فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی ( پێشه‌وا موقبیل وادیعی ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی . ناسینی ( پێشه‌وا موقبیل وادیعی ) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌كورتی . ناوی موقبیلی كوڕی هادی كوڕی موقبیلی وادیعییه ؛ ناسراوه به شێخ موقبیل وادیعی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - . پێشه‌وا و فه‌رمووده‌ناس و شه‌رع زان ؛ یه‌كێكه له‌زانایانی ئه‌هلی سوننه له وڵاتی یه‌مه‌ن ؛ دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی ( دارُ الحَدِيثَ ) له دهمماجی وڵاتی یه‌مه‌ن ؛ زانستی شه‌رعی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له زانایانی وڵاتی یه‌مه‌ن و وڵاتی سعودیا به‌ده‌ست هێناوه ؛ یه‌كیك بووه له قوتابیه‌كانی شێخ ئیبن باز و شێخ ئه‌لبانی – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت - له جامیعه‌ی ئیسلامی مه‌دینه . خاوه‌نی چه‌ندین نوسراو و په‌رتووكی به‌سووده له‌وانه : ( الجَامِعُ الصَّحِيح في القَدَر ) وه ( المَخْرَجُ مِنَ الفِتْنَة ) وه ( الصَّحِيحُ المُسْنَد مِن أَسْبابِ النُّزُول ) وه ( الجَمْعُ بَينَ الصَّلاتَينِ في السَّفَر ) وه ( فَضائِح وَ نَصائِح ) وه ( ذَمُّ المَسْأَلَة ) ؛ وه زۆر په‌رتووكی تر . له ساڵی 1352 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی 1933 ی میلادی له گوندی دهماجی سه‌ربه پارێزگای صهعدهی وڵاتی یه‌مه‌ن له‌دایك بووه . وه له ساڵی 1422 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی 2001 ی میلادی له جده‌ی وڵاتی سعودیا كۆچی دوایی كردووه ؛ وه له گۆڕستانی عه‌دلی شاری مه‌ككه نێژراوه - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت و ڕه‌حمی پێ بكات - . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 20 صفر / 1443 ك – 27 / 9 / 2021 م |