فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
بۆ به‌رده‌وام بوونی منداڵه‌كانت له‌سه‌ر نوێژ كردن ئه‌م دوعایه زۆر بكه : ( رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي ۚ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ ) .. بۆ به‌رده‌وام بوونی منداڵه‌كانت له‌سه‌ر نوێژ كردن ئه‌م دوعایه زۆر بكه :
( رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي ۚ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ ) . سورة ابراهيم : 40 .
واته : ئه‌ی په‌روه‌ردگارم من و منداڵ و نه‌وه‌كانم وا لێبکه‌ی به چاکی نوێژه‌کان به‌جێ بێنین ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان پاڕانه‌وه و نزاکه‌م وه‌رگره .
هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی منداڵه‌كانی په‌نا به‌خوا نوێژ ناكه‌ن یان هه‌ندێكجار ده‌یكه‌ن وه هه‌ندێكجار نایكه‌ن یان له‌كاتی خۆی دوای ده‌خه‌ن !
ئایه دوعایه‌كی دیاریكراو هه‌یه ؟
به‌ڵێ
دوعایه‌كی تایبه‌ت هه‌یه
ده‌توانی بیڵێی كه باشترین دوعایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه .
سه‌ره‌تا گوێم له‌م چیرۆكه بگره ...
خوشكێك ده‌ڵێت كچه‌كه‌م له‌پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بوو نوێژه‌كانی به‌رێك و پێكی نه‌ده‌كرد ؛ ڕۆژێك له‌ڕۆژان پێم وت هه‌سته نوێژبكه وه چاودێریم ده‌كرد به‌ڵام درۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردم و ده‌یوت نوێژم كرد له‌كاتێكدا نوێژی نه‌كردبوو ؛ ده‌ڵێت ئه‌و حاله‌ته زۆر له‌سه‌رم قورس بوو ده‌ستم كرد به‌گریان و قسه‌م پێ وت و سه‌رزه‌نشتم كرد و به به‌سزای خوا ترساندم به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بوو !
ڕۆژێك له‌ڕۆژان ئه‌م ئافره‌ته سه‌ردانی خزمێكی ده‌كات كه ئه‌و خزمه‌ی زۆر مولته‌زیمیش نه‌بوونه به‌ڵام كاتێك بانگی ده‌دا راسته‌وخۆ منداڵه‌كانی هه‌ڵده‌ستان و نوێژیان ده‌كرد بێ ئه‌وه‌ی داواین لێ بكات كه نوێژبكه‌ن !
پێم وت چۆن منداڵه‌كانت نوێژده‌كه‌ن به‌بێ موشتومر و به‌بێ گریان ؟
له‌وه‌لامدا وتی والله شتێكی وام لانیه بیڵێم ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت من پێش ئه‌وه‌ی زه‌واج بكه‌م له‌خوا ده‌پاراماوه به‌ودوعایه‌ی كه له‌قورئاندا هاتووه ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم – علیه السلام –
كه بریتیه له : ( رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي ۚ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ ) . ابراهيم : 40 .
ئه‌و خوشكه ده‌ڵێت من له‌دوای ئه‌وه به‌رده‌وام ئه‌م دوعایه‌م ده‌كرد له‌ناو سوجده‌دا وه له‌پێش سه‌لامدانه‌وه وه له‌نوێژی وتر وه له‌گشت كاته‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوعا ؛ ده‌ڵێت والله ئه‌ی خه‌ڵكینه كچه‌كه‌م ئێستا له‌دواناوه‌ندیه ئێمه بۆ نوێژ خه‌به‌ر ده‌كاته‌وه و ئاگادارمان ده‌كاته‌وه !
وه‌رگێڕانی : م هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی .
6 / 3 / 2022
|