فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
به‌رزبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانمان بۆلای خوای په‌روه‌ردگار به‌رزبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانمان بۆلای خوای په‌روه‌ردگار خوای په‌روه‌ردگار دروستكراوه‌كانی له‌نه‌بوونه‌وه هێناوه‌ته بوون ؛ بۆ ئه‌وه‌ی تاقییان بكاته‌وه و ده‌ركه‌وێت كامه‌یان باشترین كرده‌وه ده‌كات . خوای په‌روه‌ردگار كرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی تۆمار ده‌كات و هه‌موو جووله و وهستاوێكیان ده‌نووسێت ! خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (لَا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ وَلَا أَصْغَرُ مِنْ ذَٰلِكَ وَلَا أَكْبَرُ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ ) . سبإ : 3 . واته : ون نابێ قورسایی گه‌ردیله‌یه‌ك له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا وه بچوکتر و گه‌وره‌تر له‌وه نییه ئیللا له کتێبێکی ئاشکراو ڕووندایه . حیكمه‌ت و دانایی خوای په‌روه‌ردگار وای خواستووه كه كرده‌وه‌كانمان بۆلای خوای په‌روه‌ردگار به‌رزببنه‌وه و نیشانی خوای په‌روه‌ردگار بدرێن ؛ له‌هه‌موو ڕۆژێكدا دووجار ؛ وه له‌هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا دووجار ؛ وه له‌هه‌موو ساڵێكدا یه‌ك جار . _ به‌رزبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كان له‌هه‌موو ڕۆژێكدا ؛ جارێكیان له ئێوارانه ؛ وه جارێكیان لهبهیانیانه ؛ له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : (كرده‌وه‌ی شه‌و به‌رزده‌كرێته‌وه بۆلای خوا پێش كرده‌وه‌ی ڕۆژ ؛ وه كرده‌وه‌ی ڕۆژ به‌رزده‌كرێته‌وه بۆلای خوا پێش كرده‌وه‌ی شه‌و ) . رواه مسلم . _ وه به‌رزبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كان له‌هه‌فته‌دا ؛ جارێكیان له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌یه ؛ وه جارێكیان له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌یه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( كرده‌وه‌كان ده‌بردرێنه‌وه لاى خواى گه‌وره له ڕۆژانى دووشه‌م و پێنج شه‌م ، من حه‌ز ئه‌كه‌م له‌و كاته‌ى كرده‌وه‌كانم ده‌بردرێنه‌وه لاى خوداى گه‌وره به ڕۆژووبم) . صحيح الترغيب والترهيب . _ وه به‌رزبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كان له ساڵدا ؛ له‌مانگی شه‌عبانه له‌هه‌موو ساڵێكدا ؛ له فه‌رمووده‌دا هاتووه ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید – ره‌زای خوای لێبێت – پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌كات ( صلی الله علیه وسلم ) پێی ده‌فه‌رموێت : ( ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) تۆم نه‌بینیوه هیچ مانگێك له مانگه‌كان به‌قه‌د مانگی شه‌عبان بهڕۆژووببی ! فه‌رمووی : ئه‌وه مانگێكه خه‌ڵك لێی بێ ئاگایه كه له‌نێوان ره‌جه‌ب و ره‌مه‌زاندایه ؛ وه ئه‌وه مانگێكه كرده‌وه‌كان تیایدا به‌رز ده‌بنه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاری جیهانیان ؛ بۆیه پێم خۆشه كاتێك كرده‌وه‌كانم به‌رزده‌بێته‌وه به‌رۆژووبم ) . رواه أحمد والنسائي، وصححه الألباني . جا كاتێك ڕۆژی دوایی هات ؛ په‌رتووكه‌كانی خه‌ڵك بڵاو ده‌كرێته‌وه و پێیان ده‌درێته‌وه ؛ وه ته‌رازووی كێشانی كرده‌وه‌كان داده‌نرێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا ۖ وَإِنْ كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا ۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَاسِبِينَ ) . الأنبیاء : 47 . واته : وه ئێمه داده‌نێین ته‌رازووی دادپه‌روه‌ری (که کرده‌وه‌ی پێ ده‌کێشرێ) له ڕۆژی قیامه‌تدا ئینجا هیچ که‌س که‌مترین سته‌می لێ ناکرێ با قورسی (کرده‌وه‌که‌ی) به‌قه‌ده‌ر تۆ‌و خه‌رته‌له‌یه‌کیش بێت ئێمه ده‌یهێنین ؛ وه به‌سه که ئێمه ژمێریاری (کرده‌وه‌ی به‌نده‌کان) بین . _ وه به‌ڵگه شه‌رعیه‌كان ده‌ریان خستووه كه ئه‌وه‌ی له‌رۆژی داواییدا ده‌كێشرێت سێ شته : كرده‌وه‌كان ؛ وه ده‌فته‌ری كرده‌وه‌كان ؛ وه كردهوهكهر . جا به‌ڕاستی كه‌سی به‌خته‌وه‌ر ئه‌وكه‌سه‌یه تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی قوڕس بێت ؛ وه به‌دبه‌ختی ڕاسته‌قینه ئه‌وكه‌سه‌یه تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی سووك بێت و زه‌ره‌ر مهندیهكهی گه‌وره و مه‌زن بێت . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَالْوَزْنُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ ۚ فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ . وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَٰئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ بِمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَظْلِمُونَ ) . الأعراف : 8 – 9 . واته : کێشانه‌ی ڕاست (بۆ کرده‌وه‌کانتان) له‌و ڕۆژه‌دا ده‌بێ و گومانی تێدا نی یه ؛ جا هه‌ر که‌س کێشراوی چاكهکانی قورس بێت ئه‌وا به‌خته‌وه‌ر و سه‌رفرازن ؛ وه هه‌ر که‌س کێشراوی چاكهکانی سووك بێت ئه‌وانه که‌سانێکن که خۆیانیان دۆڕاندووه و زه‌ره‌ر مه‌ندبوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که سته‌میان کرد به‌رانبه‌ر به‌ڵگه و نیشانه‌کانی ئێمه‌و به درۆیان دانا . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 18 / شوال / 1443 ك ----- 19 / 5 / 2022 م |