( ته‌وافی ئافره‌تان به‌بێ تێكه‌ڵ بوونیان له‌گه‌ڵ پیاوان )
عن ابْن جُرَيْجٍ قال : ( أَخْبَرَنِي عَطَاءٌ إِذْ مَنَعَ ابْنُ هِشَامٍ النِّسَاءَ الطَّوَافَ مَعَ الرِّجَال قَال : كَيْفَ يَمْنَعُهُنَّ وَقَدْ طَافَ نِسَاءُ النَّبِيِّ صَلى الله عَليْهِ وَسَلمَ مَعَ الرِّجَال ؟ قُلتُ : أَبَعْدَ الحِجَابِ أَوْ قَبْلُ ؟ قَال : إِي لعَمْرِي لقَدْ أَدْرَكْتُهُ بَعْدَ الحِجَابِ ، قُلتُ : كَيْفَ يُخَالطْنَ الرِّجَال ؟ قَال : لمْ يَكُنَّ يُخَالطْنَ ، كَانَتْ عَائِشَةُ رَضِي الله عَنْهَا تَطُوفُ حَجْرَةً مِنَ الرِّجَال لا تُخَالطُهُمْ ) . واه البخاري .(1539)
واته : له ئیبن جوره‌یجه‌وه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : عه‌طاء هه‌واڵی پێدام كه ئیبراهیمی كوڕی هیشام ئافره‌تانی قه‌ده‌غه كرد لهتهواوف كردن له‌گه‌ڵ پیاوان ؛ وتی : چۆن قه‌ده‌غه‌یان ده‌كات له‌كاتێكدا خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ته‌وافیان له‌گه‌ڵ پیاوان كردووه ؟ وتم: دوای دابه‌زینی ئایه‌تی حیجاب یان پێش دابه‌زینی ؟ وتی : به‌ڵێ دوای دابه‌زینی ئایه‌تی حیجاب ؛ وتم : چۆن تێكه‌ڵی پیاوانیان ده‌كرد ؟ وتی : تێكه‌ڵی پیاوانیان نه‌ده‌كرد ؛ عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – له‌لایه‌كی پیاوان له‌دووره‌وه ته‌وافی ده‌كرد و تێكه‌ڵی پیاوانی نه‌ده‌كرد .
_ ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نادروستی تێكه‌ڵی ئافره‌تان و پیاوانی نامه‌حره‌م به‌یه‌كه‌وه ؛ ته‌نها له‌چه‌ند حاله‌تێكی ناچاری نه‌بێت ئه‌ویش به‌چه‌ند مه‌رجێك :
1_ نابێت ئافره‌ته‌كان پۆشاكی ناشه‌رعیان له‌به‌ربێت .
2_ نابێت سه‌یری یه‌كتر بكه‌ن .
3_ نابێت ئافره‌تان ده‌نگی خۆیان ناسك بكه‌نه‌وه .
4_ نابێت خه‌لوه و به‌ته‌نها مانه‌وه هه‌بێت .
5_ نابێت ئافره‌ت بۆنی خۆش له‌خۆی بدات و خۆی بڕازێنێته‌وه .
6_ نابێت گاڵته و پێكه‌نین له‌نێوانیاندا ڕوو بدات .
7_ ده‌بێت له‌یه‌كتر دووربن و نابێت هیچ ئه‌ندامێكی لاشه‌یان به‌ریه‌ك بكه‌وێت .
وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .