( ئافره‌ت نابێت له‌تاوان و خراپه‌دا گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی بكات )

( ئافره‌ت نابێت له‌تاوان و خراپه‌دا گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی بكات )

_ عَن عائشةَ - رَضِيَ اللهُ عنها – ( أنَّ امْرَأَةً مِنَ الأنْصَارِ زَوَّجَتِ ابْنَتَهَا ، فَتَمَعَّطَ شَعَرُ رَأْسِهَا ، فَجَاءَتْ إلى النَّبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، فَذَكَرَتْ ذلكَ له ، فَقالَتْ : إنَّ زَوْجَهَا أمَرَنِي أنْ أصِلَ في شَعَرِهَا، فَقالَ : لَا ؛ إنَّه قدْ لُعِنَ المُوصِلَاتُ ) . صحيح البخاري .
واته‌ : له‌ عائیشه‌وه‌ - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : ئافره‌تێكی ئه‌نصاری كچه‌كه‌ی به‌شوو دا ؛ موه‌كانی سه‌ری كچه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌ری و ته‌نك ده‌بوو ؛ هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌مه‌ی بۆ باس كرد ؛ وه‌ وتی : مێرده‌كه‌ی فه‌رمانم پێ ده‌كات كه‌ مووی ده‌ست كرد به‌ موه‌كانی سه‌ری بلكێنم ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : نه‌خێر ؛ ئه‌وكاره‌ دروست نیه‌ و نه‌فره‌ت كراوه‌ له‌وكه‌سانه‌ی مووی ده‌ستكرد به‌مووه‌كانی سه‌ر ده‌لكێنن .

_ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ نابێت ئافره‌تان پرچی صناعی به‌ پرچی خۆیان بلكێنن چونكه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌بێت به‌فێڵ و نه‌فره‌تی له‌باره‌وه‌ هاتووه‌ ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك موه‌كانی پرچی هیچی نه‌مابوو ئه‌وكات دروسته‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری  مووه‌كانی له‌لای پزیشك بچێنێته‌وه‌ ؛ ئه‌مه‌ دروسته‌ چونكه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵقی خوایه‌ و لادانی عه‌یب و كه‌م و كوڕییه‌ .
وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .