( چیرۆكی أصحاب الفیل – له‌شكری خاوه‌ن فیله‌كان ) - وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی

( چیرۆكی أصحاب الفیل – له‌شكری خاوه‌ن فیله‌كان )

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

----------

چیرۆكێكی سه‌رسورهێنه‌ر !

وه‌ ڕوداوێكی گه‌وره‌ و مه‌زن !

ئه‌م ڕووداوه‌ له‌م ساڵه‌دا ڕویداوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم تیایدا له‌ دایك بووه‌ .

بنه‌مای ئه‌م چیرۆكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌بره‌هه‌ی ئه‌شره‌می والی یه‌مه‌ن له‌رێگه‌ی پادشای حه‌به‌شه‌وه‌ بریاریدا كه‌نیسه‌یه‌ك له‌ سه‌نعای وڵاتی یه‌مه‌ن دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان بانگ بكات بێن له‌وێ حه‌ج بكه‌ن له‌جیاتی ئه‌وحه‌ج كردنه‌ی له‌ مزگه‌وتی حه‌رام له‌ مه‌ككه‌  ئه‌نجام ئه‌درێت!

مه‌به‌ستی ئه‌بره‌هه‌ له‌مكاره‌دا گواستنه‌وه‌ی بازرگانی بوو له‌ مه‌ككه‌وه‌  بۆ یه‌مه‌ن !

ئه‌بره‌هه‌ ئه‌م پێشنیاره‌ی خسته‌ڕووی پادشای حه‌به‌شه‌ ؛ ئه‌ویش ڕازی بوو و خۆشحاڵ بوو !

ئه‌بره‌هه ده‌ستی كرد به‌ دروست كردنی كه‌نیسه‌یه‌ك له‌سه‌ر شێوازێكی زۆر گه‌وره‌ و مه‌زن  ؛ وه‌ ناوی نا به‌ ( قوبله‌یس ) .

پیاوێكی قوڕه‌یشی خه‌ڵكی مه‌ككه‌ هات پیسایی له‌ناو ئه‌م كه‌نیسه‌یه‌دا كرد  ! وه‌ دیواره‌كانیشی پیس كرد  ؛ به‌هۆی تووڕه‌بوون و ڕقلێبوونه‌وه‌ی له‌م كاره‌ی ئه‌بره‌هه‌ ؛ پاشان ڕۆییشت .

كاتێك ئه‌بره‌هه‌ ئه‌م كاره‌ی بینی زۆر تووڕه‌بوو و سوپایه‌كی گه‌وره‌ی ئاماده‌كرد له‌گه‌ڵ 13 سێزده‌ فیلی زه‌به‌لاح بۆ تێكدانی مه‌ككه‌  ! له‌ناویاندا فیلێك هه‌بوو پێیده‌وترا مه‌حمود كه‌ له‌هه‌مویان گه‌وره‌تربوو ؛ پاشان به‌ره‌ولای مه‌ككه‌ به‌ڕێكه‌وتن و له‌ڕێگادا به‌هه‌ر گوند و لادێیه‌كی عه‌ره‌به‌كان بگه‌ییشتبان  ئه‌وا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بوونه‌وه‌ و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ ده‌كردن و تێك و پێكیان ده‌شكاندن !

به‌رده‌وام بوون له‌ ڕۆییشتن هه‌تا گه‌ییشتن به‌‌ نزیك مه‌ككه‌ ؛ كاتێك گه‌ییشتن به‌نزیك مه‌ككه‌ گفتوگۆ و دانوساندن دروست بوو له‌نێوان ئه‌وان و گه‌وره‌ی مه‌ككه‌ عبدالمطلب ی كوڕی هاشم - باپیری پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم - ؛ گفتوگۆ و دانوساندنه‌كه‌ كۆتایی هات به‌وه‌ی كه‌ ئه‌بره‌هه‌ وشتره‌كانی عبدالمطلب بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو پاشان كه‌یفی خۆیه‌تی چی ده‌كات له‌گه‌ڵ مه‌ككه‌  - كه‌ بێگومان مه‌ككه‌ په‌روه‌ردگارێكی هه‌یه‌ ده‌یپارێزت - .

عبدالمطلب داوای له‌خه‌ڵكی مه‌ككه‌ خۆیان و خێزان و منداڵه‌كانیان له‌مه‌ككه‌ ببه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و بیانبه‌ن بۆ سه‌رچیاكان بۆ ئه‌وه‌ی سته‌م و خراپه‌كاری ئه‌م له‌شكره‌ خراپه‌ی ئه‌بره‌هه‌ پارێزراوبن .

له‌شكری ئه‌بره‌هه‌ به‌رێكه‌وت هه‌تا گه‌ییشت به‌ دۆڵی موحه‌سسیر ؛ كاتێك له‌شكره‌كه‌ گه‌ییشت به‌م شوێنه‌ ؛ چه‌ند كۆمه‌ڵه‌ باڵنده‌یه‌كی پۆل له‌دوای پۆل هاتن ئه‌م له‌شكره‌یان به‌رد باران كرد به‌ وورده‌ به‌ردی گڵینی ڕه‌ق و سووره‌كراو !

كاتێك ئه‌م به‌رده‌یان به‌رده‌كه‌وت ڕاستوخۆ ده‌مردن و لاشه‌یان وه‌كو كای خوراو لێ ده‌هات !

ئه‌بره‌هه‌ كاتێك به‌رده‌كه‌ی به‌ركه‌وت ڕایده‌كرد و گۆشتی له‌لاشه‌ی ده‌بووه‌ و له‌ڕێگادا كه‌وت و له‌ناوچوو .

ئه‌م ڕوداوه‌ به‌ڵگه‌ و نیشانه‌یه‌كه‌ له‌ به‌ڵگه‌ و نیشانه‌ گه‌وره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگار ؛ وه‌ سه‌رخستنێكه‌ بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه‌ و پاراستنی ماڵه‌ پیرۆزه‌كه‌یه‌تی ؛ وه‌ نیعمه‌تێكه‌ له‌و نیعمه‌تانه‌ی به‌ قوڕه‌یشیه‌كانی به‌خشیوه‌ .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ ) . (1) .

واته‌ : ئایا نه‌ت بینی که‌ په‌روه‌ردگارت چی کرد به‌ خاوه‌ن فیله‌کان؟ .

أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ ) . (2) . (

واته‌ : ئایا فڕوفێڵه‌که‌یانی پوچه‌ڵ نه‌کرده‌وه‌.

وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ) . (3) . (

واته‌ : وه‌ ناردیه‌ سه‌ریان باڵنده‌ی زۆر پۆل پۆل.

تَرْمِيهِمْ بِحِجَارَةٍ مِنْ سِجِّيلٍ ) . (4) . (

واته‌ : به‌رد بارانیان ده‌کردن به‌ ورده‌ به‌ردی گڵینی ڕه‌ق و سووره‌كراو .

فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَأْكُولٍ ) . (5) . (

واته‌ : سه‌رئه‌نجام وه‌ک کای خوراوی لێ کردن و گشتیان له‌ناوچوون !

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .

4 / ربیع الاول / 1443 ك – 10 / 10 / 2021 م