( ئادابه‌كانی زیكر كردن )

ئادابه‌كانی زیكر كردن

بێگومان زیكر و یادی خوای په‌روه‌ردگار له‌گه‌وره‌ترینی كرده‌وه‌كانه‌ ؛ وه‌ زۆرترین پاداشتی هه‌یه‌ ؛ وه‌ خۆشه‌ویسترین كرده‌وه‌یه‌ له‌لای خوای په‌روه‌ردگار .

جا بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی ته‌واوت ده‌ست كه‌وێت له‌زیكر و یادی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وا پێویسته‌ خۆت بڕازێنیته‌وه‌ به‌ ئادابه‌كانی زیكر .

له‌وانه‌ : ئیخلاص و نیازپاكی بۆخوای په‌وه‌ردگار ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار كرده‌ویه‌ك وه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌پێناو ره‌مه‌زاندی ئه‌و ئه‌نجام نه‌درابێت ) . حسنه الالبانی .

وه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی زیكر ده‌كات نابێت دڵی بێ ئاگابێت ئه‌وكاته‌ی زیكری خوا ده‌كات ؛ به‌ڵكو ده‌بێت بزانێت چی ده‌ڵێت و بیر له‌ماناكه‌ی بكاته‌وه‌ .

له‌به‌رهه‌مه‌كانی  زیكر كردن به‌دڵ و به‌زمان بریتیه‌ له‌ ناسینی خوا و خۆشه‌ویستی خوا و ترسان له‌خوا و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌كرده‌وه‌ی خراپ  .

به‌ڵام زیكر كردن ته‌نها به‌زمان ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ نابه‌خشێت .

وه‌ له‌ئادابه‌كانی زیكر كردن بریتیه‌ له‌ هه‌ست كردن به‌نزیك بوون له‌ خوای په‌روه‌ردگار  ؛ خوای په‌روه‌ردگار له‌فه‌رمووده‌ی قودسیدا فه‌رموویه‌تی : ( مامه‌ڵه‌ی من له‌گه‌ڵ به‌نده‌كم به‌گوێره‌ی گومانی ئه‌وه‌ به‌من ؛ وه‌ من له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌مم كاتێك زیكر و یادی من  ده‌كات ) . متفق علیه .

وه‌ هه‌ست به‌وه‌ بكات كه‌ خوای په‌روه‌ردگار له‌به‌رزترین شوێن له‌لای فریشته‌كان باسی ده‌كات و مه‌دحی ده‌كات ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ ) . البقرة : 152 .

 واته‌ : یادی من بكه‌ن ، منیش یادی ئێوه‌ ده‌كه‌م ؛ وه‌ سوپاسگوزاری من بن و ناسوپاسیم مه‌كه‌ن و سپڵه‌مه‌بن .

وه‌ ئادابی تریان ئه‌وه‌یه‌ له‌كاتی زیكردندا ده‌نگی نزم بكات چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ئیخلاص و نیازپاكی نزیكتره‌ ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَاذْكُرْ رَبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعًا وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ وَلَا تَكُنْ مِنَ الْغَافِلِينَ ) . الأعراف : 205 .

واته‌ : وه‌ له‌ (دڵ و) ده‌روونت دا یادی په‌روه‌ردگارت بکه‌ به‌ پاڕانه‌وه‌و ملكه‌چی به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌رز بکه‌یته‌وه‌ ؛ له‌ كاتی به‌یانیان و ئێواراندا ؛ وه‌ له‌ بێ ئاگایان مه‌به‌ .

وه‌ له‌كاتی زیكردندا ده‌ست نوێژی هه‌بێت و باشتره‌ به‌ده‌ست نوێژه‌وه‌ زیكر و یادی خوا بكات  .

وه‌ شوێن قورئان و سوننه‌ت بكه‌وێت له‌زیكركردندا ؛ به‌ زیكره‌ داهێندراوه‌كان زیكر نه‌كات .

جارێكیان پیاوێك له‌لای عبدالله كوڕی عومه‌ر پژمی و وتی : ( الحمدللهِ وَ السَّلامُ عَلَى رَسُولِ الله ) .

عبدالله كوڕی عومه‌ر وتی : منیش ده‌ڵێم ( الحمدللهِ وَ السَّلامُ عَلَى رَسُولِ الله ) .

به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئێمه‌ی فێر نه‌كردووه‌ ؛ به‌ڵكو ئێمه‌ی فێركردووه‌ بڵێین : ( الحَمْدُللهِ عَلَى كُلِّ حَال ) . صححه الالباني .

وه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ژماره‌ی زیكره‌كان و  كاته‌كان ؛ وه‌ك كاتی به‌یانی و ئێواره‌ ؛ وه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌وحاله‌تانه‌ی زیكری تیادا ده‌كرێت وه‌ك حاله‌تی چوونه‌ ناو مزگه‌وت .

وه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌زیكر كردنی به‌رده‌وام  به‌بێ ته‌حدید و دیاری كراوی ؛ وه‌ك سه‌ڵه‌وات لێدان و ئیستیغفاركردن  و زیكری سبحان الله و الحمدلله و لا اله الا الله ؛ له‌گشت كاته‌كان .

زۆر زیكری خوا بكه‌ له‌گشت حاله‌ته‌كان به‌ ئومێدی به‌ده‌ست هێنانی لێخۆشبوونی خوا و پاداشتی گه‌وره‌ و مه‌زنی .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ) . الأحزاب : 35 .

واته‌ : ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ زۆر یادی خوا ده‌که‌ن و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ زۆر یادی خوا ده‌که‌ن خوا ئاماده‌ی کردووه‌ بۆ هه‌موویان لێخۆش بوون و پاداشتی گه‌وره‌ .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .

15 / شوال / 1443 ك ---- 16 / 5 / 2022 م