( نادروستی مامه‌ڵه‌ی موزابه‌نه و موخابه‌ره و موحاله‌قه ) - عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا - قَالَ ( نَهَى رَسُولُ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - عَنْ الْمُزَابَنَةِ: أَنْ يَبِيعَ ثَمَرَ حَائِطِهِ، إنْ كَانَ نَخْلًا: بِتَمْرٍ كَيْلًا. وَإِنْ كَانَ كَرْمًا: أَنْ يَبِيعَهُ بِزَبِيبٍ كَيْلًا، أَوْ كَانَ زَرْعًا: أَنْ يَبِيعَهُ بِكَيْلِ طَعَامٍ. نَهَى عَنْ ذَلِكَ كُلِّهِ ) . رواه البخاري و مسلم .
واته : له عبدالله ی كوڕی عومه‌ره‌وه - ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) مامه‌ڵه‌ی موزابهنهی قه‌ده‌غه كرد ؛ واته ئه‌گه‌ر به‌رووبوومی باخه‌كه‌ی خورمابوو بیفرۆشێت به‌خورمای وشكی پێوراو ؛ وه ئه‌گه‌ر باخه‌كه‌ی تری بوو بیفرۆشێت به مێوژی پێوراو ؛ یاخود كشتوكاڵ بێت بیفرۆشێت به خۆراكی پێوراو ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌موو ئه‌مانه‌ی قه‌ده‌غه كرد .
عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا - قَالَ ( نَهَى النَّبِيُّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - عَنْ الْمُخَابَرَةِ وَالْمُحَاقَلَةِ، وَعَنْ الْمُزَابَنَةِ وَعَنْ بَيْعِ الثَّمَرَةِ حَتَّى يَبْدُوَ صَلَاحُهَا، وَأَنْ لَا تُبَاعَ إلَّا بِالدِّينَارِ وَالدِّرْهَمِ، إلَّا الْعَرَايَا ) . رواه البخاري و مسلم .
الْمُحَاقَلَةُ : بَيْعُ الْحِنْطَةِ فِي سُنْبُلِهَا بِحِنْطَةٍ .
واته : له جابری كوڕی عبدالله – ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) مامه‌ڵه‌ی موخابه‌ره و موحاله‌قه و موزابهنهی قه‌ده‌غه كرد وه مامه‌ڵه‌ی بهرووبوومیش هه‌تا پێده‌گات ؛ وه مامه‌ڵه‌ی پێوه نه‌كرێت به پاره نه‌بێت جگه له عه‌رایا نه‌بێت ( له‌جێی خۆیدا باس ده‌كرێت ) .
موخابه‌ره : واته كه‌سێك زه‌ویه‌كی هه‌بێت به‌كه‌سێكی تر بڵێت وه‌ره بكێڵه و تۆی بكه دوایی به‌شێكت ده‌ده‌مێ ئه‌مه دروست نییه چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و زه‌رعه نه‌بێت به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه له كێڵان و تۆكردن و هه‌موو شتێكیا هاوبه‌ش بن ئه‌وا دروسته .
وه موحاله‌قه : بریتییه له فرۆشتنی گه‌نم له گوڵهكهیدا به‌گه‌نمی ساغ و پاككراو ئه‌مه‌ش دروست نییه چونكه له‌وانه‌یه گه‌نمی ناو ئه‌و گوڵه پوكاوه و خراپ بێت .