فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( گه‌مارۆدانی سوپای موشریكه‌كانی هۆزی هه‌وازن و سه‌قیف له قه‌ڵای طائيف ) وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی . ( گه‌مارۆدانی سوپای موشریكه‌كانی هۆزی هه‌وازن و سه‌قیف له قه‌ڵای طائيف ) له‌دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی حونه‌ین و ڕاكردنی موشریكه‌كانی هۆزی هه‌وازن له ئهوطاس پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بریاریدا كه ڕێگری بكات له سه‌رۆكی هۆزی هه‌وازن مالیكی كوری عه‌وف بۆ ئه‌وه‌ی دووباره خۆیان ئاماده نه‌كه‌ن بۆ جه‌نگ ؛ بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی به‌ره‌و تائیف به‌رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی سوپای هۆزی هه‌وازن و سه‌قیف بدات و لاوازیان بكات ؛ به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی به‌ڕێبكه‌وێت فه‌رمانی كرد به كۆكردنه‌وه‌ی سه‌بایه و ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگی حونه‌ین كه بریتی بوون له 6000 شه‌ش هه‌زار دیل له پیاو ئافره‌ت و منداڵ وه 24000 بیست و چوار هه‌زار وشتر وه ژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌ڕوماڵات ؛ فه‌رمانی كرد ئه‌م دیل و ده‌ستكه‌وتانه ببه‌ن بۆ جوعرانه ؛ وه زۆر به وریایی پاسه‌وانی لێ بكه‌ن . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه‌سێكی كرده سه‌رپه‌رشتیاری دیل و ده‌سته‌كه‌وته‌كانی جه‌نگی حونه‌ین كه‌ناوی زه‌عیمی خوزاعی بوده‌یلی كوڕی وهرهقاء بوو . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمانی كرد به باش بوون له‌گه‌ڵ دیله‌كان وه ئاماده‌كردنی خانوو بۆیان وه له‌به‌ركردنی پۆشاكی نوێ له‌به‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌رمای سه‌حرا و گه‌رمی تیشكی خۆر پارێزراوبن ؛ وه نه‌رم نیان بن له‌گه‌ڵیان ؛ وه فه‌رمانی پێكردن پارێزگاری و پاسه‌وانییان لێ بكه‌ن هه‌تا له تائیف ده‌گه‌ڕێنه‌وه و دهستهوكهتان به‌سه‌ر سوپای موسڵماناندا دابه‌ش ده‌كات . له‌دوای به‌رێكردنی دیل و ده‌سته‌كه‌وته‌كان بۆ جوعرانه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمانی به توفه‌یلی كوڕی ده‌وسی كرد كه بچێته‌لای قه‌ومه‌كه‌ی بانگه‌وازیان بكات بۆ ئیسلام وه ئه‌و په‌یكه‌ره بشكێنێت كه ناوده‌برا به ( ذاالكفين ) ؛ وه فه‌رمانی پێكرد قه‌ومه‌كه‌ی كۆبكاته‌وه و له تائیف پێمان بگه‌ن بۆ گه‌مارۆدانی موشریكه‌كان . له‌دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم دڵنابوو له گه‌ییشتنی دیل و ده‌ستكه‌وته‌كان به جوعرانه ؛ داوای لهخالیدی كوڕی وه‌لید كرد ره‌زای خوای لێبێت كه له پێشه‌وه‌ی سوپابێت ؛ ئینجا ده‌ستیان كرد به‌جووله به‌ره‌و تائیف ؛ پێغه‌به‌ری خوا صلی الله علیه وسلم چه‌ند كه‌سانێكی شاره‌زا له‌ڕێگه‌ی تائیف كرده ڕێنیشانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سوپاكه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست به‌ره‌و تائیف بڕوات ؛ وه سروشتی ئه‌م ڕێگایه وابوو كه به‌لای ڕاست و چه‌پی رێگاكه‌دا گرد و ته‌پۆلكه‌ی زۆری لێ بوو بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمانی به‌هاوه‌ڵانی ده‌كرد كه‌زۆر وریا و ئاگاداربن له كه‌مین و بۆسه‌ی موشریكه‌كانی هۆزی هه‌وازن و سه‌قیف . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی به وادی نه‌خله‌ی یه‌مانی رۆییشتن ؛ وه به وادی قهرنیشدا تێپه‌ڕین پاشان سوورانه‌وه بۆلای وادی مولهیح له‌وێش تێپه‌ڕین هه‌تا گه‌ییشتن به‌وادی لهییه شه‌هیر ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌م شوێنه مزگه‌وتێكی دروست كرد وو نوێژی تیادا ئه‌نجامدا ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌چوونی بۆ تائیف ڕێگاكه‌ی گۆڕی بۆ وادی لهییه بۆ ئه‌وه‌ی موشریكه‌كان هه‌ست به‌هاتنی موسڵمانان نه‌كه‌ن ؛ له‌م شوێنه‌وه به‌ره‌و تائیف به‌رێكه‌وتن ؛ خالیدی كوری وه‌لید ره‌زای خوای لێبێت به فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌ریزی پێشه‌وه‌ی سوپاكهبوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌هۆزی به‌نی سوله‌یم پاسه‌وانی سوپاكه‌یان ده‌كرد له‌به‌شی پێشه‌وه . مالیكی كوری عه‌وف سه‌روكی موشریكه‌كانی هۆزی هه‌وازن له‌دوای راكردنی له جه‌نگی حونه‌ین گه‌ییشت به تائیف ؛ وه هاوه‌ڵی به‌رێز زوبه‌یری كوڕی عه‌ووام ره‌زای خوای لێبێت خۆی و چه‌ند نه‌فه‌رێك به‌دواوه‌یه بوون ؛ كاتێك سوپای هه‌وازن گه‌ییشته تائیف راسته‌وخۆ بریاریاندا بچنه ناو قه‌ڵای تائیف بۆ ئه‌وه‌ی له سوپای موسڵمانان پارێزراوبن ؛ وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قه‌ڵایه‌دا توانای گه‌مارۆدانیان هه‌بێت له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه . له 15ی مانگی شه‌ووالی ساڵی هه‌شتی كۆچی به‌چه‌ند رۆژێكی كه‌م له‌دوای جه‌نگی حونه‌ین سوپای موسڵمانان گه‌ییشت به تائیف ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم سوپای موسڵمانانی له نزیك قه‌لای تائیف دامه‌زراند . له‌كاتی ئاماده‌كردنی چادرهكان ڕاسته‌وخۆی له‌لایه‌ن چه‌ند تیرهاوێژێكی قه‌ڵای تائیف موسڵمانان تیربارانكران كه بووه هۆی برینداربوونی كۆمه‌ڵێك له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم زانی كه دامه‌زراندنی سوپا له‌م شوێنه جێگای مه‌ترسییه بۆیه فه‌رمانی به حوبابی كوری مونزیركرد ره‌زای خوای لێبێت كه شونێك هه‌لبژێرێت بۆ دامه‌زراندنی سوپاتیایدا ؛ حوبباب ره‌زای خوای لێبێت ئه‌وكه‌سه‌بوو شوێنی دامه‌زراندنی سوپای موسڵمانانی له‌جه‌نگی به‌در گۆڕی بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌تتر ؛ بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم داوای له حوباب كرد كه شوێنێك بۆ سوپا هه‌لبژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی تیره‌كانی دوژمنیان پێ نه‌گات . حوباب ره‌زای خوای لێبێت شوێنێكی دیاری كرد و گه‌رایه‌وه بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا‌و صلی الله علیه وسلم هه‌واڵی شوێنێكی گونجاوی پێدا بۆ دامه‌زراندی سوپا تیایدا ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم گوێڕایه‌ڵی كرد و ڕاسته‌وخۆ سوپاكه‌یان گواسته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی حوباب ره‌زای خوای لێبێت د‌یاریكردبوو . له‌دوای جێگیربوونی موسڵمانان له‌سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی تردا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه‌سێكی نارد بۆ نزیكی قه‌ڵاكه بۆ ئه‌وه‌ی بانگییان بكات و پێیان بڵێت هه‌ركه‌سێك له‌م قه‌ڵایه بێته ده‌ره‌وه و بێته لای موسڵمانان ئه‌وا ئازاده و پارێزراوه ؛ نزیكه‌ی زیاتر له 10 ده نه‌فه‌ر هاتنه ده‌ره‌وه وبه‌ره‌ولای سوپای موسڵمانان هاتن و موسڵمان بوونی خۆیان ڕاگه‌یاند . دوای ماوه‌یه‌ك هاوه‌ڵی به‌رێز یه‌زیدی كوڕی زه‌معه به‌ره‌ولای قه‌ڵاكه ڕۆییشت داوای پارێزگاری لێ‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌م گه‌مارۆیه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات ؛ ئه‌وانیش ڕێگه‌یاندا كهبهروولایان نزیك بێته‌وه به‌ڵام هه‌ركه له‌قه‌ڵاكه نزیك بویه‌وه ڕاسته‌وخۆ به‌ردێك لهقهلاكه هاته خواره‌وه به‌ری كه‌وت و زۆر به‌سه‌ختی سه‌ری زامداربوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و بوو به‌یه‌كه‌م كه‌س كه له‌م گهرمارۆدانهی قه‌لای تائیف بكوژرێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار پله‌ی شه‌هاده‌تی پێ ببه‌خشێت . له‌دوای كوژرانی یه‌زید ره‌زای خوای لێبێت خالیدی كوری وه‌لید ره‌زای خوای لێبێت به‌ره‌ولای قه‌لاكه به‌رێكه‌وت و داوای موباره‌زه‌ی لێ كردن و داوای كرد كه ئازاترین كه‌سێان بۆی بێته ده‌ره‌وه به‌ڵام یه‌ك كه‌سیان بۆی نه‌هاته‌ده‌ره‌وه ! خالید ره‌زای خوای لێبێت هه‌رسووربوو له‌سه‌ر موباره‌زه له‌گه‌ڵ كردنیان و به‌ده‌نگێكی به‌رز بانگی ده‌كردن ؛ دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م گه‌وره‌ی هۆزی سه‌قیف له‌سه‌ر قه‌ڵاكه وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت هیچ یه‌كێك له ئێمه نایه‌ته خواره‌وه و ئێمه له‌ناو ئه‌م قه‌ڵایه‌دا ده‌مێنینه‌وه و خۆراكی چه‌ندین ساڵمان له‌لایه وه هه‌ركاتێك خواردنمان ته‌واوبوو ئه‌وكات هه‌رهه‌موومان به شمشێره‌كانمان بۆتان دێینه ده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵتان ده‌جه‌نگین هه‌تا مردنی كۆتا كه‌سمان . خالید ره‌زای خوای لێبێت كاتێك بۆی ده‌ركه‌وت كه كه‌سیان بۆی نایه‌ته ده‌ره‌وه ڕاسته‌وخۆ گه‌رایه‌وه بۆلای سه‌ربازگه‌ی سوپای موسڵمانان . دوای ماوه‌یه‌ك موسڵمانان هه‌وڵی روخاندنی قه‌ڵاكه‌یان دا كاتێك له قه‌ڵاكه نزیك بوونه‌وه هه‌ردوولا یه‌كتریان تیرباران ده‌كرد به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی موشریكه‌كان له‌سه‌ر قه‌لاكه بوون به‌سه‌ر موسڵمانانه‌وه موسهیتهربوون توانییان زۆرێك له موسڵمانان بریندار بكه‌ن بۆیه ئه‌م كۆمه‌ڵه موسڵمانه گه‌ڕانه‌وه شوێنی خۆیان . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بیری له پلانێكی نوێ ده‌كرده‌وه سه‌باره‌ت به‌م گه‌مارۆیه‌دا ؛ له‌كاتی راوێژكردنی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی ره‌زای خوایان لێبێت سه‌لمانی فارسی ره‌زای خوای لێبێت داوای له پێغه‌مبه‌ر كرد صلی الله علیه وسلم كه چه‌ند مه‌نجه‌نیقێك دروست بكه‌ن و قه‌لاكه به‌رد باران بكه‌ن وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئێمه له‌وڵاتی فارس له‌كاتی جه‌نگ كردن‌دا به‌رامبه‌ر به قه‌ڵاكان مهنجهنیقمان به‌كارده‌هێنا و قهڵاكانمان پێ ده‌روخاند ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به بۆچوونه‌ی سه‌لمان سه‌رسام بوو و فه‌رمانی ده‌ركرد كه به هاوكاری