فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
کێشەی خەواریجە تەکفیریە داعشیەکان لەگەڵ دەسەڵاتدارە موسڵمانەکان زیاتر لەسەر دونیا و دەسەڵاتە نەک لەسەر کوفر و ئیمان ! کێشەی خەواریجە تەکفیریە داعشیەکان - بە بەڵگەی ئەوەی زۆریکیان لە وڵاتێکی وەک بەریتانیا دانیشتوون بێ ئەوەی هیچ کێشەیان لەگەڵ دەسەڵاتدارەکانی ئەوێ هەبێت ! کە بێگومان دەسەڵاتدارەکانی ئەوێ کافر و بێ باوەڕن ! -جارێکیان کەسێک لە خەواریجەکان هاتەلای پێشەوا حەسەنی بەصری ، پێی وت : تۆ چی دەڵێی دەربارەی خەواریج ؟ وتی : ئەوان ئەهلی دونیان . وتی : چۆن دەڵێی ئەوان ئەهلی دونیان کە دەبینی یەکێک لەوان لەناو تیرەکاندا دەڕوات و تیر لەناولاشەیدا دەشکێت ؟! حەسەنی بەصری پێی وت : بۆم باسی دەسەڵاتداربکە ! ئایە ڕیگری لەتۆ کردووە لە ئەنجامدانی نوێژ و زەکات و حەج و عومرە ؟! وتی : نەخێر . حەسەن پێی وت : ئەوەی من دەیبینم ڕیگری کردنی دونیایە لێت بۆیە لەسەر دونیا شەڕی لەگەڵ دەکەی ! ✍️ / م هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی . |