فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( چۆنیه‌تی زاڵ بوون به‌سه‌ر وه‌سوه‌سه‌كانی شه‌یتان ) ( چۆنیه‌تی زاڵ بوون به‌سه‌ر وه‌سوه‌سه‌كانی شه‌یتان ) بسم الله الرحمن الرحیم زۆرجار موسڵمان له‌ناو نوێژدا یان له‌ده‌ره‌وه‌ی نوێژدا بیر‌و خه‌یاڵی ناشرین و وه‌سوه‌سه‌ی خراپی بۆ دێت . گومانی تێدانیه كه ئه‌م جۆره خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سانه له‌شه‌یتانه‌وه‌یه . شه‌یتان سووره له‌سه‌ر گومڕاكردنی موسڵمان ! وه بێ به‌شكردنی له‌خێر و پاداشت و دوورخستنه‌وه لێی ! به‌ڵام له ره‌حم و به‌زه‌یی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به‌م خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه خراپانه گوناهبار نابێت ماده‌م ده‌ری نه‌بڕێوه و كرده‌وه‌ی پێ نه‌كردووه . پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار له ئوممه‌ته‌كه‌م خۆش بووه له‌م وه‌سه‌وه‌سه و خه‌یاڵه خراپانه‌ی بۆی دێت ماده‌م كرده‌وه‌ی پێ نه‌كردووه یان قسه‌ی پێ نه‌كردووه و ده‌ری نه‌بڕیوه ) . متفق علیه . هه‌ندێكجار شه‌یتان دێت وه‌سوه‌سه‌ی خراپ دروست ده‌كات ده‌رباره‌ی خوای په‌روه‌ردگار یان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی یان شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ؛ كه بێگومان موسڵمان ئه‌م وه‌سوه‌سه‌یه‌ی پێ ناخۆشه و پێی ڕازی نیه ؛ وه ڕاكردن له‌م وه‌سوه‌سه‌یه و رازی نه‌بوون پێی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستیه‌تی ئیمانی ئه‌وكه‌سه . هه‌ندێك كه‌س له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پرسیاریان لێ كردوو وتیان : ( ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئێمه شتانێك له‌وه‌سوه‌سه و خه‌یاڵی خراپ له ناو نه‌فس و ده‌رونماندا دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ری بڕین زۆر گه‌وره و مه‌ترسیداره ؟ فه‌رمووی : ئه‌م جۆره وه‌سوه‌سه و خهیاڵهتان تووش ده‌بێت ؟ وتیان : به‌ڵێ ؛ فه‌رمووی : ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌سه‌ر بوونی ئیمان له‌ناو دڵ و ده‌روونتان ) . رواه مسلم . _ وه بێگومان موسڵمان فه‌رمانی پێكراوه ئه‌م جۆره وه‌سوه‌سانه ره‌تبكاته‌وه ؛ ئه‌گه‌ر كه‌م ته‌رخه‌م بێت به‌رامبه‌ریان و به‌رده‌وام ههربیریان لێ بكاته‌وه ئه‌وا تاوانبار ده‌بێت به‌م كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رقاڵ بوون پێیه‌وه . وه ئه‌م وه‌سوه‌سانه به‌چه‌ند شتێك ره‌تده‌كرێنه‌وه : له‌وانه : به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وی قورئان و زیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران و خه‌وتنان و هه‌ستان له‌خه‌و . وه به‌هێزكردنی ئیمان به ئه‌نجامدانی كرده‌وه چاكه‌كان وه دووركه‌وتنه‌وه لهكردهوه خراپه‌كان . وه سه‌رقاڵ بوون به زانستی شه‌رعی ؛ چونكه به‌ڕاستی زانای ئایینی به‌لای شه‌یتانه‌وه زۆر قورس‌تر و ناخۆشتره له كه‌سی عابد و خواپه‌رست . وه هه‌روه‌ها له‌وشتانه‌ی وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان ره‌تده‌كاته‌وه بریتیه له وتنی ( آمَنْتُ بِاللهِ وَرَسُلِهِ ) . لهدایكمان عائیشه‌وه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ( به‌ڕاستی شه‌یتان دێت بۆلای یه‌كێك له‌ئێوه وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست ده‌كات و پێی ده‌ڵێت : ئایه كێ تۆی دروست كردووه ؟ كه‌سه‌كه ده‌ڵێت : خوای په‌روه‌ردگار منی دروست كردووه ؛ ئینجا شه‌یتان پێی ده‌ڵێت : ئه‌ی كێ خوای دروست كردووه ؟ جا هه‌ركه‌سێك له‌ئێوه ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست بوو ئه‌وا با بڵێت : ( آمَنْتُ بِاللهِ وَرَسُلِهِ ) واته باوه‌ڕم هێنا به‌خوا و به پێغه‌مبه‌ره‌كانی ؛ كاتێك ئه‌مه‌ی وت ئه‌م وه‌سوه‌سه‌یه‌ی له‌لا نامێنێت ) . حديث صحيح . _ وه ئه‌گه‌ر وهسوهسهكه له‌ناو نوێژ بوو ئه‌وا با په‌نا بگرێت به‌خوا له‌شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراو ؛ وه باسێ جار تف به‌لای چه‌پی فڕێ بدات . پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وتی : ( ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) شه‌یتان دێته نێوان من و نوێژه‌كه‌م و خوێندنه‌وه‌ی قورئانم ؛ نوێژه‌كه‌م و خوێندنه‌وه‌ی قورئانم لێ تێك ده‌دات ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ئه‌مه شه‌یتانێكه پێی ده‌وترێت خهنزهب ؛ هه‌ركاتێك هه‌ستت به‌مه كرد ئه‌وا په‌نا به‌خوا بگره لێی ؛ وه سێ جار تف به‌لای چه‌پت فڕێ بده ؛ ئه‌م پیاوه وتی كاتێك ئه‌مه‌م كرد خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م وه‌سوه‌سه‌ی له‌لا نه‌هێشتم و نه‌ما ) . رواه مسلم . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 13 / شوال / 1443 ك --- 15 / 5 / 2022 م
|