( نادروستی سه‌گ فرۆشتن ) - عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ الْأَنْصَارِيِّ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ – ( أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - نَهَى عَنْ ثَمَنِ الْكَلْبِ، وَمَهْرِ الْبَغِيِّ، وَحُلْوَانِ الْكَاهِنِ ) . رواه البخاری و مسلم .
واته : له ئه‌بو مه‌سعودی ئه‌نصارییه‌وه - ره‌زای خوای لێبێت – ده‌ڵێ : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌ها و نرخی سه‌گ و كرێی ئافره‌تی داوێن پیس و كرێی فاڵچی و قاوه گره‌وه و ده‌ست گره‌وه‌ی قه‌ده‌غه كرد .
عَنْ رَافِعِ بْنِ خَدِيجٍ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ – ( أَنْ رَسُولَ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - قَالَ ثَمَنُ الْكَلْبِ خَبِيثٌ. وَمَهْرُ الْبَغِيِّ خَبِيثٌ، وَكَسْبُ الْحَجَّامِ خَبِيثٌ ) . رواه البخاري و مسلم .
واته : له ڕافعی كوڕی خه‌دیجه‌وه - ره‌زای خوای لێبێت – ده‌ڵێ : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : به‌ها و نرخی سه‌گ پیسه ؛ كرێی ئافره‌تی داوێن پیس پیسه ؛ ده‌ست كه‌وت و پاره‌ی كه‌ڵه‌شاخ گر پیسه .
تێبینی وه‌رگێڕ : دوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م گومانی تێدانییه كه حه‌ڕامه به‌ڵام پاره‌ی كه‌ڵه‌شاخ گر زانایان جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر حه‌لالی به‌ڵام وته‌ی به‌هێز ئه‌وه‌یه كه حه‌ڵاڵه چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی كه‌ڵه‌شاخی گرتووه و پاره‌شی داوه‌تێ به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ری ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه ( أَنَّ النَّبِيَّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - احْتَجَمَ، وَأَعْطَى الْحَجَّامَ أَجْرَهُ ) . رواه البخاري . واته : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌ڵه‌شاخی گرتووه و كرێشی دا به‌كه‌ڵه‌شاخ گره‌كه .