فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( پێشه‌وا ئیبن عوثهیمین ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی . ناسینی ( پێشه‌وا ئیبن عوثهیمین ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی . ناوی موحه‌ممه‌دی كوڕی صالحی كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی سوله‌یمانی كوڕی عبدالرحمن ی عوثهیمینی ته‌میمییه ؛ ناسراوه به ئیبن عوثهیمین – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - . پێشه‌وا و شه‌رع زان و ڕاڤه‌وان ؛ یه‌كێكه له قوتابیه‌كانی شێخ ناصر سه‌عدی و شێخ عبدالعزیز ابن باز و شێخ موحه‌ممه‌د ئه‌مین شنقیطي – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت - ؛ یه‌كێكه له پێشه‌وا و زانایانی ئه‌هلی سوونه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ؛ بانگه‌وازی بۆ توحید و سوننه‌ت كردووه ؛ وه نه‌هی له شیرك و بیدعه كردووه ؛ وه یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودیا ؛ وه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز بووه . خاوه‌نی چه‌ندین په‌رتووكی به‌سوود و ناوداره له‌وانه : ( القَولُ المُفِيد على كِتابِ التَّوحِيد ) وه ( الشَّرْحُ المُمْتِع على زادِ المُسْتَقْنِع ) وه ( الإِبْداعُ في بَيانِ كَمالِ الشَّرعِ و خَطَرِ الإِبتِداعِ ) وه ( أُصُولٌ في التَّفْسير ) وه ( شَرْحُ البَيْقونِيَّة ) ؛ وه زۆر په‌رتووكی تر . له ساڵی 1347 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی 1929 ی میلادی له پارێزگای عونیزهی وڵاتی سعودیا له دایك بووه . وه له ساڵی 1421 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی 2001 ی میلادی به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن له‌ته‌مه‌نی 74 ساڵی له شاری جده‌ی وڵاتی سعودیا كۆچی دوایی كردووه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 20 / صفر / 1443 ك – 27 / 9 / 2021 م |