قۆناغه‌کانی واجب بوونى ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان

قۆناغه کانی واجب بوونى ڕۆژووى ڕه مه زان

1 / قۆناغى يه كه مى ڕۆژووگرتن : ( فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُ ) :

له به ر ئه و هه موو چاكانه ى ڕۆژووى مانگى ڕه مه زان كه له پێشدا باسكران خواى په روه ردگار ڕۆژووى مانگى ڕه مه زانى له سه ر مه سه ڵمانان پێويست كردوه ، به ڵام له به ر ئه وه ى بڕينه وه ى مرۆڤ له ئاره زووه كانى و ئه و شتانه ى كه خوى پێوه گرتوون شتێكى زۆر قورس و گران بوو ، فه رز بوونه كه ى بۆ ساڵى دووه مى كۆچى دواخرا ، پاشان كه دڵه كان له سه ر يه كخوا په رستى و به گه وره زانينى دروشمه كانى خوا جێگير بوون ، گوێزرانه وه بۆ سه ر ئه و كاره و ده ست پێكردنه كه شى به هه ڵبژاردن و ويستى موسڵمانان بوو ، له گه ڵ هاندانى موسڵمانان بۆ ڕۆژووگرتنى ـ واته : موسوڵمانان سه ربه ست ( مُخَيَّر ) بوون له گرتن و نه گرتــنى ڕۆژوو ـ چونكه له سه ره تادا كارێكى قورس بوو له سه ر هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بۆيه هه ر كه سێك بيويستايه به ڕۆژوو نه بێت قه ره بووى ده كرده وه ـ واته : فديه ى ده دا ـ خواى مهره بان ده فه رمووێى : ( وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُ وَأَن تَصُومُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ )[البقرة : 184] . واته : ئه و كه سانه ى كه تواناى دانى فيديه يان هه يه با فيديه بده ن ، فيديه شى ژه مێك خواردن پێ دانى هه ژارێكه ، ئه وه ى زياترى پێ بكرێت ئه وا خێرتر و چاكتره بۆى ، به ڵام گه ر به ڕۆژوو بن چاكتره بۆتان ئه گه ر بزانن .

2 / قۆناغى دووه مى ڕۆژووگرتنى ( فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ) :

پاش ئايه تى قۆناغى يه كه م ئايه تى پاش خۆى هاته خواره وه و حوكمى ئايه تى يه كمى (نه سخ) كرده وه ، دوو له هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)كه (عبد الله) كوڕى ( عمر ) و ( سلمه ) كوڕى ( الأكوع ) ن ، ئه م هه واڵه مان پێده گه يه نن و ده فه رموون : (أخرجه حديث ابن عمر : البخاري : ( 4 / 188 ) ، وحديث سلمة : البخاري : ( 8 / 181 ) ، ومسلم رقم : ( 1145 ) .)" نه سخ كراوه ته وه به ئايه تى : ( شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) [البقرة : 185] ، ئه م ئايه ته پيرۆزه له پيشدا ته فسير كراوه ئه وه ى نه بێ كه خواى په روه ردگار ده فه رمووێت : ( وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ ... وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ) واتا كه شى ئه وه يه : ئه و كه سانه ى كه نه خۆشن يان له سه ر سه فه ر و گوزه ردان ، ده توانن به ڕۆژوو نه بن و پاشان به ژماره ى ئه و ڕۆژانه قه زاى ڕۆژووه كه يان ده كه نه وه ، به م كاره ش خواى په روه ردگار كاره كه تان له سه ر سوك ده كاته وه و نايه وێ كارتان له سه ر قورس بكات . وه له " ابن أبى ليلى" وه ده گێڕنه وه كه فه رموويه تى : " حَدَّثَنَا أَصَحابِ مُحَمَّدٍ (صلی الله علیه وسلم)نَزَلَ رَمَضان فَشَقَّ عَلَيْهِم ، فَكانَ مَنْ أَطْعَمَ كُلَّ يَوْمٍ مسكيناً تَرَكَ الصَّوْمَ مِمَّن يُطِيقُهُ ، وَرُخِصَ لَهُم في ذَلِكَ ، فَنَسَخَتْها : ( وَأَن تَصُومُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ ) ، فَأُمِرُوا بَالصَّوْم "( علَّقه البخاري : (8/181 – فتح الباري) ، ووصله البيهقي في (سننه) : (4 /200) ، وسنده صحيح ، وأخرجه بنحوه ـ مطولا ـ أبو داود رقم : (507)).واته : هاوه ڵانى محمد (صلی الله علیه وسلم)ده يان فه رموو : كه ئايه تى ڕۆژوو گرتنى ڕه مه زان هاته خواره وه ئه و كاره يان له سه ر قورس بوو ، ئه وه يان نانى يه ك ژه مى هه ژارێكى بدابايه به رامبه ر نه گرتنى ڕۆژووه كه ى به ڕۆژوو نه ده بوو ، له وانه ى كه توانايان هه بوو ، واته به ڕامبه ر بوون و به ڕۆژوو نه بوونيان خرابوه ده ستى خۆيان ، به ڵام ئايه تى : ( وَأَن تَصُومُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ ) ئه م حوكمه ى ( نةسخ ) كرده وه و فرمانى پێكردن به ڕۆژوو گرتن . پاشان ڕۆژووى ڕه مه زان بوو به پايه يه ك له پايه كانى ئيسلامى پيرۆز و بنه وايه ك له بنه واكانى ئايين ، به به ڵگه ى فه رمووده ى پێغه مبه رى نێردراو به ڕه حمه ت و مهره بانێتى (صلی الله علیه وسلم)كه ده فه رمووێ : " بُنِيَ الإِسْلامُ عَلَى خَمْسٍ : شَهادةِ أَنْ لا إِلهَ إلا الله ، وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللهِ ، وإِقَامِ الصَّلاةِ ، وَإِيتَاءِ الزَّكاةِ ، وَحَجِّ الْبَيْتِ ، وَصَوْمِ رَمَضَان "( أخرجه البخاري : ( 1 / 47 ) رقم : ( 8 ) ، ومسلم رقم : ( 16 ) عن ابن عمر (ڕه زای خوای لێبێت)). واته : ئيسلام بنيات نراوه له سه ر پێنج پايه : شايه تى دان به وه ى كه هيچ خوايه ك نىيه له بووندا شايسته ى په رستن بێ جگه له (الله ) ، وه محمد يش (صلی الله علیه وسلم)نێردراوى خوايه ، و ته نها هه ر ئه وه شايسته ى شوێنكه وتنه ، له گه ڵ كردن نوێژ ، و زه كات دان ، و حه ج كردن ، و ڕۆژووگرتنى مانگى ڕه مه زانى پيرۆز .

نووسينى : سليم الـهلالـي و علي حسن علي عبد الـحميد

وه رگێڕانى مامۆستا عدنان بارام