( ئیش و كاری ئافره‌ت له‌ماڵه‌وه‌ و خزمه‌ت كردنی مێرد و منداڵه‌كانی )

( ئیش و كاری ئافره‌ت له‌ماڵه‌وه‌ و خزمه‌ت كردنی مێرد و منداڵه‌كانی )

_ عَن جابرِ بنِ عبدِ اللهِ – رضي اللهُ عنه -  قال : ( هَلَكَ أبِي وتَرَكَ سَبْعَ بَنَاتٍ أوْ تِسْعَ بَنَاتٍ، فَتَزَوَّجْتُ امْرَأَةً ثَيِّبًا، فَقالَ لي رَسولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ: تَزَوَّجْتَ يا جَابِرُ فَقُلتُ: نَعَمْ، فَقالَ: بكْرًا أمْ ثَيِّبًا؟ قُلتُ: بَلْ ثَيِّبًا، قالَ: فَهَلَّا جَارِيَةً تُلَاعِبُهَا وتُلَاعِبُكَ، وتُضَاحِكُهَا وتُضَاحِكُكَ قالَ: فَقُلتُ له: إنَّ عَبْدَ اللَّهِ هَلَكَ، وتَرَكَ بَنَاتٍ، وإنِّي كَرِهْتُ أنْ أجِيئَهُنَّ بمِثْلِهِنَّ، فَتَزَوَّجْتُ امْرَأَةً تَقُومُ عليهنَّ وتُصْلِحُهُنَّ، فَقالَ: بَارَكَ اللَّهُ لكَ أوْ قالَ: خَيْرًا ) . متفق عليه.
واته‌ : له‌ جابری كوڕی عبدالله وه‌ - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : باوكم وه‌فاتی كرد حه‌وت یان نۆ كچی له‌دوای خۆی به‌جێهێشت ؛ منیش دوای مردنی باوكم ئافره‌تێكی بێوه‌ژنم خواست و هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ كرد  ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فه‌رمووم : ئه‌ی جابر  هاوسه‌رگیریت كردووه‌ ؟ وتم : به‌ڵێ ؛ فه‌رمووی : كچه‌ یان بێوه‌ژنه‌ ؟ وتم : بێوه‌ژنه‌ ؛ فه‌رمووی : بۆ كچێكت نه‌ده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی یاری له‌گه‌ڵ بكه‌ی و ئه‌ویش‌ یاریت له‌گه‌ڵدا بكات ؛ وه‌ له‌گه‌ڵی پێ بكه‌نی و ‌ ئه‌ویش له‌گه‌ڵت پێ بكه‌نێت ؛ وتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) عبدالله ی باوكم ئه‌وكاته‌ی مرد ؛ چه‌ند كچێكی له‌دوای خۆی به‌جێهێشت ؛ منیش پێم ناخۆش بوو ئافره‌تێكی هاوته‌مه‌نی ئه‌وان بێنم ؛ بۆیه‌ ئافره‌تێكم هێنا كه‌ بتوانێت سه‌رپه‌رشیتان بكات و یارمه‌تیان بدات ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : خوا بۆت به‌ره‌كه‌ت داربكات ؛ یان فه‌رمووی : خوا خێرداری بكات .

_ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ئافره‌ت كار و باری ماڵه‌وه‌ جێ به‌جێبكات و خزمه‌تی مێرده‌كه‌ی و منداڵه‌كانی بكات .

وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .