فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( فه‌زڵه‌كانی شاری مه‌دینه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ) ( فه‌زڵه‌كانی شاری مه‌دینه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ) شاره‌كانی جیهان گه‌لێك زۆرن ! وه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان گه‌لێك زۆرن ! به‌ڵام هیچیان له‌دوای شاری مه‌ككه وه‌كو شاری مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوانین ( صلی الله علیه وسلم ) . شاری مه‌دینه پاك و بۆن خۆشه ؛ باشترین درود و سه‌لام له‌سه‌ر نیشتهجێكهی بێت . له‌ناو شاری مه‌دینه‌دا مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌یه ( صلی الله علیه وسلم ) ؛ كه یه‌كێكه له‌م سێ مزگه‌وتانه‌ی گه‌شتی بۆ ده‌كرێت به‌نیه‌تی عیبادهت كردن و نزیك بوونه‌وه له‌خوا . پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( گه‌شت ناكرێت بۆ هیچ شوێنێك به‌مه‌به‌ستی فه‌زڵی عیبادهت كردن تیایدا ته‌نها بۆ سێ مزگه‌وت نه‌بێت ؛یه‌كه‌میان ئه‌و مزگه‌وته‌ی من ؛ دووه‌میان مزگه‌وتی حه‌رام ؛ سێیه‌میان مزگه‌وتی ئه‌قصا ) . متفق علیه . له‌مزگه‌وتی مه‌دینه‌دا پاداشتی نوێژكردن به‌رامبه‌ر به پاداشتی هه‌زار نوێژه ! پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( نوێژێك له‌و مزگه‌وته‌ی من خێرتر و باشتره له هه‌زار نوێژ له شوێنه‌كانی تر ته‌نها له مزگه‌وتی حه‌رام نه‌بێت ) . صححه الالباني . وه له‌ناو شاری مه‌دینه‌دا مزگه‌وتی قوباء هه‌یه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تی : ( هه‌ركه‌سێك له‌ماڵه‌وه ده‌ست نوێژ بگرێت پاشان بچێت بۆ مزگه‌وتی قوباء ؛ نوێژێكی تیادا ئه‌نجام بدات ئه‌وا پاداشتی یه‌ك عومره‌ی بۆ ده‌بێت ) . شاری مه‌دینه یه‌كێكه له‌دوو حه‌رمی شه‌ریف و شكۆدار ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( شاری مه‌دینه حه‌ره‌مه له‌چیای عهیرهوه هه‌تا چیای ثهور ؛ هه‌ركه‌سێك تاوانێك و داهێنرداوێكی تیادا ئه‌نجام بدات ؛ یان تاوانكارێكی تیادا داڵده بدات ؛ ئه‌وا نه‌فره‌تی خوا و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكی له‌سه‌ر بێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار له‌رۆژی دواییدا ته‌وبه و فیده‌ی لێ وه‌رناگرێت و ده‌یخاته دۆزه‌خه‌وه ) . متفق علیه . وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دوعای به‌ره‌كه‌تی بۆ خه‌ڵكی مه‌دینه كردووه و فه‌رموویه‌تی : ( خودایه ئیبراهیم به‌نده‌ی تۆیه و خۆشه‌ویستی تۆیه و نێردراوی تۆیه ؛ وه‌منیش به‌نده و نێردراوی تۆم ؛ ئیبراهیم له‌تۆ پاڕایه‌وه بۆ شاری مه‌ككه ؛ منیش له‌تۆ ده‌پاڕێمه‌وه بۆ شاری مه‌دینه به‌هاوشێوه‌ی دوعای ئه‌و بۆ شاری مه‌ككه ؛ وه به‌هاوشێوه‌ی دوعای ئه‌و له‌گه‌ڵی ) . رواه مسلم . وه له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه ئێمان له شاری مه‌دینه كۆده‌بێته‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( به‌ڕاستی ئیمان به‌ره‌و شاری مه‌دینه دێت و له‌وێ كۆده‌بێته‌وه وه‌ك چۆن مار دێته ناو كونه‌كه‌ی و تیایدا كۆده‌بێته‌وه ) . متفق علیه . وه له فه‌زڵه‌كانی شاری مه‌دینه ئه‌وه‌یه ئه‌هلی نیفاق تیادا نامێنێت و ڕاده‌كه‌ن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( به‌ڕاستی شاری مه‌دینه وه‌ك كووره‌ی ئاگر وایه چڵك و پیسی ناهێڵێت ؛ وه باشه‌كه‌ی سپی و پاك ده‌كات ) . متفق علیه . وه پاداشتی زۆر گه‌وره و مه‌زن هه‌یه بۆ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی ئارام ده‌گرن له‌سه‌ر گه‌رمی كه‌ش و هاوای شاری مه‌دینه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( هیچ كه‌سێك نیه له ئوممه‌ته‌كه‌م ئارام بگرێت له‌سه‌ر گه‌رما و ناخۆشیه‌كانی شاری مه‌دینه ئیلا ده‌بم بهتكاكار بۆی له‌ڕۆژی دواییدا ) . رواه مسلم . وه هه‌روه‌ها شاری مه‌دینه پارێزراوه له مه‌سیحی ده‌ججال ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( له‌سه‌ر ده‌روازه‌كانی شاری مه‌دینه چه‌ند فریشته‌یه‌ك پاسه‌وانن ؛ تاعون و ده‌ججال تیایدا ناچێته ژووره‌وه ) . متفق علیه . وه هه‌ركه‌سێك شهر و خراپه‌ی بۆ ئه‌هلی مه‌دینه بوێت ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار له‌ناوی ده‌بات و تێك و پێكی ده‌شكێنێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( هه‌ركه‌سێك نیه‌تی خراپی هه‌بێت بۆ خه‌ڵكی شاری مه‌دینه ؛ ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار له‌ناوی ده‌بات و ده‌یتوێنێته‌وه وه‌ك توانه‌وه‌ی خوێ له‌ناو ئاو ) . رواه مسلم . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی . 15 / شوال / 1443 ك --- 16 / 5 / 2022 م |