( پرس كردنی ئافره‌ت به‌ مێرده‌كه‌ی له‌كاتی به‌خشینی سه‌ده‌قه‌ و دیاریدا )

( پرس كردنی ئافره‌ت به‌ مێرده‌كه‌ی له‌كاتی به‌خشینی سه‌ده‌قه‌ و دیاریدا ) 

_ قالَ رَسولُ اللَّهِ - صلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ – قال : ( لا يَجوزُ لامرأةٍ هبةٌ في مالِها إذا مَلَكَ زَوجُها عِصمَتَها ) . إسناده حسن ؛ سنن أبي داود .
واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : دروست نییه‌ بۆ  ئافره‌ت به‌بێ پرس و ڕاوێژی مێرده‌كه‌ی دیاری و خێر له‌ ماڵی خۆی ببه‌خشێت  كاتێك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی و پارێزگاری مێرده‌كه‌ی دایه‌ .

_ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ئافره‌ت پرس به‌ مێرده‌كه‌ی بكات كاتێك ده‌یه‌وێت به‌ماڵی تایبه‌تی خۆی شتێك به‌دیاری ده‌به‌خشێت  ؛ بۆ ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی هه‌ست به‌وه‌ بكات كه‌ ڕێزی لێ ده‌گرێت و حیسابی بۆ ده‌كات ؛ وه‌ به‌ڵگه‌ی تر هه‌یه‌ كه‌ بۆ ئافره‌ت دروسته‌ به‌بێ ڕازی بوونی مێرده‌كه‌ی خێر و سه‌ده‌قه‌ به‌ماڵی تایبه‌ت به‌خۆی بكات ؛ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و متمانه‌  له‌نێوانیاندا زیاتر بێت ئه‌وا پێویسته‌ پرس به‌ مێرده‌كه‌ی بكات پاشان دیاری ببه‌خشێت و خێر و سه‌ده‌قه‌ بكات . 
وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .