فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( دوعا كردن بۆ نه‌خۆش ) دوعاكردن بۆ نه‌خۆش پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وعلی آله وسلم - فه‌رموویه‌تی : هیچ موسلمانێك نیه سه‌ردانی نه‌خۆشێك بكات ئه‌م نه‌خۆشه كاتی مردنی نه‌هاتبێت ؛ حه‌وت جار بڵێت : ( أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفيَكَ ) . ئیلا خوا شیفای ده‌دات . سوپاس بۆخوا ئه‌مه به‌ڵێنێكه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خواوه - صلی الله علیه وسلم - . وه ته‌نها ئه‌م دوعایه نیه به‌ڵكو هه‌ندێك دوعای تریش هه‌ن . له ئیبن عه‌باسه‌وه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كاتێك سه‌ردانی نه‌خۆشی ده‌كرد ئه‌یفه‌رموو ( لاَ بأْسَ طَهُورٌ إِنْ شَاءَ اللَّهُ ) . ئه‌م دوعایه خێر و دونیا و دوارۆژ به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه . _ ( لاَ بأْسَ ) . واته قورسی و ناره‌حه‌تیت له‌سه‌رنیه . وه مانای ( طَهُورٌ إِنْ شَاءَ اللَّهُ ) . واته : ئه‌م نه‌خۆشیه پاككه‌ره‌وی تۆیه له‌تاوانه‌كانت به‌ویستی خوای په‌روه‌ردگار . برای به‌رێزم خوشكی به‌رێزم كاتێك چوویتهلای نه‌خۆشێك ده‌رمان له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره ته‌نها سهردانیكارمهبه به‌ڵكو وه‌ك پزیشك به ؛ با بهشت هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ری ئاسمانی وه‌ك چۆن پزیشكه‌كان خوا پاداشتی خێریان بداته‌وه به‌شیان هه‌یه له‌ده‌رمانی سه‌رزه‌وی ؛ ئه‌وه له‌وشتانه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه‌سیه‌تی موسلمانانی پێ كردووه . هه‌وڵبده سوود به‌نه‌خۆش بگه‌یه‌نه ئه‌گه‌ر بهدوعایهكی كورتیش بێت . سه‌عدی كوری ئه‌بی وه‌قاص - ره‌زای خوای لێبێت - كاتێك نه‌خۆش بوو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌ردانی كرد و ده‌ستی موباره‌كی له‌سه‌ر نێوچه‌وانی دانا پاشان به‌روخسار و سكی داهێنا پاشان فه‌رمووی : ( اللَّهُمَّ اشْفِ سَعْداً ) . خواي په‌روه‌ردگار شیفایدا ؛ تۆش هه‌مان شت بكه ؛ بڵێ : ( خوایه شیفای فلان بده‌ی ناوی نه‌خۆشه‌كه بێنه ) . وه هه‌روه‌ها ده‌توانی شتێك له قورئان لسه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ت بخوێنی ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كاتێك یه‌كێك له‌خێزان و كه‌س و كاری نه‌خۆش بوایه هه‌ردوو ده‌ستی كۆده‌كرده‌وه و فووی تیاده‌كرد و سورتی اخلاص و ناس و فه‌له‌قی تیادا ده‌خوێند و مه‌سحی لاشه‌ی نه‌خۆشی پێ ده‌كرد . برای به‌رێزم خوشكی به‌رێزم . دوعایه‌ك هه‌یه زۆر گه‌وره و مه‌زنه . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بۆ منداڵێكی نه‌خۆشی ووتوه خوای په‌روه‌ردگار شیفای داوه ؛ ئافره‌تێك هه‌بووه پێی دوترا دایكی موحه‌مه‌دی كوری حاطب ؛ خواردنێكی ئاماده دةكرد بةلآم داری ئاگره‌كه نه‌ماو كوژایه بۆیه به‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی دار ده‌گه‌را ؛ وه منداڵه بچووكه‌كه‌ی كه ناوی موحه‌مه‌دی كوری حاطب بوو دةستي بۆ مه‌نجه‌ڵی خواردنه‌كه برد راستةوخؤ مةنجهڵهكه رژایه سه‌ر ده‌ستی ؛ ئافره‌ته‌كه منداڵه‌كه‌ی هێنایه لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم دوعای بۆ كرد‌و فه‌رمووی : ( أَذهِبِ البأس ربّ النّاس ، وَاشفِ وأنت الشّافي ، لا شفا‌ء إلا شفاؤك ، شفاءً لا يغادر سقماً ) . دایكی منداڵه‌كه ده‌ڵێت : هێشتا له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ههڵنهستابووم راسته‌وخۆ خوای په‌روه‌ردگار شیفای ده‌ستی منداڵهكهمیدا . سووربه له‌سه‌ر وتنی ئه‌م دوعایه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم هه‌ندێك له‌كه‌س و كاره‌كانی به‌م دوعایه ده‌پاراست و به‌ده‌ستی راستی نه‌خۆشه‌كه‌ی مه‌سح ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو : (اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاس أَذهِبِ البأس ، اشفِهِ وأنت الشّافي ، لا شفا‌ء إلا شفاؤك ، شفاءً لا يغادر سقماً ) . ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌نجامی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی شیفا بۆ نه‌خۆش بێت به‌ڵام ئه‌ی كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم خۆی نه‌خۆش كه‌وتبا ؛ ئایه كێ روقیه‌ی له‌سه‌ر ده‌خوێند ؟ كێ دوعای بۆ ده‌كرد ؟ جیبریل – علیه السلام - . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كاتێك نه‌خۆش ده‌بوو جبریل روقیه‌ی له‌سه‌ر ده‌خوێند . زۆرچاكه ؛ پرسیار ؛ ئایه ئه‌كرێت من هه‌مان ئه‌و وشانه به‌كاربێنم بۆ شیفای خۆم كه جبریل به‌كاری هێناوه ؟ به‌ڵێ ده‌توانی . زۆرچاكه ؛ ئایه جیریل چی وتوه له‌كاتی نه‌خۆش بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ؟ له ئه‌بی سه‌عیدی خودریه‌وه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : جبریل هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : ئه‌ی موحه‌مه‌د نه‌خۆش كه‌وتووی ؟ فه‌رمووی : به‌ڵێ جبیریل چی فه‌رموو ؟ فه‌رمووی : ( بِسْمِ الله أَرقِيكَ ؛ مِنْ كُلّ شَيءٍ يُؤذيكَ ؛ وَمِنْ شَرِّ كُلّ نَفْسٍ أو عَينٍ حاسِدٍ ؛ اللهُ يَشفيكَ ؛ بِسْمِ الله أَرقيكَ ) . وه له ریوایهتێكی تردا هاتووه فه‌رمویه‌تی : ( بِسم اللهِ يُبْريك ، ومن كل داءٍ يشفيك، ومن شرّ حاسدٍ إذا حسد، وشرّ كلِّ ذي عينٍ ) داواكارم له‌خوای مه‌زن په‌روه‌ردگاری عه‌رشی مه‌زن ؛ بۆخاتری ناو و سیفاته به‌رز و جوانه‌كانی چاورۆشهنت بكات به‌شیفای هه‌موو نه‌خۆشێكی خۆشه‌ویستت . والحمدلله رب العالمین وه‌رگێرانی : م هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی 14 / 3 / 2022
|