فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چیرۆكی ( أَصْحابُ البُسْتان ) خاوه‌نانی باخ و بێستانه‌كه چیرۆكی ( أَصْحابُ البُسْتان ) خاوه‌نانی باخ و بێستانه‌كه خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّا بَلَوْنَاهُمْ كَمَا بَلَوْنَا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ .. ) . القلم : 17 . واته : به‌ڕاستی ئێمه قورهیشیهكانی شاری مه‌ككه‌مان تاقی كرده‌وه به ماڵ و سامان و رزق و رۆزی بۆ ئه‌وه‌ی شوكری خوا بكه‌ن نه‌ك له‌خۆبایی ببن ؛ كاتێك له‌خۆبایی بوون تاقیمان كردنه‌وه به برسیه‌تی و تینویه‌تی وه‌ك چۆن خاوه‌نانی باخ و بێستانه‌كه‌مان تاقی كردنه‌وه ؛ باخ و بێستانێكی ناسراوبوو هه‌بوو له‌وڵاتی یه‌مه‌ن له‌نزیك شاری صه‌نعاء ؛ هی كه‌سانێكی باوه‌ردار بوو له‌هۆزی ثهقیف ؛ به‌میرات لهباوكیانهوه بۆ به‌جێمابوو كه پربوو له‌دار خورما و ترێ و چه‌ندین دره‌ختی به‌رهه‌مداری تر . باوكیان ئه‌وكاته‌ی له‌ژیاندابوو له‌م باخه‌دا به‌شی هه‌ژارانی ده‌دا له‌كاتی چنین و لێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان ؛ به‌ڵام منداڵه‌كانی له‌دوای مردنی باوكیان كۆبوونه‌وه و وتیان ماڵه‌كه‌مان زۆرنیه وه منداڵ و خێزانمان زۆره بۆیه ئه‌وه به ئێمه ناكرێت ئه‌وه‌ی باوكمان ده‌یكرد ؛ بڕیاریاندا هه‌ژاران بێ به‌ش بكه‌ن له‌به‌رهه‌می ئه‌م باخه ! نه‌یانده‌زانی كه خوای په‌روه‌ردگار بۆیان ئاماده‌یه و ئاگای لێیانه و تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنێت و پێش كاری ئه‌وان ده‌كه‌وێت . چاره‌نووسی باخه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو كه خوای په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا باسی كردووه و فه‌رموویه‌تی : ( فَطَافَ عَلَيْهَا طَائِفٌ مِنْ رَبِّكَ وَهُمْ نَائِمُونَ . فَأَصْبَحَتْ كَالصَّرِيمِ ) . القلم : 19 – 20 . واته : ئه‌وسا په‌روه‌ردگارت به‌ڵایه‌کی داباراند به‌سه‌ر باخه‌که‌دا له‌کاتێکدا ئه‌وان خه‌وتبوون ؛ ئیتر وه‌ك باخێکی لێهات که هه‌مووی چنرابێته‌وه‌و هیچی پێوه نه‌ما بێت . كاتێك به‌یانی داهات منداڵه‌كان به‌ره‌و باخه‌كه‌یان به‌ڕێكه‌وتن كاتێك گه‌ییشتن به‌شوێنی باخه‌كه‌یان بینیان هیچی نه‌ماوه ! بۆیه شۆك بوون و وتیان ئێمه ڕێگه‌مان وونكردووه و ئێره شوێنی باخه‌كه‌مان نیه ! به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوون ڕێیان هه‌ڵه نه‌كردووه ؛ به‌ڵكو خوای په‌روه‌ردگار سزای داون و باخه‌كانی سووتاندووه و له‌ناوبردووه ؛ وتیان نه‌خێر به‌ڵكو ئێمه به‌ش بڕاو كراوین ! به‌هۆی بڕیاردانمان له‌سه‌ر بێ به‌شكردنی هه‌ژاران له‌خێر و به‌رهه‌مه‌كه‌ی . جا كاتێك دانیاننا به‌هه‌ڵه‌ی خۆیان وه زانیان كه سنووری خوای په‌روه‌ردگاریان به‌زاندووه وه مافی به‌نده‌كانی خوایان پشت گوێ خستووه له‌خوا پاڕانه‌وه كه باخێكی باشتر لهباخهكهیان پێ ببه‌خشێت ؛ وتیان : ( عَسَىٰ رَبُّنَا أَنْ يُبْدِلَنَا خَيْرًا مِنْهَا إِنَّا إِلَىٰ رَبِّنَا رَاغِبُونَ ) . القلم : 32 . واته : ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له‌م باخه باشترمان پێ ببه‌خشێت (ئێمه ئیتر ته‌مێ بووین، ده‌رس و ئامۆژگاریمان وه‌رگرت) ئیتر ئێمه به‌ڕاستی به‌هیوای ره‌زامه‌ندی خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین و به‌هیوای به‌خششی ئه‌وین . وه بریاریاندا وه‌ك باوكیان به‌شی هه‌ژاران بده‌ن لهوباخهی خوای په‌روه‌ردگار پێیان ده‌به‌خشێت ؛ خوای په‌وه‌ردگار دوعاكه‌ی گیراكردن و باخێكی باشتر له‌باخه‌كه‌ی ئه‌وانی پێ به‌خشین . ئا سزای دونیا به‌م شێوه‌یه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی هۆكاره‌كانی تووش بوون به‌سزا ده‌گرنه‌به‌ر ؛ خوای په‌وره‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( كَذَٰلِكَ الْعَذَابُ ۖ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ ) . القلم : 33 . واته : سزای ئه‌م ژیانه ئاوایه و سزا‌و ئازاری قیامه‌تیش سه‌ختتره ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی بیانزانیایه . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 17 / شوال / 1443 ك ----- 18 / 5 / 2022 م
|