( به‌ڵگه له‌سه‌ر هه‌بوونی خوا ؛ وه حیكمه‌ت له دروست بوونی به‌نده‌كان )
پرسیار :
ئایه به‌ڵگه چیه له‌سه‌ر هه‌بوونی خوا ؟
وه حیكمه‌ت له‌دروست بوونی به‌نده‌كان چیه ؟
وه‌ڵام :
به‌ڵگه له‌سه‌ر هه‌بوونی خوا روون و ئاشكرایه بۆ كه‌سێك كه بیری لێ بكاته‌وه ؛ وه پێویست زۆر به‌لێكۆلینه‌وه و به‌دواداچوون ناكات .
له‌كاتی بیركردنه‌وه و تێرامانمان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵگه له‌سه‌ر هه‌بوونی خوا ده‌بێت به‌سێ جۆره‌وه :
یه‌كه‌میان : به‌ڵگه خۆرسكی و سروشتیه‌كان .
دووه‌میان : به‌ڵگه ( حسیهكان ) هه‌ست پێكراوه‌كان .
سێیه‌میان : به‌ڵگه شه‌رعیه‌كان .
به‌ڵگه خۆرسكیهكان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو مرۆڤێك به سروشتی خۆی هه‌ست به‌وه ده‌كات كه په‌روه‌ردگارێك و دروستكارێكی هه‌یه ؛ هه‌ست به‌وه ده‌كات كه پێویستی به‌وه ؛ وه هه‌ركاتێك تووشی ناخۆشی بوو هه‌ردوو ده‌سته‌كانی و چاوه‌كانی و دڵی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌كاته‌وه و داوای فریاكه‌وتنی لێ ده‌كات ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ .. ) . الروم : 30 .
واته : (ئه‌ی ئینسان به‌دڵێکی پاك و بێگه‌رده‌وه) ڕوو بکه‌ره به‌رنامه‌و ئاینی خوا‌و ئه‌ملاولا مه‌که، خه‌ڵکینه ئێوه‌ش پابه‌ندی ئه‌و به‌رنامه‌یه بن که خوا ئێوه‌ی له‌سه‌ر دروست کردووه .
_ وه به‌ڵگه حسیه هه‌ست پێكراوه‌كان بریتین له رووداوه گه‌ردوونیه‌كان ؛ كه بێگومان ئه‌م جیهانه‌ی له‌ده‌وروبه‌رمانه چه‌ندین رووداوی جۆراوجۆری تیادا ڕووده‌دات ؛ یه‌كه‌مین رووداو له‌م جیهانه‌دا رووداوی دروست بوونی شته‌كانه وه‌ك دار و به‌رد و مرۆڤ و زه‌وی و ئاسمان و ده‌ریا و رووباره‌كان و باقی شته‌كانی تر .
ئه‌گه‌ر وترا ئایه ئه‌م دروستكراوانه كێ دروستی كردوون ؟
وه‌كێ ڕێكی خستوون و به‌جوانی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات ؟
وه‌ڵام :
یان ده‌بێت بوترێت به صودفه و به‌ڕێكه‌وت دروست بوونه به‌بێ هۆكار ! ئه‌وكات هیچ كه‌سێك نازانێت ئه‌م شتانه‌ی چۆن دروست بوونه و چۆن هاتوونه‌ته بوون !
وه یان ده‌بێت بوترێت خۆیان خۆیان دروست كردووه و خۆیان خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن !
یان ده‌بێت بوترێت به‌دیهێنه‌رێك و دروستكارێك هه‌یه ئه‌وشتانه‌ی له‌نه‌بوونه‌وه هێناوه‌ته‌بوون و دروستی كردوون .
له‌كاتی سه‌یركردن و تێرامانی ئه‌م سێ ئیحتیماله بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیحتیمالی یه‌كه‌م و دووه‌م زۆر قورس و گرانه و ئه‌قلی سه‌لیم قه‌بوولی ناكات و ئیحتیمالی سێیه‌م راست و ته‌واوه ؛ كه ئه‌م دروستكراوانه به‌دیهێنه‌ر و دروستكارێكیان هه‌یه دروستی كردوون و ئه‌وشتانه‌ی له‌نه‌بوونه‌وه هێناوه‌ته بوون كه خوای په‌روه‌ردگاره ( الله ) جل جلاله .
خوای په‌روه‌ردگار به هه‌مووشتێكی به‌خشیوه ئه‌وشته‌ی كه بۆی ده‌نگونجێت و هۆكاری سه‌لامه‌تی و مانه‌وه‌یه‌تی .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ . أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۚ بَلْ لَا يُوقِنُونَ ) . الطور : 36 .
واته : ئایا ئهوانهبهبێ هیچ شتێک ، هیچ هۆیه‌ک ، هاتوونهتهکایهوه ؟! یان هه‌ر خۆیان دروستکارن ؟!
یان ئه‌و بێ باوه‌ڕانه ئاسمانه‌کان و زه‌ویان دروستکردووه؟ نه‌خێر ئه‌وانه‌هه‌ر دڵنیا نابن و گومانیان هه‌یه ! .
_ وه به‌ڵگه شه‌رعیه‌كان له‌سه‌ر هه‌بوونی خوا بریتیه له بوونی په‌رتووك و شه‌ریعه‌ته‌كانی خوا ؛ پێشه‌وا ئیبن عوثهیمین – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( هه‌موو شه‌ریعه‌ته‌كان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر هه‌بوونی خوا ؛ وه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ته‌واویه‌تی زانست و حیكمه‌ت و ره‌حمه‌تی خوا ؛ چونكه ئه‌م شه‌ریعه‌ته جوانانه ده‌بێت دانهرێكی هه‌بێت ؛ وه دانه‌ری ئه‌م شه‌ریعه‌تانه بێگومان خوای په‌روه‌ردگاره ( الله ) جل جلاله ) .
_ وه ئایه بۆچی خوا ئێمه‌ی دروست كردووه ؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین :
بۆ ئه‌وه دروستی كردووین كه به‌تاك و ته‌نها بیپه‌رستین و سوپسگوزاری بكه‌ین و یادی بكه‌ین و فه‌رمانه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ین ؛ وه خوای په‌روه‌ردگار ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی بۆ هه‌موو كه‌سێك روونكردۆته‌وه .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ) . الذاريات : 56 .
واته : من جنۆکه و ئاده‌میزادم ته‌نها بۆ ئه‌وه دروست کردووه که ته‌نها به‌ندایه‌تی من بکه‌ن و به‌تاك و ته‌نها بم په‌رستن .
وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .
16 / شوال / 1443 ك --- 17 / 5 / 2022 م