سه‌لمان مه‌نجه‌نیق دروست بكه‌ن . دوای دروست كردنی مه‌نجه‌نیق توفه‌یلی كوری عه‌مری ده‌وسی ره‌زای خوای لێبێت له‌گه‌ڵ 400 چوارسه‌د كه‌س له قه‌ومه‌كه‌ی به‌فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به‌دوو مه‌نجه‌نیق چوونه نزیك قه‌ڵاكه و به‌به‌ردی گه‌وره دیواری قه‌ڵاكه‌یان به‌رد باران كرد به‌ڵام به‌هۆی پته‌وی دیواری قه‌ڵاكه به‌رده‌كان كاریگه‌ریان له دیواره‌كه نه‌ده‌كرد بۆیه گشتیان گه‌ڕانه‌وه لای سه‌ربازگه‌ی موسڵمانان بۆ بیركردنه‌وه له پلانێكی نوێ . ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بریاریدا به دروست كردن و ئاماده‌كردنی چه‌ند دهببابهیهك كه له‌داری درێژدروستكرابوو وهبه پێستی وشتر داپۆشرابوو ؛ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌كان له‌ژێریه‌وه برۆن و له تیر و به‌ردی سه‌رقه‌ڵاكه پارێزراوبن . پلانه‌كه به‌فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم جێ به‌جێكرا ؛ كۆمه‌ڵێك جه‌نگاوه‌ری ئازا له‌ژێر دهببابهكه به‌رێكه‌وتن بۆلای قه‌ڵاكه كاتێك نزیكی قه‌ڵاكه بوونه‌وه تیربارانكران به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م دهببابهیه هیچ زیانیان به‌رنه‌كه‌وت ؛ به‌ڵام كاتێك زیاتر نزیك بوونه‌وه موشریكه‌كان چه‌ند پارچهئاسنێكی ئاگرینیان گرته دهببابهكه و به‌هۆیه‌وه ئاگری گرت و موسڵمانان له‌ژێریه‌وه ناچاربوون بێنه ده‌ره‌وه ئینجا كه‌وتنه ژێر تیرباران و بهرداران لهههموولایهكی قه‌ڵاكه‌وه ! بۆیه له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌یه هه‌ندێكیان كوژران وه هه‌ندێكیان برینداربوون ! ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم راوێژی به‌هاوه‌ڵانی كرد سه‌باره‌ت به برینی دارخۆرما و باخچه‌كانی ده‌ورو به‌ری شاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی ناچاربن له‌ترسی له‌ناوچوونی باخچه‌كانیان له‌قه‌ڵاكه بێنه ده‌ره‌وه ؛ كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بریاره‌كه‌ی جێ به‌جێكرد و فه‌رمانیدا به برینی دره‌ختی باخچه‌كانیان ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر قه‌ڵاكه هاواریان كرد و وتیان ئه‌ی موحه‌مه‌د بۆچی دره‌ختی باخچه‌كانمان ده‌بری ؟! وه داوایان له پێغهمبهركرد صلی الله علیه وسلم كه دره‌ختی باخچه‌كانیان نه‌برێت و باوازی لێ بهێنێت ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتی به‌سه‌رمان ئه‌وا بۆ ئێوه ده‌بێت وه ئه‌گه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتی ئه‌وا له‌پێناوخوا و خزمایه‌تیمان وازی لێبێنه . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌پێناو خوا و نزیكی لێیان وازی له‌دره‌خته‌كان هێناو فه‌رمانی به‌هاوه‌ڵانی كرد ده‌ستكاری باخچه‌كانیان نه‌كه‌ن . موسڵمانان به‌رده‌وام بوون له گه‌مارۆدانی تائیف بۆ ماوه‌ی زیاتر له 15 رۆژ وه هه‌ندێك ده‌ڵێن بۆ ماوه‌ی زیاتر له 20 ڕۆژ . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم راوێژی به‌هاوه‌ڵانی كرد و فه‌رمووی وادیاره خوای په‌روه‌ردگار رێگه‌ی نه‌داوین به‌چوونه ژووره‌وه‌مان بۆ تائیف جا ئێوه چی ده‌ڵێن هه‌ر لێره بمێنێنه‌وه یان بگه‌ڕێینه‌وه ؟ له كاتێكدا موشریكه‌كان بۆماوه‌ی ساڵێك خواردنیان له‌ناو قه‌ڵاكه‌دا هه‌یه ! له‌كۆتاییدا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بریاریدا كه گامارۆكه هه‌لبگرێت و بگه‌ڕێنه‌وه شاری مه‌ككه ؛ به‌ڵكو خوای په‌روه‌ردگار هیدایه‌تی موشریكه‌كانی هۆزی سه‌قیف و هه‌وازن بدات و بێنه لامان و موسلمان بوونی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن . ئینجا هه‌ندێك له‌هاوه‌ڵان ره‌زای خوایان لێبێت بریاری گه‌رانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایان صلی الله علیه وسلم به سوپاكه راگه‌یاند ؛ به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكی ناو سوپاكه له موسڵمانان زۆر تووڕه‌بوون له موشریكه‌كان و حه‌زیان به‌گه‌رانه‌وه نه‌بوو بۆیه داوایان له ئه‌بو به‌كری صدیق و عومه‌ری كوری خه‌تتاب كرد كه موڵه‌تیان بۆ له پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه‌ربگرن كهنهگهڕێینهوه و به‌رده‌وامبن له هێرش كردنه سه‌ریان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم رازی بوو و مۆڵه‌تی پێدان كه بۆجارێكی تریش هێرش بكه‌نه سه‌ریان ؛ جا كاتێك چه‌ند جه‌نگاوه‌رێك هێڕشیان كرد و له قه‌ڵاكه نزیك بوونه‌وه سهقیفیهكان زۆر به‌توندی تیربارانیان كردن و هه‌ندێكیان برینداربوون و ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه دواوه ؛ وه بۆیان ده‌ركه‌وت كه بریاری پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ته‌واوه و پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌ككه . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی به‌رێكه‌وتن بۆشاری مه‌ككه . له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ مه‌ككه هه‌ندێك له‌هاوه‌ڵان ڕه‌زای خوایان لێبێت تووره و دڵگران بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌یانتوانی موشریكه‌كان له قه‌ڵاكه بێننه ده‌ره‌وه و سه‌ربكه‌ون به‌سه‌ریاندا ؛ وه داوایان له پێغه‌مبه‌ری خواكرد صلی الله علیه وسلم كه دوعای خراپ لهموشریكهكانی هۆزی سه‌قیف و هه‌وازن بكات به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌جیاتی دوعای له‌ناوچوون دوعای هیدایه‌تی بۆ كردن بۆ ئه‌وه‌ی به موسڵمانی بێن بۆ مه‌ككه ؛ بێگومان بنچینه‌ی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بریتی بوو له هیداتی خه‌ڵك و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆلای خوای په‌روه‌ردگار ؛ هه‌رگیز جه‌نگ و كوشتن ئامانجی سه‌ره‌كه‌ی ئه‌و نه‌بوو صلی الله علیه وسلم . له‌كاتی گه‌مارۆی تائیف ته‌نها دوو موشریك كوژران ؛ به‌ڵام نزیكه‌ی 12 موسڵمان كوژرا به‌هۆی برینداربوونیان به تیر و به‌ردی سه‌ربازه‌كانی سه‌رقه‌ڵاكه ؛ كه 9 نۆ كه‌سیان له موهاجیره‌كانی خه‌ڵكی مه‌ككه بوون وه 3 سێ كه‌سیان له ئه‌نصاریه‌كانی خه‌لكی مه‌دینه بوون . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی ره‌زای خوایان لێبێت به‌هه‌مان ڕێگادا گه‌ڕانه‌وه كه پێی هاتبوون به‌رده‌وام بوون لهرۆییشتن هه‌تا گه‌ییشتن به جوعرانه ئه‌و شوێنه‌ی كه دیل و ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگی حونه‌ینی تیادا داندراوه و پارێزراوه . