فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( گومانی باش بردن به‌برای موسلمانت ) ( گومانی باش بردن به‌برای موسلمانت ) ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكت له‌براكه‌ت بینی ئیحتیمالی خێر و شه‌ڕی لێ ده‌كرا ؛ ئه‌وا له مافی براكه‌ت به‌سه‌رته‌وه ئه‌وه‌یه كه گومانی باشی پێ به‌ری و لایه‌نه خێره‌كه هه‌ڵبژێری . پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) – ئه‌وكاته‌ی ته‌وافی ده‌كرد به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا – فه‌رمووی : ئه‌ی كه‌عبه تۆ چه‌ند گه‌وره و ڕێزداری ! سوێند به‌وخوایه‌ی گیانی موحه‌مه‌دی به‌ده‌سته ؛ ڕێز و حورمه‌تی ماڵ و خوێنی كه‌سی باوه‌ڕدار ؛ له‌لای خوای په‌روه‌ردگار زۆر له‌تۆ گه‌وره‌تره ! وه ته‌نها گومانی باشی پێ ده‌به‌ین .ئ _ بۆنموونه ئه‌گه‌ربه‌ڵێنی پێتدا سه‌ردانت بكات به‌ڵام سه‌ردانی نه‌كردی ئه‌وا تۆمه‌تباری مه‌كه به دووڕوویی به‌ڵكو چه‌ندین عوزری بۆ بهێنه‌ره‌وه و بڵێ له‌وانه‌یه له‌یادی چووبێت یان به‌هۆی كارێكه‌وه سه‌رقاڵ بووه و نه‌یتوانیوه بێت . _ ئه‌بو قیلابه فه‌رموویه‌تی : ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن براكه‌ته‌وه شتێكی ناخۆشت پێ گه‌ییشت ئه‌وا عوزری بۆبهێنه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر هیچ عوزرێكت بۆ نه‌دۆزرایه‌وه ئه‌وا له‌نه‌فسی خۆتدا بڵێ : له‌وانه‌یه براكه‌م عوزرێكی هه‌بێت كه‌من نا‌یزانم . وه‌ك چۆن حه‌زده‌كه‌ی خه‌ڵكی گومانی باشت پێ به‌رن ئه‌وا تۆش گومانی باش به‌وان به‌ره خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی ڕوداوی بوهتانه‌كه فه‌رموویه‌تی : ( لوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ ظَنَّ الْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بِأَنْفُسِهِمْ خَيْرًا وَقَالُوا هَٰذَا إِفْكٌ مُبِينٌ ) . النور : 12 . واته : ئه‌م قسه‌یان با قیاس بكردایه سه‌ر نه‌فسی خۆیان ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه شیاو نه‌بێت به‌وان ؛ ئه‌وا دایكی باوه‌ڕداران له‌پێشتره له‌وان كه دووربێت له‌م بوهتانه . _ گومانی خێر به‌قسه‌ی موسڵمان ده‌به‌ین ئه‌گه‌رچی قسه‌كه‌ی مانای جگه له‌خێریشی هه‌بێت _ عومه‌ری كوڕی خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : كار و باری براكه‌ت به‌جوانترین شێوه دابنێ هه‌تا به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرات بۆ نه‌یه‌ت وه گومانی خراپ به‌قسه‌ی هیچ موسڵمانێك مه‌به كه ده‌زانی ئه‌م قسه‌یه‌ی ئیحتیمالی خێری تێدایه هه‌ركه‌سێك گومانی باش به برا موسڵمانه‌كه‌ی به‌رێت ئه‌وا به‌رگری لێكردووه له‌كاتی ئاماده و نائاماده‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك به‌رگری له نامووس و كه‌سایه‌تی براكه‌ی بكات ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار ئاگری دۆزه‌خی لێ دوور ده‌خاته‌وه له ڕۆژی دواییدا _ گومانی باش بردن و عوزر بۆ هێنانه‌وه بۆ برای موسڵمانت ڕێز و خۆشه‌ویستی دروست ده‌كات له‌نێوان هه‌ردوولادا به پێچه‌وانه‌ی زۆر سه‌رزه‌نشت كردنی یه‌كتر كه ده‌بێته هۆی له‌یه‌كتر دوور كه‌وتنه‌وه _ گومانی باش بردن ده‌بێته هۆی ئاسووده‌ی و ئارامی دڵ و ده‌روون وه ده‌بێته هۆی به‌خته‌وه‌ری دونیا و دواڕۆژ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ . إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ) . الشعرا‌ء : 88 – 89 . واته : ڕۆژێ که ماڵ و سامان و منداڵ و نه‌وه سوود ناگه‌یه‌نن ؛ بێجگه له که‌سێ بێته خزمه‌تی خوا به دڵێکی ساغ و پاك و خاوێنه‌وه . .......... وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 4 / 12 / 2021
|