فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
كاتێك له دوژمنێكت ترسای ئه‌م دوعایه بكه : كاتێك له دوژمنێكت ترسای ئه‌م دوعایه بكه : 1_ ( حَسْبِيَ اللهُ وَ نعْمَ الوَكِيل ) . آل عمران . واته : خوا به‌سه بۆمن كه باشترین پارێزه‌ره . 2_ ( اللَّهُمَّ اكْفِنِيهِ بِما شِئْتَ ) . رواه مسلم . واته : خوایه له‌خراپه‌ی ئه‌وم بپارێزه به‌وشته‌ی خۆت ده‌ته‌وێت .
_ هیچ كه‌سێك ده‌ست ناكه‌وێت كه‌هه‌موو خه‌ڵكی خۆشیان بوێت ده‌بێت هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی هه‌بن كه تۆیان خۆش نه‌وێت وه ئه‌وه مه‌رج نیه به‌هۆی تۆوهبێت هه‌تا پێغه‌مبه‌ران – سه‌لامی خواین لێبێت – هه‌موو كه‌سێك خۆشیان نه‌ده‌ویستن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ڵه‌یان نه‌كردبوو كه‌چی دوژمنیان هه‌بوو به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایه چۆن خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وانی پاراست له‌دوژمنه‌كانیان ؟ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وانی پاراست به‌چه‌ند وشه‌یه‌ك كه ده‌یانوت وه چه‌ند دوعایهكیان به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌كرده‌وه ئایه ئه‌م دوعا به‌هێزانه كامانه‌ن ؟ دوعای یه‌كه‌م : بریتیه له وشه‌یه‌ك كه پێغه‌مبه‌ر ابراهیم – علیه السلام – وتویه‌تی كاتێك خرایه ناو ئاگر ؛ ئه‌و وشه‌یه كۆتا وشه‌ی بوو پێش ئه‌وه‌ی بیخه‌نه ناو ئاگر . كه بریتیه له ( حَسْبُنا اللهُ وَ نعْمَ الوَكِيل ) . ئه‌م وشه‌یه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خواش – صلی الله علیه وسلم – فه‌مووی كاتێك موشریكه‌كان هه‌ره‌شه‌یان لێ ده‌كرد له‌دوای جه‌نگی ئوحود كه‌بێن به‌ته‌واوی له‌ناویان به‌رن ! وه پێیان ده‌وتن به‌ڕاستی خه‌ڵكی دژ به‌ئێوه كۆبوونه‌ته‌وه جا بترسن ؛ به‌ڵام خوا ئیمانی زیاتر و پته‌وتركردن وه وتیان ( حَسْبُنا اللهُ وَ نِعْمَ الوَكِيل ) مانای ( حَسْبُنا الله ) واته خوای په‌روه‌ردگار به‌سه بۆمن ؛ وه مانای ( نِعْمَ الوَكِيل ) واته : خوای په‌روه‌ردگار باشترین خودایه كه به‌نده‌كانی ده‌پارێزێت و كاروباریان جێ به‌جێ ده‌كات . ئه‌م وشه‌یه داواكردنه له‌خوا كه بتپارێزێت ؛ كاتێك ئه‌م وشه‌یه‌ت وت ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار ده‌تپارێزێت وه‌ك چۆن ئه‌وبه‌ندانه‌ی پاراست كاتێك ئه‌م وشه‌یان وت ؛ به‌كه‌می مه‌زانه سوێند به الله ئه‌م وشه‌یه زۆر گه‌وره و مه‌زنه . پێشینان زۆر حیسابیان بۆ ئه‌م وشه‌یه ده‌كرد و به‌گه‌وره‌یان ده‌زانی ؛ ئیبن حه‌كیم ده‌ڵێت : له‌هیچ كه‌سێك نه‌ترساوم به‌ئه‌ندازه‌ی ترسانم له‌كه‌سێك كهزوڵمم لێی كردبێت وه بزانم كه هیچ سه‌رخه‌رێكی نیه ته‌نها الله نه‌بێت وه بڵێت ( حَسْبِيَ اللهُ ) الله له نێوان من و تۆیه ! دوعای دووه‌م : ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێی : ( اللَّهُمَّ اكْفِنِيهِم بِما شِئْتَ ) . واته خودایه ئه‌وانه له‌من دووربخه‌ره‌وه به‌وه‌ی خۆت ده‌ته‌وێت . ئه‌م وشه‌یه سته‌مكارانی هێناوه‌ته له‌رزین له‌سه‌رده‌می پێشوودا ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لهفهرموودهیهكیدا باسی چیرۆكی اصحاب الاخدود كردووه ئه‌وانه‌ی مه‌لیكی سته‌مكار سووتاندنی به‌ئاگر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێن دینی ئیسلام كه‌وتبوون شوێن دینی مه‌لیكی كافر و سته‌مكار نهكهوتبوون ! پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – هه‌واڵی پێداوین كه منداڵێكی صالح و چاك له‌قه‌ومی اصحاب الاخدود خوای په‌روه‌ردگار له مه‌لیكی زالم پاراستی به‌وتنی ئه‌م وشه‌یه به‌دیاری كراوی ! پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رموویه‌تی : منداڵه‌كه‌یان هێنا پێیان وت پاشگه‌زبه‌وه لهدینهكهت ؟ پێداگیری كرد و ره‌تی كرده‌وه ؛ مه‌لیك منداڵه‌كه‌ی دایه ده‌ست چه‌ند كه‌سێك له شوێن كه‌وتوانی پێی وتن بیبه‌نه سه‌ر فڵانه چیایه كاتێك گه‌ییشتنه سه‌ر لوتكه‌ی چیاكه ئه‌گه‌ر پاشگهزبوهوه لهدینهكهی باشه ئه‌گه‌رنا فره‌ی ده‌نه خواره‌وه ! منداڵه‌كه‌یان و برد و گه‌یاندیانه سه‌ر لوتكه‌ی چیاكه ؛ راسته‌وخۆ منداڵه‌كه وتی ( اللَّهُمَّ اكْفِنِيهِم بِما شِئْتَ ) . راسته‌وخۆ چیاكه هاته له‌رزین و گشتیان كه‌وتنه خواره‌وه منداڵه‌كه‌ش به‌سه‌لامه‌تی گه‌رایه‌وه لای مه‌لیك . مه‌لیكه‌كه پێی وت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ بوون چیان كرد و چیان به‌سه‌رهات ؟! وتی : خوا منی له‌وان پاراست پاشان دایه ده‌ست چه‌ند نه‌فه‌رێكی تر له هاوه‌ڵانی وه پێی وتن بهكهشتیهك بیبه‌نه ناوه‌راستی ده‌ریا ئه‌گه‌ر پاشگهزبوهوه باشه ئه‌گه‌رنا فرهیدهنه ناو ده‌ریاكه ؛ منداڵه‌كه‌یان برد و منداڵه‌كه دووباره هه‌مان وشه‌ی دووباره كرده‌وه و وتی ( اللَّهُمَّ اكْفِنِيهِم بِما شِئْتَ ) ؛ كه‌شتیه‌كه وه‌رگه‌را و هه‌مویان خنكان ته‌نها منداڵه‌كه نه‌بێت و بهسةلامهتی گه‌رایه‌وه لای مه‌لیك ! ئایه زانیاریت هه‌یه ده‌رباره‌ی گه‌وه‌ریی ئه‌م وشه‌یه؟ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) گه‌وره‌یی ئه‌م وشه‌یه‌ی ده‌زانی بۆیه خۆی ئه‌م وهشهیهی به‌كارهێناوه له‌كاتێكدا زۆر پێویستی پێ بووه - درود و سه‌لامی خوای په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر بێت – ئایه كه‌ی ؟ له‌كاتی كۆچ كردن . خۆی و ئه‌بو به‌كر به‌ته‌نها لهسهحراء ده‌رۆییشتن وه قوره‌یشیه‌كان چه‌ندین خه‌ڵاتیان دانابوو به ئه‌وكه‌سه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – بگرێت ؛ سوراقه‌ی كوڕی مالیك پێیان گه‌ییشت له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی لێیان نزیك ده‌بوه‌وه ؛ ئه‌بوبه‌كر – ره‌زای خوای لێبێت – ده‌یوت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌و كه‌سه به‌دوامانه‌وه‌یه و پێمان گه‌ییشت ! پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – چی فه‌رموو ؟ فه‌رمووی : خه‌فه‌ت مه‌خۆ به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵمانه - الله أكبر – ئه‌بو به‌كر ده‌ڵێت سوراقه به ئه‌سپه‌كه‌ی زۆر نزیك بووه وه لێمان نێوان ئێمه و ئه‌و به ئه‌ندازه‌ی رهمحێك یان دوو یان سێ رهمح نزیك بووه‌وه زۆر ؛ ئه‌بو به‌كر وتی : وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وكه‌سه پێمان گه‌ییشت ؛ ئه‌بو به‌كر ده‌ڵێت گریام ؛ پێغه‌مبه‌ر – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمووی : بۆچی ده‌گری ئه‌ی ئه‌بو به‌كر ؟ ده‌ڵێ وتم سوێند به‌خوا من بۆخۆم ناگریم به‌ڵام بۆتۆ ده‌گریم ؛ وتی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم دوعای لهسوراقهكرد ؛ چی فه‌رموو ؟ فه‌رمووی : ( اللَّهُمَّ اكْفِناهُ بِما شِئْتَ ) ؛ وتي : قاچه‌كانی ئه‌سپه‌كه‌ی هةتا سكي چووه ناو زه‌ویه‌كی ره‌ق و وشك ! چۆن قاچه‌كان له‌ناو ئه‌م زه‌ویه ره‌قه چووه خواره‌وه ؟! لةكاتێكدا ئه‌م زه‌ویه ره‌ق و وشه ؟ خوای په‌ره‌وه‌ردگار پاراستی ؛ ئه‌و خوایه‌ی به‌رده‌وام زیندووه و نامرێ . وتی : ئه‌و پیاوه له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه وه ترسا له‌وه‌ی بچێته ناو زه‌وی بۆیه وتی : ئه‌ی موحه‌مه‌د بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه به‌هۆی تۆوهبوو له‌خوا بپارێوه رزگارم بكات ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – دوعای بۆ كرد و خوای گه‌وره رزگاری وه ئه‌و پیاوه پاشان موسڵمان بوو كه سوراقه‌ی كوڕی مالیك بوو . وه‌رگێڕانی : م هه‌ڵگورد گه‌لاڵه‌یی . 5 / 3 / 2022 |