فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
جه‌نگی ( ئه‌حزاب – خه‌نده‌ق ) . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌لگورد مسته‌فا گهلالهیی جه‌نگی ( ئه‌حزاب – خه‌نده‌ق ) خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَاءَتْكُمْ جُنُودٌ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا وَجُنُودًا لَمْ تَرَوْهَا ۚ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا ) . الأحزاب : 9 . واته : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه بیر له چاکه‌و به‌هره‌ی خوا بکه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه کاتێ له‌شکرێکی زۆرتان بۆ هات (له جه‌نگی خه‌نده‌قدا) ئینجا ئێمه بایه‌کی به‌هێزمان بۆ ناردن و له‌شکری (فریشته‌ش) که ئێوه نه‌تان بینین ؛ وه خوا به‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن بینایه. _ له ساڵی 625 ی زایینی به‌رامبه‌ر به ساڵی 3 ی كۆچی موسڵمانان شكستیان هێنا له جه‌نگی ئوحود به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌هاوه‌ڵه تیرهاوێژهكان ؛ وه له‌م جه‌نگه‌دا 70 كه‌س له‌هاوه‌ڵان شه‌هید بوون – ره‌زای خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت - . له‌دوای شكانی موسلمانان له‌جه‌نگی ئوحود پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – بڕیاریدا ئه‌گه‌ر موشریكه‌كان نه‌گه‌رێنه‌وه بۆ مه‌ككه ئه‌وا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و جه‌نگیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات ؛ بۆیه له‌شكری موسلمانان به‌رێكه‌وت به‌ره‌و ( حه‌مراء ئه‌سه‌د ) ؛ به‌ڵام موشریكه‌كان بریاریاندا بگه‌ڕێنه‌وه مه‌ككه و پارێزگاری له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان بكه‌ن . پێویسته بزانین كه موشریكه‌كان ئه‌گه‌رچی له‌م جه‌نگه - واته جه‌نگی ئوحود – زیانی زۆریان به موسلمانان گه‌یاند به‌ڵام نه‌یانتوانی ئامانجی ڕاسته‌قینه‌یان بپێكن كه بریتییه له ناو بردنی ئیسلام و موسڵمانان . له‌دوای جه‌نگی ئوحود پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – توانی جوله‌كه خیانه‌تكاره‌كانی هۆزی به‌نی نهظير له‌مه‌دینه ده‌ربكات چونكه هه‌وڵی تیرۆر كردنی پێغه‌مبه‌ری خوایاندا – صلی الله علیه وسلم - ؛ جوله‌كه‌كانی هۆزی به‌نی نهظير له‌مه‌دینه رۆییشتن و چوون بۆ خه‌یبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ پیلانی تر دابنێن بۆ دژایه‌تی كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و – صلی الله علیه وسلم – هاوه‌ڵانی . ئه‌بو سوفیان - پێش ئه‌وه‌ی موسڵمان بێت سه‌ركرده‌ی موشریكه‌كان بوو - بریاریدا جه‌نگێكی تر به‌رپابكات به‌رامبه‌ر به موسلمانان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تۆله‌ی به‌در بكه‌نه‌وه و موسڵمانان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه بترسێنن ؛ به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – به‌له‌شكری موسڵمان بۆی هاته ده‌ره‌وه و قوره‌یشیه‌كان باشهكشهیان كرد و گه‌رانه‌وه به‌ره‌و مه‌ككه . پاشان دوای ماوه‌یه‌ك له‌ساڵی 5 ی كۆچی جوله‌كه‌كانی هۆزی به‌نی نهظير هانی هۆزه عه‌ره‌به‌كانیان ده‌دا بۆ جه‌نگ كردن دژ به پێغه‌مبه‌ری خوا‌و – صلی الله علیه وسلم – هاوه‌ڵانی ! له ئه‌نجامدا هه‌ندێك له‌هۆزه عه‌ره‌به‌كان وه‌ڵامیان دانه‌وه له‌وانه هۆزی به‌نی سه‌لیم وه هۆزی به‌نی ئه‌سه‌د وه هۆزی غه‌ته‌فان و كینانه ؛ له‌گه‌ل ئه‌م هاوپه‌یمانیه قورهیشیهكانیش هاتنه ریزیان بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌م هاوپه‌یمانیه و هێرش كردن بۆسه‌ر شاری مه‌دینه بۆ كۆتایی هێنان به ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌یه‌كجاری ! سه‌باره‌ت به ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان ؛ هۆزه عه‌ره‌به موشریكه‌كان نزیكه‌ی 10 ده هه‌زار سه‌رباز بوون به‌سه‌رپه‌رشتی گه‌وره‌ی هۆزه‌كان . وه ژماره‌ی موسلمانان ته‌نها 3000 سێ هه‌زار سه‌رباز بوو به‌سه‌ركردایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم - . له‌ساڵی 627 ی زایینی به‌رامبه‌ر به ساڵی 5 ی كۆچی هۆزه عه‌ره‌به موشریكه‌كان و جوله‌كه‌كانی هۆزی به‌نی نهظير بڕیاریاندا كۆتایی به موسڵمانان بێنن و شاری مه‌دینه وێران بكه‌ن ! پێش ئه‌وه‌ی له‌شكری موشریكه‌كان به‌ڕێبكه‌وێت پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ڕاوێژی به‌هاوه‌ڵان كرد – ره‌زای خوایان لێبێت – سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی موشریكه‌كان ؛ هاوه‌ڵی به‌رێز سه‌لمانی فارسی – ره‌زای خوای لێبێت – به پێغه‌مبه‌ری خوای – صلی الله علیه وسلم – فه‌رموو كه خهندهقێكی دوور و درێژ لێبده‌ن له‌ده‌وری مه‌دینه بۆ ئه‌وه‌ی له‌شكری موشریكه‌كان نه‌توانن بێنه ناو شاری مه‌دینه‌وه . پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – پێشنیاری سه‌لمانی له‌لا جوان و په‌سه‌ند بوو بۆیه فه‌رمانی به موسلمانان كرد ده‌ست بكه‌ن بهخهندهق لێدان بۆ ئه‌وه‌ی شاری مه‌دینه پارێزراوبێت له مه‌ترسی هێرش كردنی موشریكه‌كان . له‌به‌یانی رۆژێك له‌رۆژه‌كانی مانگی شه‌ووال له‌شكری موشریكه‌كان ده‌ركه‌وت و هاتن به‌ره‌ولای شاری مه‌دینه بۆ كۆتایی هێنان به ئیسلام و موسلمانان ! له‌دوای ئاماده‌بوونی له‌شكری موشریكه‌كان بۆ هێرش كردن هه‌ندێك له لیواكانیان هێرشی توندیان هێنا به‌ره‌ولای شاری مه‌دینه به‌ڵام له‌ناكاو له‌به‌رده‌میان ڕووبه‌رووی چاڵێكی زۆر گه‌وره‌بوونه‌وه و نه‌یانتوانی تێبپه‌ڕن ؛ وه موسڵمانان له‌وبه‌ری چاڵه‌كه‌وه موشریكه‌كانیان تیرباران ده‌كرد بۆیه موشریكه‌كان به‌ناچاری گه‌رانه‌وه شوێنی سه‌ربازگه‌ی خۆیان . یه‌كێك له موشریكه‌كان به‌ناو عه‌مری كوری وود هه‌وڵیدا له‌كۆتایی خه‌نده‌قه‌كه‌دا به‌ڕێگایه‌كی ته‌سك بپه‌ڕێته‌وه ؛ به‌ڵام ئیمامی عه‌لی – ره‌زای خوای لێبێت - ڕووبه‌ڕووی عه‌مه‌ر بویه‌وه و موباره‌زه له‌نێوانیاندا ده‌ستی پێكرد و ئیمامی عه‌لی به‌پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار عه‌مری كوری وودی كوشت و هاورێكانیشی رایانكرد و گه‌ڕانه‌وه ناو سه‌ربازگه‌ی موشریكه‌كان . موشریكه‌كان چه‌ند جارێك هه‌وڵیاندا ئه‌م چاڵه ببرن و تێبپه‌ڕن به‌ڵام به‌رده‌وام شكستیان ده‌هێناو سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌بوون ؛ بۆیه موشریكه‌كان بریاریاندا كه داوای هاوكاری له جوله‌كه‌كانی به‌نی قورهیظة بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێ بده‌ن كه له‌ڕێگه‌ی مه‌نتیقه‌ی ئه‌وانه‌وه بێن بۆناو شاری مه‌دینه ؛ ئه‌م هۆزه جوله‌كه‌یه ئه‌گه‌رچی هاوپه‌یمانی ئاشته‌واییان هه‌بوو له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – به‌ڵام خیانه‌تیان كرد و هه‌وڵی هاوكاری موشریكه‌كانیان ده‌دا و خواردنیان بۆ له‌شكری موشریكه‌كان ده‌نارد ! كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – هه‌ستی به‌مه كرد به‌شێك له‌سه‌ربازه‌كانی ناو له‌شكره‌كه‌ی نارد بۆلای به‌نی قورهیظیهكان بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریان بكه‌ن كه له‌باشووری شاری مه‌دینه بوون . به‌ڵام سوپاس بۆخوا پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – به پشتیوانی خوا له‌ڕێگه‌ی هاوه‌ڵێكی زیره‌ك و لێهاتوو به‌ناوی نه‌عیمی كوڕی مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت - توانی په‌رته‌وازه‌یی بخاته نێوان موشریكه‌كان و جوله‌كه‌كانی هۆزی به‌نی قورهیظه و هاوپه‌یمانیه‌كه‌یان تێك بدات . موشریكه‌كان دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی لهخهندهقهكه بپه‌ڕنه‌وه بۆلای شاری مه‌دینه بڕیاریاندا كه گه‌مارووی ئابووری بخه‌نه سه‌ر شاری مه‌دینه ؛ له‌ماوه‌ی 3 سێ هه‌فه‌ته ئه‌م گه‌مارۆیه به‌رده‌وام بوو ؛ كه بووه هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ترس و برسیه‌تی له ناو موسڵمانان ؛ موسڵمانان خواردنی كه‌میان هه‌بوو و موشریكه‌كان و جوله‌كه‌كانیش به‌رده‌وام هه‌ولیان له‌ناوبردنی و ئیسلام و موسڵمانان بوو . پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – له‌خوای په‌روه‌ردگار پاریهوه كه له‌شكری بێ باوه‌ڕان بشكێنێت و موسڵمانان سه‌ركه‌وتوو بكات ؛ خوای په‌روه‌ردگار دوعای پێغه‌مبه‌ری خوای – صلی الله علیه وسلم – قه‌بول كرد و بایه‌كی به‌هێزی بۆ سه‌ر له‌شكری موشریكه‌كان نارد و خێمه‌كانی تێك و پێكدا و په‌رته‌وازه‌ی كردن و موشریكه‌كان به‌رگه‌ی ئه‌م بایه به‌هێزه‌یان نه‌گرت و به‌ناچاری بڕیاری كشانه‌وه‌یاندا بۆ مه‌ككه . خوای په‌روه‌ردگار موسڵمانانی پارێزراو و سه‌ركه‌وتوو كرد له‌وجه‌نگه‌دا كه پێی ده‌وترێت جه‌نگی ئه‌حزاب ؛ وه به‌ناوی ئه‌و جه‌نگه‌وه خوای په‌روه‌ردگار سوره‌تێكی ته‌واوی دابه‌زاندووه له قورئانی پیرۆزدا . موسڵمانان له‌دوای سه‌ركه‌وتنیان له‌جه‌نگی ئه‌حزاب وه پێشی ده‌وترێت جه‌نگی خه‌نده‌ق ؛ هێز و شكۆیان زیاتربوو ؛ وه بوون به یه‌كێك له‌هێزه به‌هێزه‌كان له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی ؛ قوره‌یشیه موشرهكان ناچاربوون په‌یمانی راگرتنی جه‌نگ ببه‌ستن له‌گه‌ل موسڵمانان . ئا به‌م شێوه یه‌كێك له دیارترینی جه‌نگه‌كانی نێوان موسلمانان و موشریكه‌كان كۆتایی هات به‌سه‌ركه‌وتنی موسلمانان . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 21 / جمادالاول / 1443 ی كۆچی --- 26 / 12 / 2021 م |