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمانی به‌زه‌یدی كوری سابت كرد ره‌زای خوای لێبێت دهستهوكهتان بژمێرێت و به‌گوێره‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌سه‌ر موجاهیده‌كان دابه‌ش بكات ؛ كه هه‌ر موجاهیدێكی پیاده 4 وشتری پێ بدرێت یان 40 مهری پێ بدرێت وه بۆ ههرموجاهیدێكی ئه‌سپ سوار 12 وشتری پێ بدرێت یان 120 مه‌ڕ ؛ وه سه‌باره‌ت به پێنجیه‌كی ده‌ست كهوتهكه كه پێی ده‌وترێت ( خومس ) ئه‌وا له‌ژێرده‌ستی پێغه‌مبه‌ری خوایه صلی الله علیه وسلم بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام كه نزیكه‌ی 4800 وشتربوو یان 8 هه‌شت هه‌زار مه‌ڕ وه به‌ده‌یان هه‌زار ئۆقیه‌ی زیو ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌م به‌شه ده‌ست كه‌وته‌ی كه پێی ده‌وترێت خومس ده‌یدا به‌وكه‌سانه‌ی تازه موسڵمان بوبوون له دوای ئازادكردنی مه‌ككه بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانیهتییان دابمه‌زێت و دڵیان به ئیسلام خۆش بكات . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌یزانی كه عه‌ره‌به‌كان زۆر حه‌زیان له وشتر و مه‌ڕو ماڵاته به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تازه موسڵمان بووبوون ئیسلام به‌تاوه‌تی نه‌چووبووه ناودڵیان ویستی به به‌خشینی ئه‌م ماڵ و سامانه زیاتر دامهزاروبن و خۆشه‌ویستی ئیسلام بچێته ناودڵیان . بۆیه له‌م ده‌ست كه‌وته ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌خشی به هه‌ندێك له‌گه‌وره‌كانی موشریكه‌كان كه تازه موسلمان بوبوون هه‌ریه‌كه‌یان 100 وشتر و 40 چل ئۆقیه زیوی پێ به‌خشین ؛ له‌وانه ئه‌بو سوفیانی كوڕی حهربوو له‌گه‌ڵ كوره‌كانی موعاویه و یه‌زید وه سه‌فوانی كوری ئومه‌ییه و جگه له‌وانیش . هه‌ندێك له ئه‌نصاریه‌كانی خه‌ڵكی مه‌دینه ره‌زای خوایان لێبێت گله‌ییان كرد‌و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وسلم ماڵێكی زیاتری داوه به‌وكه‌سانه‌ی تازه موسڵمان بووبوون له‌كاتێكدا ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه پێغه‌مبه‌ری خوایان صلی الله علیه وسلم له‌خۆگرت و سه‌رخست ؛ كاتێك هه‌واڵی گله‌یی ئه‌نصاریه‌كان به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم گه‌ییشت نیگه‌ران بوو و تووڕه‌بوو چونكه ئه‌نصاریه‌كانی زۆر خۆش ده‌ویست بۆیه گه‌وره‌كانی ئه‌نصاریه‌كانی كۆكرد وه وتارێكی بۆ خوێندنه‌وه و ئامۆژگاری كردن كه هیدایه‌ت و ئیمان بۆ ئێوه خێرتر و چاكتره له‌مالی دونیا وه ئه‌و به‌شه زۆره‌ی به‌چه‌ند كه‌سێكی داوه بۆ ئه‌وه‌بووه كه له‌سه‌ر ئیمان و ئیسلام دامه‌زراویان بكات و ئیسلامیان له‌دڵدا خۆشه‌ویست بكات ؛ وه پێی فه‌رموون ئایه ناتانه‌وێت خه‌لكی به‌ماڵ و سامانه‌وه بگه‌رێنه‌وه ماڵه‌كانیان وه ئێوه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بگه‌ڕێنه‌وه ماڵتان ؟ ؛ وه پێی راگه‌یاندن كه ئێوم زۆر خۆش ده‌وێت و فه‌رمووی ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی دۆڵێك بگرنه به‌ر وه ئه‌نصاریه‌كان دۆڵێكی تر بگرنه به‌ر ئه‌وا من به‌دوای ئهنصاریهكانهوه ده‌رۆم ؛ ئینجا هه‌مویان ده‌ستیان كرد به گریان و به بریاری پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم رازی بوون و وتیان به‌خواو به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی رازین . چه‌ند رۆژێك تیپهری و دیله‌كانی هه‌وازن له‌ژێرچاودێری دابوون و له سوپا جیانهكرابوونهوه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم چاوه‌روانی ههوازنهكانی ده‌كرد كه‌بێن داوای ئازادكردنی دیله‌كانیان بكه‌ن به‌ڵام مانگێك تێپه‌ڕی كه‌سیان نه‌هات ئه‌م داوایه بكات ؛ بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ناچاربوو دیله‌كانی ئافره‌ت و منداڵ به‌سه‌ر موجاهیده‌كان دابه‌ش بكات ؛ به‌ڵام راسته‌وخۆ وه‌فدێك له هۆزی هه‌وازن هاتن و موسلمان بوونی خۆیان راگه‌یاند كه له 14 پیاو پێك هاتبوون وه داوایان لێ‌كرد كه منداڵ و ئافره‌ته‌كانیان ئازادبكات و لێیان ببورێت . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به‌هاتنیان زۆر خۆشحال بوو وه زۆر به‌رێزه‌وه پێشوازی لێ كردن ؛ وه پێی راگه‌یاندن به‌هۆی دره‌نگ هاتنیان هه‌موو منداڵ و ئافره‌ته‌كانیان به‌سه‌ر به‌سوپا دابه‌ش كراوه ؛ به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به‌لینی پێدان كه هه‌موو منداڵ و ئافره‌ته‌كانیان بۆ بگه‌رێنیته‌وه ئه‌گه‌ر چی دابه‌شیش كراوه . دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم نوێژی نیوه‌رۆی كرد ئینجا داوای له موسڵمانان كرد كه گشت منداڵ و ئافره‌ته‌كانی هۆزی هه‌وازن بگه‌رێننه‌وه و ته‌سلیمی ئه‌م وه‌فده‌ی هه‌وازن بكه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌نه‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم داوای له‌موسڵمانان كرد كه منداڵ و ئافره‌تان بۆ ئه‌م وه‌فده‌ی هۆزی هه‌وازن بگه‌ریننه‌وه هه‌موو موسڵمانان له ئه‌نصاریه‌كان و موهاجیره‌كان رازی بوون ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی ده‌شته‌كی نه‌بێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وسلم داوای لێ‌كردن كه بیانگهریننهوه و له‌به‌رامبه‌ردا قهرهبوونیان ده‌كاته‌وه به پێدانی نزیكه‌ی 60 شه‌ست وشتر ؛ ئه‌م چه‌ند كه‌سه ده‌شته‌كیه به‌م قه‌ره‌بووه و رازی بوون و هه‌موو منداڵ و ئافره‌ته‌كان بۆ هۆزی هه‌وازن گه‌رایه‌وه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار كه‌س بوو . ئینجا دوای چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م مالیكی كوری عه‌وف سه‌رۆكی هۆزی هه‌وازن هاته‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم موسڵمان بوونی خۆی راگه‌یاند ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ماڵ و كه‌س و كاری بۆ گه‌ڕانده‌وه وه كردی به‌سه‌ركرده‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی تازه موسڵمان بووبوون له هۆزی هه‌وازن ؛ مالیك زۆر خۆشحال بوو ؛ وه له‌داهاتووش موسڵمان بوونه‌كه‌ی زۆرباش بوو . به تێپه‌ربوونی رۆژ وو هه‌فته‌كان هه‌موو ئه‌و هۆزانه موسڵمان بوون كه له‌ده‌وروبه‌ری هۆزی سه‌قیفی تائیف بوون ؛ بۆیه هۆزی سه‌قیف ناچاربوو كه وه‌فدێك بنێرێت بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم موسڵمان بوونی خۆیان رابگه‌یه‌نن . خوای په‌روه‌ردگار دوعای پێغه‌مبه‌ری خوای صلی الله علیه وسلم قه‌بول كرد كاتێك له تائیف گه‌ڕایه‌وه دوعای هیدایه‌تی بۆ هۆزی سه‌قیف كرد و سوپاس بۆخوا گشتیان موسڵمان بوون . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 29 / صفر / 1443 ك – 7 / 10 / 2021 م |