فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵی خوێندنه‌وه و له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز فه‌زڵی خوێندنه‌وه و له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز _ له‌رۆژی دواییدا هه‌موو خه‌ڵكی له‌شوێنێك كۆده‌كرێنه‌وه ته‌نها حافظی قورئان نه‌بێت ئه‌و له‌گه‌ڵ فریشته‌كاندایه وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ڕێزدار و باشدایه ! _ هه‌موو خه‌ڵكی له‌رۆژی دواییدا له‌یه‌كتری ڕاده‌كه‌ن ته‌نها حافظی قورئان نه‌بێت ! ئه‌و به‌دوای دایك و باوكی ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی تاجی ڕێزیان له‌سه‌ر بنێت ! _ قورئانی پیرۆز ته‌نها ناتگه‌یه‌نێت به به‌هه‌شت به‌ڵكو له‌گه‌ڵت ده‌بێت هه‌تا ده‌تگه‌یه‌نێت به به‌رزترین شوێن له‌به‌هه‌شت ! پێت ده‌وترێت بخوێنه‌وه و به‌رز به‌ره‌وه ! _ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌م ته‌رخه‌مه له‌خوێندنه‌وه‌ی قورئان ئه‌گه‌ر بیزانیایه چ خۆشیه‌ك چاوه‌ڕوانی ده‌كات ئه‌وا هه‌رگیز له‌خوێندنه‌وه‌ی قورئان كه‌مته‌رخه‌م نه‌ده‌بوو ! _ له‌به‌ره‌كه‌تی قورئان ئه‌وه‌یه كه خوای په‌وره‌ردگار ئه‌قڵی خوێنه‌ری قورئان و لهبهركهری قورئان به‌ره‌كه‌تدار و به‌هێز و به‌توانا ده‌كات . عبدالملك ی كوری عومه‌یر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( ژیرترین و ئاقڵترینی مرۆڤه‌كان قورئان خوێنهكانن ) . وه پێشه‌وا قورطوبی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( هه‌ركه‌سێك قورئان بخوێنێته‌وه ئه‌وا چێژ له ئه‌قڵی ده‌بینێت و ئه‌قڵی به‌هێز و چالاك ده‌بێت ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی بگات به سه‌د ساڵ ) . وه پێشه‌وا ئیبراهیمی مه‌قدیسی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – ئامۆژگاری قوتابیه‌كه‌ی خۆی ده‌كرد و پێی ده‌فه‌رموو : زۆر قورئان بخوێنه‌وه و وازی لێ مه‌هێنه ؛ به ئه‌ندازه‌ی خوێنده‌وه‌ت داواكاریه‌كانت بۆ ئاسان ده‌بێت . وه أبو الزَّناد – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : من له‌كاتی سه‌حه‌ر پێش بانگی به‌یانی دهرۆییشتم به‌ره‌و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌هیچ ماڵێكدا تێنهدهپهڕیم ئیلا قورئان خوێنێك له‌م ماڵه‌دا هه‌بوو قورئانی ده‌خوێنده‌وه . وه شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هیچ شتێكم نه‌بینیوه وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی قورئان دڵ و رۆح به‌هێز بكات ؛ وه لاشه له‌نه‌خۆشیه‌كان بپارێزێت ؛ وه ببێته مایه‌ی خۆشی و كامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری . وه هه‌ندێك له راڤه‌وانانی قورئان فه‌رموویانه : ئێمه به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونمان به قورئان كه‌وتینه ژێر نیعمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت و خۆشیه‌كانی دونیا . _ موسلمانی به‌ڕێز پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك ڕێنموویی خه‌ڵك بكات بۆ چاكه ؛ كه‌سێك له‌ڕێی ئه‌وه‌وه فێری ئه‌م چاكه‌یه بێت و ئه‌نجامی بدات ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه‌وایه خۆی ئه‌م چاكه‌یه‌ی ئه‌نجام دابێت ؛ واته له‌خێر و پاداشتدا هه‌ردووكیان وه‌كو یه‌كن ؛ جا بۆیه ئه‌م په‌یامه به‌غیری خۆت بگه‌یه‌نه له‌وانه‌یه ببێته هانده‌ر و پاڵنه‌رێك بۆی كه ده‌ست بكات به‌خوێنده‌وه‌ی قورئان له‌به‌ركردنی . داواكارین له‌خوای په‌روه‌ردگار رێنمووییمان بكات بۆ گشت كارێكی چاك وه بمانپارێزێت له‌گشت كارێكی خراپ . وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم وه‌رگیرانی : م هه‌لگورد مصطفى گهلالهیی . 19 / رمضان / 1443 _______ 20 / 4 / 2022
|