( حه‌رامیه‌تی گۆڕینی شێوه‌ی دروستكراوه‌كانی خوا بۆ جوانی)

( حه‌رامیه‌تی گۆڕینی شێوه‌ی دروستكراوه‌كانی خوا بۆ جوانی) 

_ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مسعودٍ -  رَضِيَ اللهُ عَنهُ – قَالَ : ( لَعَنَ اللَّهُ الْوَاشِمَاتِ وَالْمُسْتَوْشِمَاتِ ، [وَالْوَاصِلاَتِ] وَالنَّامِصَاتِ وَالْمُتَنَمِّصَاتِ ، وَالْمُتَفَلِّجَاتِ لِلْحُسْنِ الْمُغَيِّرَاتِ خَلْقَ اللَّهِ) . متفق عليه .
واتە: له‌ عبدالله ی كوڕی مه‌سعوده‌وه‌ - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : خوای په‌روه‌ردگار نه‌فره‌تی كردووه‌ له‌وكه‌سانه‌ی  خاڵ دەكوتن و ئەوانەش كە بۆیان دەكوترێت ، وە ئەوانەش كەوا شت دەدەنە دەم پرچیانەوە (چ پرچی ڕاستی بێت یان دروست كراو بێت ) ، وە ئەوانەش كەوا مووی برۆیان لادەبەن و ئەوانەش كە بۆیان لادەبرێت ، وە ئەوانەش كەوا ددانەكانیان شاش دەكەن بۆ جوانی و شێوەی دروسكراوەكانی خوا دەگۆڕن .

_ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌رامیه‌تی گۆرینی دروستكراوه‌كانی خوا بۆ جوانی ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك عه‌یبێكی هه‌بێت له‌روخساری یان له‌ددانه‌كانی ئه‌وا دروسته‌ ئه‌م عه‌یب و ناشیرنیه‌ی لابه‌رێت و خۆی چاره‌سه‌ر بكات . 
وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .