وڵاتی ئوردون له ته‌مه‌نی 87 ساڵی كۆچی دوایی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت و ڕه‌حمی پێ بكات - . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 19 / صفر / 1443 ك – 26 / 9 / 2021 م |